بەرهەم . سالح لە كاتى كۆبوونەوە لە گەڵ مەڵبەندى سلێمانى . ئیهانەى مەردان چاوشین دەكات و لیێى توڕە ئەبێت و سووكایەتى زۆرى ئەكات .

Saturday, 18/12/2010, 12:00

1805 بینراوە


ئیوارەى ئەمڕۆ .18-12-2010 بەرهەم ساڵح جێگرى سكرتێرى یەكێتى .بە مەبستى قوڵكردنەوەى ئاشتبوونەوەكەى لە گەڵ هێرۆى برایم أحمد بەرپرسى مەڵبەندى سلێمانى . لە بارەگاى مەڵبەندى سلێمانى كۆبوونەوەیەكى لە گەڵ كادر و ئەندامانى مەڵبەندى سلێمانى سازدا . بە ئامادە بوونى دلێرى سەید مجید و عیماد . ئەحمەد .لە كۆبوونەوەكە بەرهەم باسى دەستكەوتەكانى حكومەتەكەى كرد. هەروەها باسى لەوە ڕێگریانە كردبوو كە پارتى بۆى دروست لە كاتى كار كردنى . هەروەها ووتى . پارتى ناهێڵێت . كار بكەین .لە هەولێر . دواتر بەرهەم ووتى بەرپرسانى حزبى لە سنوورى سلێمانى و گەرمیان زۆر دەست لە كارى حكومەت وەر ئەدەن . بە تایبەت . باسى مەردانى چاوشینى كرد كە بەر پرسەى بازنەى دەربەندیخانە. كە زۆر تەدەخوول لە كارى حكومەت دەكات . دەیەوێت هەموو شتێك لە ڕێیی ئەوەوە بكرێت . زۆر ئیهانەى مەردانى كرد . هەموو شتێك وەر ئەدات تەلەفۆن بۆ هە موو وەزیرەكان و حكومەت دەكات وانیشان ئەدات ئەو سەرۆكى حكومەتە .ئەوە بوو مەردان توڕە بوو . ووتى لە بەرئەوە قسە بەمن ئەكەى لە بەرئەوەى من پێشووتر باڵى ڕیفۆرم بوومە . بۆ یە قسەم پێ دەڵێن . ئیتر عیماد و دلێر دڵى مەردانیان ڕاگرت . هەر دواى كۆبوونەوەكە . مەردان پەیوەندى بەچەند كەسێكەوە كردبوو . لە گۆڕان تاكو دیدارێكى بۆ ڕێكبخەن لە گەڵ نەوشیروان مستەفا . بەڵام ئەو بەرپرسانەى گۆڕان بە مەردانیان ووتبوو . تۆ فێرى دۆلارەكانى دلێرى سەید مەجید و ماستاو كردن بوویتە . بۆ هێرۆ . بۆیە بزوتنەوەى گۆڕان پێویستى بە خەڵكى وەكو تۆنیە . هەر ڕۆژ بەدواى یەكێكەوە بیت . بۆیە ئێستا . مەردان هەم ئەملاى چوو هەم ئەو لا.

كادرێكى ئامادەبووى .كۆبوونەوەكەى مەڵبەندى سلێمانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە