لڤین خزمەتکاری میللەتە ئێوەش دوژمنی میللەت

Tuesday, 10/08/2010, 12:00

1472 بینراوە



ئەرێ ئێوە پارتی دیموکڕاتی کوردستانن. یان پارتی دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکی کوردستان.؟ ئێوەی پارتی دەبوایە دابڕزانایەو هەرگیز باسی دیموکڕاتی و مافی مرۆڤ و ئازادی و ڕادەڕبڕینیتان نەکردایە . هەرگیز دروشمی ئێمە خزمەتکاری میللەتین تان بەرز نەکردایەتەوە. چونکە ئێوە دوژمنی میللەتن نەك خزمەتکاری میللەت بەڵکو ئەو دروشمە باق و بریقانەی ئێوە بەرزتان کردۆتەوەو بەرزی ئەکەنەوە تەنها بۆ چەواشەکردنی خەڵکی کوردستانەو هیچیتر ئەگینا ئێوەی نەخوێندەوارو خێڵەکی و دیموکڕاتی و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین کوجا مەرحەبا. ئێوە کە کە تەنها بە ڕاپۆڕتێك پەتی تەحەمولتان ئەپچڕێ و لەئاستی ڕاستیەکاندا دۆش دائەمێنن و کیسەڵ ئاسا سەرتان ئەکەنەوە بە قاپوغەکانی خۆتانداو هیچتان لەهەگبەدا نامێنێ و زمانتان لاڵ ئەبێ و ناتوانن بێنە گۆ ئەوە خۆی لەخۆیدا بەڵگەی ئەوەیە مێژوی پارتیەکەتان و سەرۆکەکەتان لێوان لێوە لە جاشایەتی و دوژمنایەتی خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆیە هیچ ڕێگەیەکتان لەبەردەمدا نامێنێ تەنها ئەوە نەبێت پەنا بۆ چەکەکانتان بەرن و بە زەبری هەڕەشەو گوللەو چاوسورکردنەوە وەڵامی خەڵکی کوردستان بدەنەوە . یان بە ئەقڵی ساویلکەی خۆتان پێتان وایە بە زەبری چەکو تیرۆرو تۆقاندن دەتوانن خەڵکی کوردستان دەمکوت بکەن تا لەئاستی مێژوی پڕ لە خیانەتکارانەتان و لە ئاستی هەڵس وکەوت و تەسەڕوفاتی بەعس ئاسای ئێستاتان دەتوانن خەڵکی بێدەنگ بکەن.؟ دڵنیابن ئەو خەون و خولیایەتان نەزۆکە زۆر زۆر بە هەڵەدا چون. ئێوە وەك پارتی ئیدعای ئەوەدەکەن کە 64 ساڵە بە حسابی خۆتان خەبات دەکەن ئاشکراشە کە خەڵکی کوردستان چاك ئەو ڕاستیە دەزانێ کە ئێوە تەنها بە هۆی کڕنوش بردن و جاشایەتی و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەرانی کوردستان ماونەتەوە حیزبەکەی جەلالیش بەهەمان شێوە چونکە ئێوە جمکن و لە مناڵدانی دوژمنانی کوردەوە کەوتنە خوارەوە ئەگینا ئێوە لەو کاتەی کە مەلای خێڵەکی وتی ئیتر ئاشبەتاڵ و جەلالیش وتی جاش بەتاڵ هەر کەس بچێتەوە ماڵی خۆی دەبوا هەرگیز لەڕوتان نەهاتایە بێنەوە گۆڕەپانی سیاسەتەوە چونکە ئێوە پیاوی سیاسەت و کوردایەتی نەبون و نین. ئێوە ی هیچ لەبارانەبو کە لەبەرامبەر یەك چاوسورکردنەوەی ئەفرادێکی ئیتلاعاتی ئێرانی یا میتێکی تورکی یا بەعسیەك هەموتان بە سەرۆکەکانیشتانەوە گیانتان ئەکەوێتە لەرزەو زمانتان قفڵ ئەبێت و لەترساندا ناشزانن دەستەکانتان لە کوێتاندا بشارنەوە کەچی لەناو خۆی کوردستاندا خۆتان لێ ئەبێتە شێرو ئەنەڕێنن. دڵنیابن خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان بەتایبەتی نەوەی نوێی ئەمڕۆ بەڕێویش ناتان بینێ بۆیە ئەو تەحەمول نەکردنەتان ئەو هەڕەشەو گوڕەشانەتان ئەو چاو سورکردنەوەتان ئەو پەنا بردنەتان بۆ چەك بە مەبەستی تیرۆر کردنی ڕۆژنامە نوسان بەتایبەتی سەر نوسەری لڤین و ستاڤەکەی . سەرەتای داڕمان و نیشانەی کۆتایتانە . ئێوەی قەزەم و خێڵەکی ئەوەندە بچوك بونەتەوە لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا بونەتە گزگلێك و هاکا بە پەلە پیتکەیەك سەرو حەجیان پێکردن. ئێوە جگە لەوەی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و گۆڤاری لڤین بکەن چیتر دادتان نادا . ئەی نەتان بیستوە کوتەكی جەماوەر کوشندەیە و هەر جەماوەریش ئەزانێ قۆناغ لەکوێ یە...؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە