لەدوای تاڵەبانی كێ داینەمۆی یەكێتی یە

Wednesday, 06/01/2010, 12:00

1807 بینراوە


یەكیتی لەسالی 1976 دروست بوەو و لەسەر ساحەی كوردستان خاوەن نفوسیكی زۆر بوەو زۆر جار لە گۆرەپانی سیاسی تەنها ماوەتەوەو هەموو جاریكیش هەلهەلەی سەركەوتنی لیداوە تاڵەبانی خاوەنی دوابریاری كۆتایی ئەو حزبەیەو هەرگیز ئەو پیكە ناخواتەوە كە سەركەوتنی تیدا بەدی نەكات..... زۆر جاران توشی لیك هەلوەشان و كەرت بونی سیاسی هاتوە ئەمەش بەهۆی ناتەبای كادرە پلە بالاكانی خۆیەوە بوە و هەرگیز لێبیوردنی بەرامبەر بە خیانەتكارانی ناو خۆی نەبوە... یەكیتی نیشتیمانی كوردستان لە سالی 1996 توشی ئیفلیجیەكی جەستەی هات بەدەستی پارتی ئەویش دوای گرتنەوەی ئەو ناوچانەی كە یەكیتی تیایدا باڵا دەست بوو بەم كەوتنەشی بەدەستی پارتی گورزیكی كوشندەی بەركەوت كە بەرای زۆربەی چاودیران وایە سست بونی یەكیتی لەدوای سالی 1996 وەیە....... شكستیكی تری یەكیتی نیشتیمانی كوردستان لەدوایی بونی تاڵەبانی بەسەرەك كۆمار لەسالی 2003 دا ئەمەش ریگای بۆ نەیارانی یەكیتی دروست كرد كە دەست لەناوخۆی یەكیتی وەربدەن و بەرەو ئاقاری لیك هەلوەشاندن و جیابونەوەى ببەن...
بۆ دوەم جار كاندید كردنەوەی نیچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكایەتی كردنی خولیكی تری ئەنجومەنی وەزیران ئەو گورزە كەمەر شكینە بوو كە تاڵەبانی لە سەركردیەتی یەكیتی و كادرەكانی وەشاند بەمانای كەسی شیاو نابینم بۆ سەرۆكایەتی كردنی حكومەت
یەكیتی بەزۆر قۆناغی دابران و شكان و جیابونەوە و بەرزبونەوەدا تیپەریوە , بەلام ریفۆرم و دروست كردنی بەرەی گۆران ئەو شتە چاوەروان نەكراوە بوو كە تاڵەبانی لە نەوشیروان مستەفای دی دروست بونی گۆران لەناو یەكیتیدا دروست بوو و هەمان بەرپرسەكانی یەكیتیش بەریوەی دەبەن .. ئەوەی جیگای سەرسورمانە ئەوەیە ئایا گۆرانیش وەكو یەكیتی ناچیتە قاڵبی بەرەی جیاوازەوە.............

لەدوای ئەوەی كە چوار ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەوانیش (عوسمانی حاجی محمود و مستەفای سەید قادر و جەلال جەوهەر و عومەری سەید علی) چونە پاڵ بزوتنەوەی گۆران چانسی سكرتیری گشتی لەدوای تاڵەبانی بۆ كۆسرەت رەسوڵ زیاتر بوو بەڵام لەم شەرەی راگەیاندندا كە تاڵەبانی كۆسرەتی هینایە ناو هاوكێشەكەوەو لە دژی نەوشیروان مستەفا بەكاری هێنا ئەو كارتى فشاری كۆسرەت رەسوڵ لای تاڵەبانی سوتا و ئومێدی كۆسرەت رەسوڵ بۆ ناو گۆران نەما
ماوەتەوە بڵێین دوای تاڵەبانی كێ داینەمۆی یەكێتیە؟
د. بەرهەم یا نەوشیروان
د. بەرهەم كەسایەتی ناودیاری یەكیتی و خاوەن جەماوەریكی زۆر بەتایبەتی لە شاری سلیمانیدا و سەری رەش پاڵپشتیەكی تەواوی لێ دەكەن بەوەی لەگەڵ بیرو رای ئەواندا دەگونجێ بەڵام بنەماڵەى ئیبراهیم ئەحمەد بەتایبەتی هیرو چانسی ئەوە ئەدا بە د. بەرهەم لەسەر كورسی تاڵەبانی نیشنەجێ بێ ئەمە ئەو پرسیارە كە لەدوای تاڵەبانی وەڵام دەدریتەوە
هەرچی نەوشیروان مستەفا شە كە ئیستا سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆران دەكات و خاوەنی 25 كورسی پەرلەمانە و خەڵكانیكی زۆر چاوەڕێ ی گۆرانی سیاسی و ئیداری لێ دەكەن و كادرەكانی ناو یەكیتیش چاوەروانی گەرانەوەی لێ دەكەن ئومیدی ئەوەی لێ دەكری لەدوای تاڵەبانی وەزعی ناوخۆی یەكیتی بەرو باشبوون ببات ئەگەرنا تاڵەبانی گەر كەسیكی شیاو لەدوای خۆی نەكاتە سكرتیر ئەوا پارتی ئەو هەلە زیرینەى بۆ دیتە پێشەوە كە لەمێژ ساڵە چاوەروانی دەكات

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە