مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەڕەشەکانی بارزانی و وەڵامە شەرمنانەکەی گۆڕان

Sunday, 30/05/2010, 12:00

1491 بینراوە


شاعیری گەورەی کورد مامۆستا هێمن بە مامۆستا هەژاری هەڤاڵی دەڵێت:
خۆم ئاسایی شاعیر بووی و نەتزانی
ڕیبەر نەبوو! ڕێ وونکەر بوو بارزانی

مامۆستا هێمن و مامۆستا هەژار بە دوو دیدی جیاوازەوە، دوو شاعیری یەک سەردەم بوون.
هەژار لەبەر پابەندبوونی تاسەر ئێسقانی بەبنەماڵەی بارزانییەوە، خەڵکی کوردستان بەچاوێکی ترەوە لێیان دەڕوانی.
هەڵبەتە سیاسەت کردن و هەڵوێستدا هیچ شتێک نییە ناوی ڕەش و سپیی بێت، بەڵام ئەم هەڵوێستەی مامۆستا هەژار لایەنی ڕەشەکەی ژیان و هەڵوێستی بووە! دەنا وەک نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیریی سەردەمی خۆی لە ڕیزی هەرە کەڵ نووسەرە بەناوبانگەکانی دنیا دەبوو.
هەڵبەتە بۆ دەروێشانی بنەماڵەی بارزانیش مەسەلەکە لەسەدا سەد پێچەوانەیە، قسە و باسەکەمان لێرە ئەوە نییە لەبەر خۆشی ئەم دوو دێڕەی مامۆستا هێمن ئەم چەند دێڕەم نووسی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان وەرچەرخانێک مێژوویی بوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چاوکراوەیی جەماوەریی پێشاندا له‌ هەولیر، کە کەم کەس دەیوێرا بڵی لەل، بەحسابی خۆیان کۆنتڕۆڵی هەموو شتێکیان کردوە، کەچی لەسەر ئەو ناحەقییە گەورەیەی بەرامبەر بەو لاوە ڕۆژنامەنووس و نووسەرە بوێرەیان کرد. هەزاران کەس بەڕێ پێوان بەرەو پەرلەمان بەڕێکەوتن، لە هەڵوێستیکی جوامێرانەشدا سەدان پێڵاو بەرز کرانەوە لە بەرامبەر بێدەسەڵاتی پەرلەمان لەمەڕ چارەنووس و نەپاراستنی گیانی هاوڵاتیاندا.
گۆڕان بەم پشتیوانیکردنەی لە ناڕەزایی خەڵک چەندین هەنگاو چووە پێشەوە، کەچی ئەم بێدەنگیەی ناو پەرلەمانیان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی بارزانی هەموومانیان تووشی شۆک کرد، دەبوایە برادەرانی گۆڕان پرسیاریان لە بارزانی بکردایە: ئەرێ تۆ هاتوویت باسی سەفەرەکەتمان بۆ بکەی، یان هەڕەشەمان لێبکەیت، دەبوایە قسەکانیان پێ بڕبایه‌، یاخود هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشتبایە لەبەرامبەر قسەکانی بارزانی، نەک دواتر ڕوون کردنەوەیەکی شەرمنانە دەربکەن لە بەرامبەریدا هیچ هەڵوێستێک نەنوێنن.
هەموو جیهان بەخودی پارتییەکانی دەرەجە دەشەوە دەزانن کە سەردەشت عوسمان کێ و لەسەر چی شەهید کراوە.
بارزانی لەجیاتی ڕوونکردنەوەو داوای لێبوردن لە خەڵک و بنەماڵەکەی دێت جارێکی لەناو پەرلەماندا هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی ناڕازیی دەکات.
قسەکانی ناو پەرلەمانیش هیچی کەمتر نەبوو لەو بەیاننامەکانی پێشوتریان، تاکە جیاوازیی، که‌ هەبووبێت، ئەمجارە ڕوو بەڕوو پێی ووتن: جارێکی تر نەچن پشتیوانی لەنارەزایی خەڵک بکەن. پێشریش وەک پیلانێکیش بۆ ڕۆژنامەنووسان ، نەیانهێشت ڕۆژنامە نووسان بچنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە، دوای تەواو بوونی قسەکانی بارزانی گەڕایەوە بنەکە و بارەگا داگیرکراوەکەی سەری ڕەش.
کەمال کەرکوکیش دەستخۆشی لێکرد و قسەکانی بارزانی وا لێکدایەوە کە لە خزمەت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە