• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دڵشاد کاوانی: ڕۆمانی کوردی لە نێو ڕەوت و دیدە جیاوازە کانی ئەدەبی جیهانی، لێکەوتە و کاریگەرییەکانی

دڵشاد کاوانی: فرەڕەهەندی بنەمایێکی بەهێزە بۆ دیاری کردنی ڕۆمانی باش و ناوازە. ئەوانەی زمان سادە دەکەنەوە چیڕۆک چڕدەکەنەوە ئەمانە نووسەرانێکن پانتایی بیرکردنەوەیان بچووکە و هەڵگڕی مەعریفەیەکی پتەو و بەهێز نین.دڵشاد کاوانی: کۆمەڵێک ڕۆماننووسی تازە پەیدابوون فێری ئەوە بوون دەڵێن دەبێت ڕۆمان زمانی سادەبێت...

دڵکەش قادر: زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

من شەوان دەچوومە نێو تەنیایی وبێئاگا بوومزۆر جار تەنیایی خەیاڵی لێ دەدزیمخەیاڵ لە من تەنیاترمن لە وجوودی خەیاڵ بێ ئاگابێ ئاگایی، دابڕانە.دڵم قوربانی ئەو جێهێشتنانەیەکە شەوان مانگ بە دیارمەوە حوزن دەیبردەوەچش، ئەوان خاڵین لە دابڕانبە کۆترەباریکەیەک سکاڵام ناردخوداوەند، لە هەموو قابیلەکان  تووڕەیە.من...

فێنک شەریف: خەونی دايکم

خەونی دايکمحەقيقەت بوودوور لە درۆ ونمايش و گەووجاندن بووخەونی دايکمبەهارێکی ئەبەدی بووبارانی خۆشەويستی بوو بۆ هەمووانداد پەروەری بۆ گشت سووچێکی نيشتيمانخەونی دايکملەخەوی هيچ کەسێ نە ئەچووئاخ لە خەوی دايکمجۆراو جۆر بووبۆ مناڵان قووتابخانەو ماڵی جوان بوونانی گەرم و جل و بەرگی رەنگاو رەنگ بوووەکوومناڵانی...

فەتاح حەسەن: زەنگیانەی ئاویی رستی چوارەم

( گومان )بڵێی، من و تەنیاییعاشق و مەعشوقی یەك نەبین ؟چون .. دڵم دەگوشرێکە، یەکێك دەیەوێتتەنیاییەکەم لێتێكبدات .( سەرپشك بە ) زەردەخەنەبێدەنگی .. ماچ،لەمانە، کامیان، هەڵدەبژێری ؟من بۆخۆم .. سێیەمیان.  ( دڕك و گوڵ )ئای، کە گوڵم دابە کەسانێك ..کە، درکیشیان نە دەهێناوەلێ چیبکەمئەمن...

نەهرۆ ئیبراهیم: هەوڵدانێك بۆ تێگەیشتن لە داگیرکردنی تاریکی (بەشی سێهەم)

وێنەی قوربانی وجەلادئەتوانین داگیرکردنی تاریکی بە ژیاننامەی قوربانییەکان ناوبەرین ، یان بە شێوەیەك لە شێوەکان بە بەشێك لە جینۆلۆجی قوربانی دایبنێین ، ئەو زۆر جار ئەمانگەرێنێتەوە بۆ سەرتایەك رەنگە بتوانین لە دەستپێکیدا پەی بە سەرەتای قوربانی بەرین . لێرە ژیان ماکینەیەکە بۆ دوورست کردنی قوربانیەکان ، ئەگەرهەندێ...

دڵشاد کاوانی: نۆبەرەی مەرگم دیت، دوومین کتێبی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی (نۆبەرەی مەرگم دیت) براوەی خەڵاتی یەکەمی چیڕۆکی فیستیڤاڵی ماڵی کتێب. وەک دووەمین کتێبی چاپکراوی چیڕۆکنووس و ڕۆماننووس دڵشاد کاوانی، لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری ماڵی کتێب چاپ و بڵاو دەکرێتەوە، لە ماوەیەکی نزیک دا لە کەرنەڤاڵێکی تایبەتی ئەدەبی دا لە هەولێر دەکەوێتە بەردیدی خوێنەرانی.  (نۆبەرەی مەرگم...

بەڵێن رەواندوزیی: مووچە

وتیان مووچە هات بەنیوە چڵیووتم زووخاوی کردووە بە دڵموتیان دڵنیابە هەر وەری ئەگریوتم تۆ بڵێ ی بچێتە باخەڵموتیان ئەمەیان مووچەی بەهارەوتم  هاوینە  وا بووە  بە هەڵم وتیان پاشەکەوت هیچی نافەوتێوتم  کەوتۆتە گیرفانی  زاڵم وتیان ئەو مانگە خۆگونجاندنەوتم بەزەهری ماریان بێ ماڵم نیشتیمان...

نەهرۆ ئیبراهیم: هەوڵدانێك بۆ تێگەیشتن لە داگیرکردنی تاریکی (بەشی دووهەم )

زمانی داگیرکردنی تاریکی زمان ، یەکەم کەرەسەیە کە رووبەرووی دەبینەوە لە هەر کارێکی وێژەیی و شیعریدا . ئەگەر زمان لە سەرەتای دەستپێکردنی هەوڵی تێگەیشتنی دوو مرۆڤ لەیەکتری یان  کۆمەڵێ لە یەکتری گەورەترین دەسکەوت بووبێت ،هەر لە سەرەتاوە بەگەشەسەندنێکی تەریب لە گەڵ گەشەسەندنی هزری مرۆڤدا تێپەریوە...

نەهرۆ ئیبراهیم: هەوڵدانێك بۆ تێگەیشتن لە داگیرکردنی تاریکی (بەشی یەکەم)

پێش ئەوەی دەستبکەم بە خوێندنەوەی رۆمانی داگیرکردنی تاریکی، یەکەم پرسیارێ کە لە مێشکما بوو ، بۆ داگیرکردنی تاریکی ؟ .وەك هەر مرۆڤێکی تر ، ناو بە شتێکی تایبەت دەزانم، رەنگە بەشێك بێت لە سیحری هەر نوسینێك یان هەر پەرتوکێ یان هەر شتێکی تری ئەم گەردوونە ، خۆ دەشێ واش نەبێ ، هێندە گرنگیش نەبێ ، بەڵام من نەمتوانی...

پشکۆ رەحیم: دەبا هەر بژین بافڵ و لاهوور

پاش هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر لە کۆتاییدا سرودی هاوسەرۆکان: (دەبا هەربژی بافڵ و لاهوور)م تەواو کرد.لە ماوەی داهاتوودا بەشێوەی کۆرس و بەدەنگی کۆمەڵێک کچان و کوڕانی جوانی ئەو شاره لەگەڵ تیپی موزیکی ماڵە گەورەکە لە شاشە جوانەکەی کوردساتەوە دەکەوێتە بەر دیدە و گوێی ئێوەی ئازیز.شیرینن وەکو شوتی شارەزووربۆن...

گەشاوە جاف: نامۆیی

شانەیەکی لێک نەترازاوین من و شەومن بە عیشقی ئەو ئاوسشەو بە دیداری شەبەنگ ئاوستەنهایی بە سەمفۆنیای بێدەنگی ئاوسچ ناوازەیە جادوویییلە پریاسکەی نەبوون دا هەرسێک کۆکردنەوەبوخچەی هەر کچێهەر ژنێ ژنێهەر بێوژنێ بێوەژنێلە کۆتای بیردۆزەدا بە من و شەو و تەنیایی یەکسانەمنێکی دووگیان بە ئەشقسیناخ بە بێدەنگیدەبێتە...

د. محەمەد ئەمین: که‌ هاتمه‌وه‌

که‌ هاتمه‌وه‌  بۆ نیشتیمانچاوه‌رێ بوومکۆترو هه ڵۆ له‌ سه‌ ر گوێسکه‌ی سنوری نیشتیمانی ئازاردراواچاوه‌ڕێیی رۆڵه‌ی ته راوگه‌ بنتا بێته‌وه‌ ئامێزی نیشتیمان  وبه‌ سۆزی په‌نگ خواردوی دوور وه‌ڵاتیبۆ خاک و گه‌لخه‌ڵوه‌ت خانه‌ ى خامۆش کراوجارێکی تربه‌ جۆش و  تين  خاته‌وه‌به‌ڵام...

فەتاح حەسەن: زەنگیانەی ئاویی ( رستی سێیەم )

( شەکرەژن )ویستم ..هۆنراوەیەکت، بۆ بنووسمپیتم لکاند بە پیتەوەوشەم، لە وشە گرێداهۆنراوەکەبە رستەیەکی پرسیاریی کۆتایی هاتهەیە وەك تۆ، شەکرەژن بێ ؟وشە بە وشەی هۆنراوەکەمکوژاندەوە ..تەنها، دوا رستە مایەوە.( کانی ئیشق )بەبیرت دێت.. بۆ دیدارتچەند کۆڵانم، دەگرتە بەر؟؟بڕوات هەبێتهەر لەڕێگا، دەم بە دۆعادەم...

دڵی رۆژهەڵات: تۆ مایسترۆى دڵى منیت

پیاوێک مایسترۆى دڵى منەپیاوێ بە هەموو وجوودییەوەخەونم دەدزێ وشێتانە مەستم دەکاتشێتانە ئالوودەى خەیاڵى خۆیم دەکات.پیاوێ زاڵمانە لە دواى باران شەبەنکى چاوى گەرمى هەناسەىقژى ئاڵۆسکاوم شانە دەکات.من و تۆ لە پێکێک پێکەنین ومیلۆدییەکى مەردان* ئاوێتە...من و تۆلە مەرکانەى ئاوازێ وجوانى مێخەکبەندان...

بەڵێن رەواندوزیی: شێرپەنجەی نیشتیمان

بە پارتی بوون یا یەکێتی وەکو خانەی شێرپەنجەیە لە تەنینی لەشی دایك کاریگەری زۆر گەورەیە هەندێك خانە لە پیریدان هەندێکیشیان گەنجانەیە تەنها ڕێگەی چارەسەریش بڕینی خانەی ئەو دەردەیە