پلنێۆم یان پلانێۆم؟

Friday, 06/11/2009, 12:00

1752 بینراوە


ئه ڵمانیا-2009-11-02
پلنیۆم کۆتایی هات هه روه ک چاوه روان ده کرا ،به ڵام ئه وه ی به لامه وه چاوه ڕوان نه کراو بوو واژۆ کردنی په یمانی ئاکار بوو(ئه خلاقی).
له راستی دا ئه وه په یمانی دابه ش کردنی (ی .ن.ک) بوو، به سه ر بنه ماڵه یه ک له لایه ک (تاڵه بانی)و چه ند بنه ماڵه یه کی تر.
به ش به حاڵی خۆم ئه م جۆره په یمان نامانه م ته نها له بواری کارو کاسبی و بازرگانی له نێوان چه ند که سێک و ده وڵه تان بیستووه .
له ڕاستی دا ئه گه ر سه رکرده و بنکرده ی حزبێک گه یشتبێتنه ئه و ڕاده ی بێ باوه ڕی به یه کتری،پێم وایه نه ک په یمان نامه یه ک به ڵکو ده یان په یمان نامه ی له و جۆره ،ناتوانن فۆڕم و ناواخنیان له مه ڕگ ڕزگار بکات.
خاڵێکی تر بۆ خۆ ده رباز کردن له و تێکشکان و پاشه گه ردانیه ی ریزه کانی یه کێتی ته نیوه،ڕاکردن له ڕاستیه کان تێ هه ڵسوونی ئه نجامی هه موو شکست و ماڵۆێرانیه کان و شه ڕی ناوخۆیی به درێژایی 41 ساڵی ڕابردوو له ئه ستۆی که سانی تر و به تایبه ت هی دوای هه ره سی 1975(به گووته ی سیاسی خودی سکرتێری یه که م و هه تا هه تایی یه کێتی ) له ئه ستۆی به ڕێز نه وشیروان مسته فادایه.
نه خۆشی یه کی هه ره کوشنده ی تاکی کورد که به درێژایی مێژووی گه لی ئێمه له گه ڵماندا مه زن بووه و چاره سه ری بۆ نه کراوه ئه وه یه که دژی کاری به کۆمه ڵین و زۆرحه زمان له کاری تاکڕه وانه یه،وه ناڕاستگۆ ڵه گه ڵ خودو ده وروبه ریشین.به تایبه ت ئه م نه خۆشی یه له کاربه ده‌ست و سیاسی یه کانماندا پانتاییه کی گه وره ی داگیردووه،هه میشه له ڕووداوه ساتی و مێژوویی کاندا له سه رکه تن و نوشوستیه کان دا چی باش ودره وشانه وه هه یه و هه بوه به باڵای خۆ یا ن بڕیووه خراپه و ناشیرنیه کانیشیان به بۆ ده وروبه رو ناکۆکه کانیان،له جیاتی دان نان به هه ڵه و که موکورتیه کان و دووباره نه کردنه وه یان له داهاتوودا..دڵنیاشم هه موو ئه و گیروگرفتانه ی ماڵی ی.ن.ک داگیر کردووه هۆ کاری ئه و مێشک نه خۆشانه یه که له ترۆپکی ده سه ڵاتی ئێستای ی..ک دان نه ک ئه وانه ی لێی چوونه ده ره وه.من لێره دا چه ند نموونه یه ک ده هێنمه وه ته نها بۆ وه بیرهێنانه وه ئێوه ش هه موو ئه و ڕاستیانه ده زانن من هیچ داهێنانێکم نه کردووه هه موو ئه و شتانه ی من ده یڵێم به به رچاوی ئێوه وه له سه رد ه می ئێوه دا ڕووی داوه.من مێژوو نوس نیم ناشچمه خۆێندنه وه ی كاره ناشیرین خۆێناوی یه کانی ساڵانی ڕه ش 1966-1963 و هه وڵی میکیاڤیلیانه ی به ڕێز تا ڵه بانی و خوا لێ خۆشبوو مامۆستا برایم احمد بۆ گه یشتتن به ده سه ڵات. ته نها چه ند نموونه یه ک له دوای ڕوخانی ڕژێمی به عس دێنمه وه. وه بنه ماڵه ی سه ربه رزی شه هیدان و کادرو پێشمه رگه ئه ندامو خه ڵکی پاک و به ویژدانی کودستان سه رپشک ده که م داخوا ئه و کرده وانه که ته نها سکرتێری ی.ن.ک لێیان به رپرسه؛ ته نها هه ڵه ی سیاسین یان ئه و چوارچێوه ده به زێنن و ده چنه خانه ی خیانه ت و گالته پێکردن به قوربانی و موقه ده ساتی یه ک به یه کی تاکه کانی ئه م میلله ته و نیو سه ده له خه بات و تێکۆشانی.که ئه مانه و چه‌نیدین هۆکاری تر ک له ژماره نایه ن کاریگه ری نێگاتیڤیان له سه ر مێشک و ده روونی ئه ندام و دۆست و خه ڵکی کوردستان داناوه به لێشاو ڕیزه کانی یه کێتی به جێ بهێڵن و پشت بکه نه سه روه ری کانیان؛
1-ئیمزا نه کردنی له سێداره دانی سه دامی دیکتاتۆر به بیانووی جۆراو جۆری وه ک ئه ندام بوون له یه کێتی پارێزه رانی دنیا دژ به بڕیاری له سێداره‌دان ،به ڵام سه یر له وه دایه ئه م سه رۆکه مافی مرۆڤ پا رێزه ی ئێمه نه له کاتی ده رچوونی بڕیاڕی له سێداره دانی سه رۆک ئۆجه لان فزه ی لێهات ،نه له له کاتێکدا ڕۆژانه ده زگای دژه تێڕۆری بنه ماله که ی خه ڵک و تێکۆشه ران بێ سه رو شۆێن ده کات،به ڵکو گومانیشم نیه هه موو ئه وانه‌ی ده زگای نا یاسایی زانیاری و دژه تیرۆر ده یانکوژێ و وونیان ده کات به ڕاسپارده و ئیمزای ئه و سه رۆکه ماف پارێزه یه‏!!
2-داڵده دانی گه وره تاوانباری جه نگ و قڕکه ری میلله ته که مان تاوانبار نزار خزرجی له کاتێکدا ئه و تاوانباره له دادگای دانیمارکی داوا کراو بوو پۆلیسی نێو ده وله تی به دوایه وه بوو له کاتێکدا که سێکی مافناس چۆن ئه و هه قه به خۆی ده دا که سێکی تاوانبار بپارێزێ ،ئه وه له جیاتی هه و ڵدان بۆ دادگایی کردنی و بۆ خاتری هێور کردنه وه ی خه ڵکی گه رمیان و دڵدانه وه یان.
3-کردنی وه فیق سامه رایی گه وره به رپرسی مخابراتی سه رده می به عس و سه رپه ر‏شتیاری ئه نفاله کان به ڕاۆێژکاری سیاسی سه رۆکی عێراق له جیاتی دادگایی کردنی . وه ک ئه وه ی خۆێنده وار و سیاسی له عێراق دا نه مابن خائینێک به عێراق و به میلله ته که مان بکرێته وه به‌رپرس له ده وله تی دێمو کراتی نۆێدا.
3-کارکردن بۆ ئازاد کردنو ناساندنی به ئه ستێره ی سوپای عێراق تاوانبار هاشم سولتان وه زیری به رگری پێشووی ڕژێمی سه دام و گه وره به‌رپرسی شاڵاوی ئه نفاله کان ته نانه ت کردنی به شۆڕش گێڕ گوتنی وا بڵێ سه ربه خۆم بووه، به راستی ئه وه گرانه بۆ سه رکرده یه ک بکوژی میلله ته که ی به دوستی خۆی و قاره مان بزانی !
4-پاراستن و ڕێگه گرتن له له سێداره دانی عه لی کیمیایی خاوه ن نه خشه ی قڕکردنی خه ڵکی کوردسان و کیمیا بارانی دۆڵی بالیسان و سێوسێنان و هه ڵه بجه ،له جیاتی گرتنه که ی وه ک به ڵگه و ده سکه وتێک به کاربهێنرێ بۆ سه لماندنی به جینوساید کردنی گه له که مان پاراستنی ئه و گه له له ئاینده دا به به ڵگه و دۆکۆمێنتی نێۆده وڵه تی.یان هه ر هیچ نه بێ بۆ دڵنه وایی کردنی گه له که مان به تایبه ت هه ڵه بجه یی یه کان ،هه روه ک پێشتر په یمانیان پێدرابوو،له هه له بجه دادگایی بکرێ.؟
5-پاراستنی حه وانه وه ی خائین خۆفرۆشێکی وه ک ته ها محێدین مه عروف جێگری دکتاتۆر سه دام حسێن ده رکردنی ژن و منداڵی شه هیدان که له و جێگایه ده ژیان له وانه منداڵه کانی شه هید عومه ر هه ڵۆنه یی و وه لید مه رگه یی چه ندین فه رمانده و پێشمه رگه ی قاره مانی دێرین وه ک عوسمان شاره ستێنی، به کر هه ڵۆ نه یی ، که مال مه رگه یی ،زاهیر جاف و ،خالید محمد ئه مین ناسراو به خالیدی کاروبار و ،عومه ر به گ و، چه ندین که سی تر که ئێستا ناوه کانیانم له بیر نیه له به رئه وه ی هه ر پێشمه رگه بوون مه ترێک خاکیان نه بوو له م کوردستانه ،که هێندێکیان که س و کاری نزیکی خۆمن.
وه ته رخانکردنی ده یان هه زار دۆلار بۆ ئه و خائین به نیشتیمانه له کاتێکدا موچه و شه هیدانه ی ئه و سومبولانه ی نیشتیماناکه مان له (150 بۆ300)دۆلار بوو.
6-ئازاد کردنی ئه فرۆکه وانه ی هه له بجه ی کیمیا باران کردبوو ده رهێنان و ڕفاندنی له ده ستی یاسا، هه روه هاڕه وانه کردنی بۆ ده ره وه ی ووڵات؛ له کاتێکدا چه ندین که س که له پێناو ووڵات دا سه قه تبوون پێویستیان به چاره سه ره، یان چه ندین خۆێندکاری به توانا هه یه یان منداڵانی شه هیدان بۆ خۆێندن که ووڵاته که پێویستی پێیان هه یه،به ڵام هه ر ئاوڕیشیان لێنادرێته وه.
ئه وانه ی باسم کردن مشتێکن له خه رواێک ،ئیتر لێره وه وه ڵامی ئه و پرسیاره و چه ندین پرسیاری تر بۆ ئێوه ی به ڕێز جێ دێڵم ، ئایا سه رانی ئێستای یه کێتی و سکرتێره که ی زه ره رو زیانیان به به ڕیزه کانی یه کێتی و خه ڵکی کوردستان گه یاندوه و خزمه تی کۆنه به عسی و کۆنه په رستانیان کردوه یان سه رۆکی بزوتنه وه ی گۆڕان و بزوتنه وه ی گۆڕان؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە