دانای ئەحمەد مجید پیاوی یەكیتی یان پیاوی میللەت

Sunday, 10/01/2010, 12:00

1718 بینراوە


لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاكان دانا ئەحمەد مجید وەك پارێزگاری سلیمانی دەست بەكار بوو... منى كارم بەوە نیە چۆن پارەی خواردوە چی لەپارەكەی ووشكە ساڵی كردوە كێ هەیە لەم ووڵاتەدا ناوی سەركردەیەكم پێ بڵێ كە دزو گەندەڵ نەبێ من سەری خۆمی پێشكەش بكەم
دانای ئەحمەد مجید كە بەدەنگ دان و بە هەڵبژاردنی هاوڵاتیان بوو بە پاریزگای سلیمانی كۆمەڵێك كاری كرد كە جێگای دەست خۆشی بوو و ماوەیەك بەرلە هەڵبژاردن و بزوتنەوەی گۆران دانا كورە تاقانەكەی یەكیتی بوو
دانای ئەحمەد مجید كەسێًكی ئیشكەر بوو ئەو تۆمەتانەشی كە درانە پاڵی بە بیانوی دزینی نازانم چوند ترلیۆن دینار ئەوە لە راستیەوە دورە چونكە لەم وڵاتی گەندەڵیەدا بەبێ ئاگاداری سەرانی دەسەڵات بردنی پارە لە شتە قەدەغەكراوەكانە
لەدوای بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیاندنی یەكێتی دانا و ئیش و كارەكانی دانای پەراوێز خست هیچ كات زوومی كامێراكانی راگەیاندنی یەكیتی دانای نە ئەپێكا ئەوەش یەكێكە لە تاكتیكەكانی یەكێتی هەركەسێك بیانەوێت پەراوێزی بخەن سەرەتا لە راگەیاندنەوە پەراوێزی دەخەن
بۆماوەی چوارمانگیش دەبێت لە راگەیاندنەكاندا باس لەدادگای كردنی دانای ئەحمەد مجید دەكری بەڵام ئەم قسەیە دووربو لە راستیەوە چونكە ئەم تۆمەتە بۆ ئەوەبوو لای هاوڵاتیان لە كەسایەتی دانا بهێننەخوارێ چونكە لەم ماوەیەى رابردودا دانا تەواو لە یەكێتی دابرا بوو بۆیە یەكێتی لەڕێی لابردنی داناوە پەیامێكی بۆ كادرەكانی خۆی نارد كە من یەكێتی نیشتیمانی كوردستانم ئەوەی لەمن هەڵگەرێتەوە وەك دانا پەراوێزی ئەخەم
ماوەیەك لەمەو بەریش بێ پرسی پاریزگا و بە چاودیری یەكیتی كابینەى شەشەم گۆرانكاری لەچەن قایمقامیكدا كرد و هەندێكیانی گۆری و هەندیكی لابردن ئەمەش حساب نەكردنێكی تری دەسەڵاتە بۆ حكومەت
دوێنیش دانای ئەحمەدمجید بەرەسمی و بە ئاشكرا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكیتی و پاریزگاری راگەیان ز ئەندامانی ئەنجومەنی پاریزگا رەخنەیان لە دانا ئەحمەد مجید گرت بۆ پیش ئەوەی دەست لەكاركیشانەوەكەی پیشكەش بەحكومەت بكات ئەوانی ئاگادارنەكردۆتەوە؟ منیش ئەڵێم باشە ئەنجومەن ئەوە بۆ 18 قایمقامتان گۆرا بێ ئەوەى پرستان پێ بكری رەخنەتان نەگرت؟ ئەى بۆ ئەو هەموو تۆمەتە درایە پاڵ دانا كەستان نەتانوت وانیە؟ ئەى بۆ كە یەكێتی لەدانای هەڵپێچا ئیوەش بوون بە جەماعەتی ئەشەومابیلا؟ وەڵامتان هەیە؟.....................
تێبینی
*_دوای ئەوەی یەكیتی جووتیار نوری لە پەلو پۆ خست بە بیانوی بردنی پارەوسامانی میللەت بەڵام ئەو وازی لەیەكیتی نەهیناو ئیستا لیرەو لەوێ بەشان باڵی یەكێتی دا هەڵئەدا و هێرش ئەكاتە سەر برادەرانی گردەكەو ئەڵێ بەڵكو تاڵەبانی و د.بەرهەم دڵی رەقیان نەرم ببێ و بەخەنەوە شوێنی جاران؟
*_ كاوەی مامە عەبەش كە رۆژنامەنوسێك ئەبینی زمانی تیكەڵ ئەبێ شەكل ئەكا.... دەمیك ئەڵی شاری سلیمانی بە چەند سالیكی تر جوان نابی.... دەمیك ئەلی ئەمسالی تازە پلانمان بەدەستەوەیە بۆ باشتركردنی سیمای شاری سلیمانی.... دەمیكیش ئەلی بودجەكەمان زۆر كەمە بەشی پرۆژەكانمان ناكا ... منیش ئەلیم كاك كاوە لەم سێ وەلامەت كامەیان راستە ئەزیزم

[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە