بە هیچ شێوەیەک مەسعود سەرۆکى میللەتى کورد نیە وە لیستى کوردستانى نوێنەرى گەل نین لە پەرلەمان.

Wednesday, 29/07/2009, 12:00

2064 بینراوە


جەماوەرى بەشەرەفى کوردستان لایەنگرانى لیستى گۆڕان و لیستى چاکسازیى و لیستەکانى تر ئەى خەڵکى خێر نەدیو لە خاک و نیشتمان هەموو دەزانین کە چۆن ئەم دو بنەماڵە مافیایە لەم هەڵبژاردنەى 25/7/2009 چۆن شکستێکیان هێنا و چۆن زەڕبەیەکیان پێ گەیشت بەڵام وادیارە سیفەتى ئەم بنەماڵانە سیفەتێکى بۆماوەیى بەعسیانەیە کە لە بابى گەورە و گۆڕبەگۆڕى خۆیان ێدامەوە بۆیان ماوەتەوە بۆیە لە دیموکراتى ڕاستەقینە دەترسن چونکە هەموو شتێکیان لە ژێر دەست دەردەچێ بۆیە لەماوەى چەند سەعاتێک دواى هەڵبژاردن دەستیان کرد بە خروقاتێکى گەورە کە زانیان وەزعیان لە لێژیە هەستان بە تەزویرو هەڕەشەو گوڕەشە کە گەلى کوردى بەشەرەف تازە ئەو شتانە ناى ترسێنێ بۆیە بەو خروقات و ساختەو تەزویرکاریانە توانیان ڕێژەکەى خۆیان لە هەولێرو دهۆک زیاد بکەن ،بۆیە ئێمەى میللەت ئیدانەى ئەو کارە ناشرینانەى ئەم دو بنەماڵە مافیایە دەکەین و وە جەنابى نا مەسعودى خائین بە سەرۆکى خۆمان قبوڵ ناکەین و ئەنجامى کۆمسیۆنى ئەڵقە لەگوێکانى بنەماڵە بە هەند وەرناگرین وە لێرەوە هەڵەدەستین بە دەست پێ کردنى خۆپیشاندانى جەماوەرى گەورە و مانگرتن لە ئیش و کارەکانمان وە هەروەها سکاڵا تۆمار دەکەین لەسەر سەرۆکى کۆمسیۆن فەرەج حەیدەرى و لیستى کوردستانى و سەرۆکى هەریم سکاڵاکان دەنێرین بۆ دادگا نیۆدەوڵەتیەکان و یەکێتى ئەوروپاو وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و چەندین دەوڵەت وە داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەکەین بۆ بە دەست کەوتنەوەى دەنگەکانیان خۆپیشاندانى چڕو پڕو مانگرتن ئەنجام بدەن . بەڕێزان کاک نەوشیروان ، کاک ێلاحدین بهائدین ،کاک محمدى حاجى محمود،مامۆستا على باپیر ، بەڕێز کاک قادر عزیز و بەڕێز د.کمال میراودەلى ،بەڕێز د.هەڵۆ بەڕێزان پاڵیوراوەکانى تر ، بەڕێز سەرۆکى فراکسیۆنەکان و لیستەکانى تر و چاودێرە نێونەتەوەیەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان ڕۆژنامە نوسان و نوسەران و ئازادى خوازان و دیموکرات خوازەکان داوا لە هەموتان دەکەین هەڵوێستان هەبێت لە مەڕ ئەو ساختەو پێشێلکاریانەى ئەم بنەماڵە خۆفرۆشانە کە لەم هەڵبژاردنەى ئەمجارەى کوردستان کردیان، وە مافى میلەتەکەمان و چارەنوسى لە دەستى ئێوەدایە ، دەبێت هەوڵى جدى بخەنەگەڕ بۆ ئەوەى ئەو مافەمان لە لایەن ئەم بنەماڵانەوە نەفەوتێنرێت ئێمەى کۆمەڵانى کوردستان دڵنیاتان دەکەینەوە کە بە هەموو شێوەیەک لە پشتى ئێوە دەبین ئێوەش دەبێت لە پشتى گەل بن لە پێناو داخوازى و مافە ڕەواکانمان ئەوپەڕى هەوڵى جدى بدەن .

تێبینى / ئێمە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتین ئەگەر بزانین هیچ شتێک سودى نابێت بڕیارمان داوە مانبگرین لە خواردن و خواردنەوە هەریەکەمان ئەو پەنجەیەشمان بقرتێنین کە کردومانە بە مرەکەبە شینەکەیا هەموو مان لەبەر دەم پەرلەمانى کوردستان ئەم کارە ئەنجام ئەدەین بە ئامادەبوونى چەندین کەناڵى بیانى و ناوخۆیى ئامادەکاریشمان کردووە بۆ ئەو مەبەستە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە