ڤیستیڤاڵی گه نده ڵی

Friday, 13/11/2009, 12:00

1587 بینراوە


ڤیستیڤالی بە ناو کولتوری گەلاویژ کە لەم رۆژانە بەسترا ،پێویست بە چەند هە لویستێک دەکات پیش ئەوەی بروات و لەبیر بچێتەوەو ئەو پارەی کە بۆشی تەرخان کراوە حە پە لووش بکرێ ...جاری پێش هەموو شتێک ڤستیۆاڵێکی ئاواو لەسەر م ئاستە ئەبوایە خۆ ئامادەکدنیکی زۆۆر ڕێک و پێکی بە خۆوە دیبا نەک ا لە ناکاو ئاشکرای بکەن و لە هوڵیکی ا بچووک چەپلە بۆ یەکتر لێبدەن و بە شان و باڵی یەکت دا هەلبڵین...خۆ لە هەمووی ناشرینتر دیمەنی ئەو چەند نیمچە بەناو نووسەرو شاعیرانە بوو کە خۆیان خزاندبوە ڕیزی پێشەوەی هوڵه کە، لەوانەیە بە عەقلی خۆیان وای بۆ چووبن ئەگەر لە سەر کورسیەکانی پێشەوە دانیشن ئوا دەبن بە ئەدیبی باش،،،.هەندێکیشیان دەوری شێرکۆ بێکەسیان دابوو بەو هیوایەی کە بۆنێکی ئەویان لی بێ و ببن به شاعیر.. تییایاندابوو ماوەییک بوو بیر چووبوه وه وەو ڕزگارمان ببوو، که چی ئێستا له به ر بۆنی گه ڵا و ده فته رپه یدا بوو نه ته وەو له وێ قووت دا نیشتبوون..

له وڵاتانی جیهان یەکیەت ئەدیبان رۆلی سەرەکی ئەبینی لە م جۆرە کۆڕانەدا کەچی لای ئێمە کۆنە حیز بی و مەسئوولەکان ده بنه مامه خه مه،جارێ هەر زوو ریزی پێشەوە ئەگرن و میکرەفۆنەکەش لە ‌‌‌قه به ر ئەوان دەکرێ...ئەوانەی کە بەشداری‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌دە‌‌‌‌‌‌‌ ‌ ‌‌‌‌کەن لە شیعر خوێندنەو ە، یان لێکۆلینەوەیان هەیە،. .شتێکی ئەوتۆیان پێ نییە کە شایانی باس و لێکۆلینەوەبێ ، ساڵا نی زوو ئەو شیعرانەی کە دەنووسران ئەگەر هیچیش نه بوونایە به ڵام گه ر ناوی کوردستانی تیابا چەند چه پڵه یه کییان بۆ دەهات..ئێستا ئه وەش نه ما ..کوردستان ئازاده،به ڵام شعرەکان به تاڵ و بۆشن..ئه وانی دیکه ش که گوایا ڕه خنه گرن، لە ڕاستیدا دوو سێ کەسن زیاتر توانج لێک ئەگرن و دڵی حیزب ڕازی دەکەن....دەتوانین بڵێین پێشبڕکێیه که ته نهامەبەستی پارەیە, کاکی شاعیر زۆر بە په له یه به لکو خوا بکا زوو ڤستیڤال تەواو بێ ودڵی کاکی حیزبیش نەرم بێ و زوو پاره کان دابەش بکات ...

هه ندیکی وام بینی لە ریزی پێشه وە دانیشتبوون باوەڕ ناکەم لە هه موو ماوه ی ژیانییان دوو چیرۆک و نووسینیان هه بی مه گەر تەنها لە گۆشه ی مه ته ڵی هه فتانه به شدارییان کردبێ..

سەرنجی ئەوەش بده ن ، هه ندێ له کورسییه کانی ڕیزی یه که م به تاڵ و بێ که س بوون، دیاره له چه ند مه سئو لێک به ولاوه که س بۆی نییه لەوێ دانیشێ...شیعر و شاعیران و نوو سە را نیش................


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە