داستان: هەڵۆیەک کە نەدەفڕێ

Tuesday, 07/04/2015, 21:00

3300 بینراوە


پادشایەک دوو هەڵۆی بە دیاری بۆ هاتبوو. هەردووکیانی دا بە ڕاهێنەرێک کە چۆنیەتی راوکردنیان پێ فێر بکا. دوای مانگێک راهێنەرەکە هاتە لای ،،شا،، وگوتی: قوربان یەکێک لە هەڵۆکان فێری ڕاوکردن بووە. بەڵام یەکیان لەرۆژی یەکەمەوە لەسەر لقی دارێک هەڵ نیشتووە هەڵنافڕێ!جووڵەی لە خۆی بڕیوە ناخوازێ فێری ڕاوکردن بێ.پادشآ دەستوریدا تا پسپۆڕوشارەزای تایبەت رێچارێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە. بەڵام ئاوانیش سەرکەوتوو نە بوون.
رۆژی دوایی رایانگەیاند کە هەرکەس بتوانێ ئەو هەڵۆیە وەفڕین خا لە لایان پادشآوە خەڵات دەکرێ. رۆژێک دوای ئەو راگەیاندنە هەڵۆ وەفرین کەوت! پادشآ گوتی: ئەوە کێ بووە ئەو پەڕجۆیەی بەکار هێناوە وهەڵۆی وەفڕین خستووە؟ با بێتە لای من خەڵاتی کەم. کەسانی دەرباری شا ناردیان لەدووی کابرای ،، باخەوان،، کە بێتە لای شا. پادشآ گووتی چۆنت ئەو کارەکرد؟
باخەوان گووتی: قوربان ئەو کارە زۆر هاسان بوو.من تەنیا ئەو ،لقە، دارم بڕیەوە کە هەڵۆ لەسەری هەڵتووتەکابوو.بۆیە هەڵۆ زانی/ باڵی / هەیە ودەستی بە فڕین کرد.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
١٥/٢/٢٠١٥
سرنج بۆ خوێنەری دوورناس: ئەوە داستانی خودای راستانە، داستانی ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی نەتەوەکەمانە، ئەرێ دوای ٢٩ سەرهەڵدانی کورد نەتەوەکەمان فڕینی لە بیر چۆتەوە؟ یا پێش سوارەکانمان قورس وناوەستان؟ هەر کات بە وردی لە جوابی ئەو پرسە مێژووییە گەڕاین دەکرێ بڵێن، هەنگاوێکی چووکمان بەرەو رزگارێ هاویشتووە.باڵمان هەیە نافڕین! مێژوومان هەیە نایخوێنینەوە! زمانمان هەیە ناتوانین قسەی پێبکەین! لەسەر خاکی خۆمان بیانین! لەترسی بێچووە مار خۆمان حەشار دەدین، تووشی ئەژدیها دەبین. رۆژمان زەردەپەڕی زەردو وبێڕەنگە، وەک شەوەزەنگی لێهاتووە.ئێمە هەڵۆین. بۆنافڕین؟ ؟ تۆ بڵێی فڕینمان لە بیر چووبێتەوە؟ تۆ....بڵ..ێی......فڕ....ینمان....لە ....بیر.....چوو...بێ...تە..وە!
ج / ک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە