كۆنگرەى "سێ!" سەرى كۆسرەت ئەخوات...

Sunday, 03/05/2009, 12:00

1829 بینراوە


بە پێى ئەو زانیاریانەى دەست كەوتون لە باندەكەى تاڵەبانیەوە كۆنگرەى سێ ى یەكێتى بێجگە لەوەى بڕیارى دەركردنى كاك نەوشیروان و سەرجەم ئەو هەڤاڵانەى تیا ئەدرێ كە سەر بە باڵى ڕٍیفۆرمن ئەمەش لە سەر داواى ئەو بۆرە پیاوانەیە كە ئێستا چوار دەورى تاڵەبانیان داوە وا دەزانن تاڵەبانى عەمرى نوحى هەیە و تاماوە لینگى جوت ناكات و نامرێ , بۆیە ئەوانەى ئێستا دڵسۆزى یەكێتى نین و ئەیانەوێت لەدواى مردنى تاڵەبانى یەكێتى لەت و پەت بێت هانى تاڵەبانى ئەدەن كە ئەوانەى سەر بەباڵى ڕیفۆرم بە پەلە دەربكرێن , ئەمە لە لایەك لە لایەكى ترەوە هەندێكیش لەمانە داواى ئەوە لە تاڵەبانى ئەكەن كە لە كۆنگرەشدا كۆسرەتیش فت بكرێ و نەیەڵن بۆ جارێكى تر كۆسرەت هیچ ببێت یان هەر دەرنەچێتەوە , ئەمەش زیاتر لە سەر داواى هێرۆ و مەلا بەختیارو ئەرسەلان و سەعدى پیرەى خاوەن فایلە , وە تاڵەبانى خۆشى سەرى لەوە دەخورێ هەقى ئەو پەت پەتێنە لە كۆسرەت بكاتەوە , بۆیە بڕیاریان داوە ڕیفۆرم و كۆسرەت بەیەكەوە لە یەكێتى دور خەنەوە , ئەمەى من دەیڵێم قسەى ئەو ستافەیە كە خۆیان بە جەلالى عەیارە بیست و چوار ئەزانن , ئەمان ئەڵێن تاڵەبانى هەقى خۆى بە سەر كەسەوە نەهێشتوە ئەو هەموو خەمەى لە كۆسرەت خوراوە ئێستا هەقى لێ دەكرێتەوە و كەس لە ئاگرى تاڵەبانى ڕزگارى نابێت , لە چەندین كۆبونەوەى ئەم ستافەدا ئەمەم بیستوە چونكە من زۆر نزیكم لەم ستافەوە بۆیە كار بۆ ئەكەن لە كۆنگرەدا ئەو دڕكە لە ژێر پێى كۆسرەت دەربهێنن , بیر كردنەوەى ئەم ستافە بیر كردنەوەیەكى شەیتانیانەیە , بەڵام ئەم جڕو جانەوەرانە نازانن بەم كارەیان چ قوڕێكى خەست بۆ خۆیان ئەگرنەوە , قوڕێك كە كەسیانى تیا دەرناچێت , هەر چەندە جارێ كەس نازانێ كەى كۆنگرە ئەگیرێ بەڵام ئەگەر بشگیرێ ئەوە نیەتى ئەم باندە گەندەڵ و دزەى مامەیە , مامە خۆى عەمرەى پیرە كەرێكى نەماوە كەچى بە قسەى ئەو خائینانەى ئەمڕۆ یەكێتیان سوك و چروك كردوە ئەیانەوێت یەكێتى ئەوەندەى تر بە قوڕا بەرن , كۆنگرەیەك تائێستا هیچ ئامادەیەكى بۆ نەكراوە , تەنها مانگێكى ماوە , ئێستاش كاتى هەڵبژاردنە ئاخر لە مانگێكدا كێ ئەقڵى ئەیبڕێ شتى واببێت , یەكێتى بەم هەموو كێشەیەوە , كە لە سەرەمەرگى مردنێكى حەتمیدایە و یەك مانگى ماوە بۆ كۆنگرە تائێستا هیچ شتێكى بۆ نەكراوە , وەكو ئەشڵێن هەڵبژاردنى بۆ دەكرێ بە تەنها یەك مانگ ئەو هەموو هەڵبژاردنە چۆن دەكرێ , ئایا لەم سەرو بەندەى خۆ ئامادە كردن بۆ هەڵبژاردن شتى وا دەبێت , ئایا ئەم كۆنگرەیە بە چەند ڕۆژ دەكرێ و ئەو هەموو كێشە كەڵە كە بوە چۆن چارەسەر دەكرێ ؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن كە ئەكرێ ؟ لە هەموو حاڵەتەكاندا كۆنگرە ئەوەندەى بۆ دەركردن و تەسفیە كردنى تێكۆشەرەكانى ناو یەكێتیە نیو ئەوەندە بۆ چاكسازى و باش كردنى یەكێتى نیە , هەر چەندە كەس چاوەڕێى كارى خێر لەم كۆنگرەیە ناكات , بێجگە لە ماڵوێرانى زیاتر چونكە كۆنگرە بەو ئەقڵە شەڕانگێزیەى مەلاو ئەرسەلان و ئازاد و هێرۆ ئەكرێ ئەوە ى چاوەڕٍوان دەكرێ یەكێتى بە لەت و پەتى تیاى دەربچێت نەك یەكگرتوویى , من نەسیحەتى كۆسرەت ئەكەم تا زووە خۆى ڕزگار بكات و ئەمەشى بۆ خوا پێ دەڵێم و ئەنجامەكەشى ڕوونە , ئەمە قسەى كەسە هەرە نزیكەكانى تاڵەبانیە دەربارەى تەسفیە كردنى كۆسرەت ئەیكەن ئەگەر كۆسرەت ئاقڵ نەبێت و فریاى خۆى نەكەوێت تەخت ئەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە