بڵاوبوونەوەی پەتایەكی كوشندە لە شاری كۆیە

Wednesday, 27/06/2012, 12:00

1311 بینراوە





دەمێكە لەناو فەرمانگەی تەندروستی كۆیە دەنگۆی ئەوە هەیە كەوا پەتایەكی كوشندە  بڵاوبووبێتەوە و ژمارەی لەزێدەبوون دابێت . بەڵام دەیانەوێ‌ بەشێوەیەكی نهێنی پەردەپۆشی بكەن و لەخەڵكی بشارنەوە كەئەمەش كارێكی زۆر ناشارستانی و نامرۆڤانەیە , چونكە دەبێت تەندروستی لەخزمەتی هاووڵاتیان بێت و گیانیان بپارێزێت , بەڵام ئەمڕۆ لەبەدبەختی نەتەوەكەمان ئەو لایەنە مرۆڤایەتیش ژەهری حزبی دەرخوارد دراوە . هەرچەندە بەهەوڵی كەسانێكی دڵسۆز توانرا كەوا داوا لە لایەنە بەرپرسەكان بكەن بۆ چارەسەری ئەو پەتایە , وەزارتی تەندروستی كەدەرهاوێشتەی فیتی فیفتیە بەشە سەوزەكەی یەكێتیە سەرەتا ویستی رۆڵی خۆی ببینێت , بەڵام هەرزوو لەلایەن فەرمانگەی تەندروستی هەولێر كەئەویش لەهەمان دەرهاوێشتەیە و بەشە زەردەكەی پارتیە و بەئاشكرا پاراستنی پارتی دەستی ڕەشی لەناودەگێڕێت و بەئارەزووی خۆی هەڵیدەسووڕێنێت . لەو فەرمانگەیەدا یەكێتی هیچ ڕۆڵێكی نیە و تەنانەت ناتوانێت مۆڵەتی ئاسایی بۆ فەرمانبەرێك وەرگرێت . جا ئەو فەرمانگە زەردە حزبیە ئەم دەنگوباسەی بەرگۆێ‌ كەوت یەكسەر هەرەشەی لەوەزارەتی تەندروستی كردوو ئاگاداری كردنەوە كەوا بەهێچ شێوەیەك باسی ئەوە نەكەن كەوا لەشاری كۆیەدا نەخۆشی درم و كوشندە تەشەنەی كردووە . هەربەم پێیە وەزارەتە سەوزە ترسنۆكەكە كەپێشتر وەزارەتی تەندروستی بەغدای لەم مەسەلەیەدا ئاگاداركردبووەوە ناچار بوو بەملكەچیەوە ئەو هەواڵە بەدرۆبخاتەوە و لیژنەیەكی ساختە پێك بهێنێت لەگەڵ چەند پزیشكێكی عەرەب كەدەمیان چەوركرابوو لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر بەچاوسووركردنەوە لە فەرمانگەی تەندروستی كۆیە ئەو مەسەلەیە دابپۆشن . لێرەدا دەڵێم ئەوەی لەم هەرێمەی ئێمەدا ڕوو دەدات لەهیچ شوێنێكی سەر رووی زەمین رووی نەداوە . ئەو بەرپرسە گەندەڵ و بێ ویژدانانە نایەنەوی زەڕەیەكیش ئەخلاق بمێنێت بۆ تەنفیس و هەناسەدان . ئەگەر نا لەهیچ شوێنێك بووە كەوا وەزارەتی تەندروستی نەخۆشی كوشندە لەخەڵك بشارێتەوە یان بەبپێچەوانەوە دەبێت وەزارەتی تەندروستی خەڵك لەم نەخۆشییانە ئاگاداركاتەوە و هۆشیاریان كاتەوە بۆ ئەوەی خۆیان لەم نەخۆشیانە بپارێزن و بەر لەم نەخۆشیانە بگرن كەهەڕەشە لە گیان و تەندروستی خەڵك دەكات .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە