عمید (بەختیار) لە بەشى زانیارى سەرۆكایەتى سەرت داى لە بەرد

Saturday, 20/06/2009, 12:00

2539 بینراوە


لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا (مستەفا چاورەش) سەرپەرشتى كۆبونەوەیەكى زانیارى سەرۆكایەتى كردبوو كە تێدا چەندین ئەفسەرى پایە بەرز بەشداربوون كە تێد باسى هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمان دەكرێت عمید بەختیار هەڵدەستێ و دەڵێ بە مستەفا چاورش بەرێزتان دڵنیا دەكەمەوە لە كاتى هەڵبژاردندا تەنها لیستى گۆڕان لە ناو سەرۆكایەتى ئەركان دا (15 بۆ 20) دەنگ دەهێنێت لە وەڵامدا مستەفا چاورەش پێ ى دەڵێ تاوەكو (150) دەنگیش بۆ تۆ ئەگەر ئەوەندش هات پاداشتت ئەدەمێ منیش دەڵێم سەرت داى لە بەرد عمید بەختیار بۆیە لێرەدا ئێمە وەكو چەند كارمەندێكى سەرۆكایەتى ئەركانى (ه.پ.ك) دەنگى خۆمان دەخەینە پاڵ لیستى گۆران تەنها ئێمە زیاتر لە 6 كارمەندین هەر هەموومان دەنگ ئەدەین بە لیستى گۆران تۆ بە چ حەقیك دەڵى (15 بۆ 20) دەنگ دیارە لە ناو هەموو سەرۆكایەتى كە زیاتر لە (10.000) سەرباز و ئەفسەرن تەنها (9) دەنگ ئەهینێت دیسان سەرت داى لە بەرد ئەم عمید (بەختیار) ە لە ناو بەشەكانى سەرۆكایەتى دا هەڵساوە بە كۆكردنەوەى فۆڕمى خۆراك و هویەى احوال مدنى لە سەرجەم بەشەكانى ناو سەرۆكایەتى بۆ ئەوەى سەربازەكانى پێ بترسێنى گوایە لە كاتى دەنگ دان دا ئەگەر كەسێ دەنگ بە لیستى گۆران بدا دواتر كشف دەبێت ئەمەش بەزاندنى یاساى كۆمیوسۆنى هەڵبژاردنە بە تەمایە لەم ڕێگایەوە دەنگى باش بۆ لیستى كوردستانى بهێنێت بۆیە لێرەوە بە عمید (بەختیار) دەڵێم دڵنیابە لە كۆى ئەو (10.000) ئەفسەرو سەربازە زیاترنیوە دەهێنێت چونكە ئێوەى گەندەڵ تاوەكو بۆتان ناچێتە سەر ئەوەتە كاتێك موچەكەمان لە بەغداوە دێت هەر سەربازێك بڕى (509000) دینار بۆ سەرف دەكرێت لە بەغدادەوە بەڵام تۆ و ئەم سالى تۆ بڕى (457000) دینار سەرف دەكەن لێرەدا هەر سەربازێك بڕى (52000) هەزار لێ ئەبڕن ئەمە مشتێكە لە خەرمانى گەندەڵى ئێوە . ئەگەر وەڵامت هەیە دڵنیابە وەڵامم هەیە بە بەڵگەوە لە گەندەڵیەكانت لەم ماڵپەرە خۆشەویستەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە