روونكردنەوەیەك بۆ بابەتى: من سەرۆكم..سەرۆك دەمرێ

Tuesday, 08/10/2013, 12:00

1509 بینراوە



شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى
هەر دوای بڵاوبوونەوەى بابەتێكم بەناوى(من سەرۆكم..سەرۆك دەمرێ) لەڕێی فەیس بووكەوە چەندین كۆمێنتی جیا جیام بۆ هات، هەر یەكە لەدیدگایەوە بابەتەكەى شرۆفە كردووە و هەر یەكە بە سەركردەیەكى لەمەڕ خۆمانى چواندووە، لەو ڕوانگەوە بەهەموو لایەكى ڕادەگەیەنم من لەم بابەتەمدا ناخی خۆم خواردۆتەوە و وەكو بابەتێكى ئەدەبی ڕەخنەئامێزدا مەبەستم هیچ كەس و لایەن و بەرپرسێكى دیاریكراو نییە و داوای لێبوردن دەكەم ئەگەر لێكدانەوەى هەڵە بۆ ئەم بابەتە كرابێ و لە وروژاندنى ئەم بابەتەیشدا مەبەستم زیاتر جۆشدان و وشیارییە كە دەبێ هەموومان بەنەفەسێك بیر بكەینەوە هەر بەرپرسیاریەتێكمان لەئەستۆ گرت، لەپێشینەى هەموو شتەكان خزمەت بەگەل و وڵاتەكەمان بگەیەنین و مردنیش ئەو شتەیە كەس ناتوانێ لەدەستى ڕابكات، كەواتە كە مردن هەیە با هەموومان هەر یەكە لەلای خۆمانەوە خزمەت بكەین و سەروەری بۆ داهاتوومان تۆمار بكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە