نەوشێروان حەقیەتى ئەگەر گاڵتەى بە بیروڕاكانى كۆسرەت هاتبێ.

Friday, 06/11/2009, 12:00

1671 بینراوە


وەك و باس دەكرێت دەڵێن تاڵەبانى لە پلینێۆمدا وتوویەتى نەوشێروان گاڵتەى هاتووە بەو بیروڕایانەى كۆسرەت دەریبڕیووە، بێ گومان هەموو كەسێك لە ئێمە لەوەیە نەتوانین پێزانینمان نەبێت بۆ ئەو كەسانەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان قوربانییان بە ژیانى تایبەتى خۆیان دابێت بۆ ڕزگاركردنى گەلەكەیان، بەڵام دەوڵەتداریش بە كەسانێك ناكرێت شایستەى ئەو پۆستە نەبن كە وەریدەگرن. دەتوانین وەسفى كۆسرەت بكەین كە سەركردەیەكى سەربازى كلاسیكییە بۆ قۆناغێك كە ئێستا ئەو قۆناغە بەسەر چووە، هەبوونى كەسانى وەك و كۆسرەت لە ناوەندى بڕیاردا یان لە ململانێى سیاسیدا كارەساتێكە بۆ خۆى، چونكە كەسى لەم جۆرە هیچ لە فكرى دەوڵەت و دام و دەزگاو بیرى دامەزراوەیى تێ ناگات، ئەو كاتەى ئەو سەرۆك وەزیران بوو ئیدارەى یەكێتى لە دیوەخانێكى نایاسایى گەندەڵ دەچوو، لەڕاستیدا كۆسرەت وجەلال لە شێوازى كاركردندا هەر لەیەك دەچن، ئەڵێى دوو ڕووى دراوێكن، هەدوکیان قۆناغى دەوارو دیوەخانیان نەبڕیوە، پارەى دەوڵەت لە گیرفانى ئەواندایەو گیرفانى ئەوان خەزینەى دەوڵەتە، تاڵەبانى بۆیە ئەو قەبارە گەورەییەى داوە بە كۆسرەت چونكە باش دەزانێت كۆسرەت لە ڕووى فكرەوە هیچ نییەو كەسێكى زۆر ئاساییە، ئەو نفوزەى هەیەتى بە پارەى ئەم میلەتە پێكەوەى ناوە، بە پارە خەڵكى بۆ خۆى كڕیوە، جا خەڵكى لەم جۆرە ئەگەر پارەو دەسەڵاتى بە دەستەوە نەمێنێ هەر لە خۆیەوە دەڕوخێت، بەڵام خەڵكى خاوەن بیرڕاو خەڵكى خاوەن فكرو بەرنامە دەتوانێت لە گۆڕەپانەكەدا كاربكات چى ئەگەر پارەو دەسەڵاتیشى بەدەستەوە نەبێت، كاتى خۆى نەوشێروان لە ناو یەكێتیدا بوو و باس لە باڵ و باڵكارى دەكرا لە ناو یەكێتیدا، كەسێك لەسیاسەتمەدارێكى ئەم هەرێمەى پرسى ووتى: بە ڕاى تۆ نەوشێروان وكۆسرەت كامیان دەتوانن پاش تاڵەبانى گرەوەكە بەرنەوە، ئەو سیاسەتمەدارە ووتى: گرەوەكە نەوشێروان دەیباتەوە، چونكە خاوەن فكرو بەرنامەیە، ماوەیەكى زۆر نابات خهڵ‌َكێكى زۆر لە دەورى كۆدەبێتەوە، بەڵام كۆسرەت هیچ نییە پارەى بەدەستەوە بووە توانییویەتى نفوزێكى كاتى پێ پەیدا بكات. زۆرى پێ نەچوو ئەو قسانە هاتنە دى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە