چیرۆکێکی میلی هەیە لە ئەدەبی ئەڵمانیدا

Friday, 13/03/2015, 12:00

3487 بینراوە


چیرۆکێکی میلی هەیە لە ئەدەبی ئەڵمانیدا ،باس لە وکەسانە دەکەن کە دەبن بە سەرۆك . فەلسەفەی چیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەوانەی دەبن بەسەرۆك مەرج نییە کە باشترین یان عاقڵترین بن ،،رەنگە خراپترینن بن ،،رەنگە دەبەنگ ترین بن ،بەڵام بە دڵنەیاییەوە باشترین وعاقلترین نین . 
رۆژێ مێشك هەرچی ئۆرگانەکان و بەشەکانی لەش هەیە کۆدەکاتەوە و قسەیان بۆ ئەکات ،پێیان ئەڵێ لەبەر ئەوەی من لە هەمووتان باشترو زاناترم وهەموو کارێکیش رێك ئەخەم ،تەنها شوێنی بیرکردنەوەم ، بریارم داوە ببم بە سەرۆك ودەسەڵاتدارتان،دڵ ووتی بەڵێ راستە ،بەڵام بزانە تۆ بێ من هیچ نیت و بۆ چەند کاتێکی کەم ئەتوانی بژییت،من جێی خۆشەویستی وهەستکردنم ، بۆیە من دەبم بە سەرۆك ، گورچیلە لە جێی خۆیەوە ووتی بەڵێ راستان فەرموو ،بەڵام ئەگەر من کار نەکەم و لەش پاك نەکەمەوە لە ژەهری زیادە ئەوە ئێوەش ژەهراوی دەبن ولە چەند کاتژمێرێكدا دەمرن ، هەر بۆیە من دەبێ ببم بە سەرۆکتان . جەر‌گ ووتی راست دەکەن ئێوە ،بەڵام لە یادتان نەچێ من کۆگای لەشم ،لەلای من گرنگترین کار ئەنجام دەدرێ وهەر بۆیە سەرۆکایەتی قابیلی خۆمە . چاو لای خۆیەوە هەڵی داو پییانی ووت نەخێر هەرچی باس کرا راستە بەڵام هیچیان بەهایان نییە بێ بینینی من ،، بێ ئەوەی جوانی دەوروبەر لە رێی منەوە نەگوازرێتەوە ،ژیان بەهای نابێ هەر بۆیە من دەبم بەدەسەڵاتدار ،، بەم جۆرە هەرچی ئەندامی لەش هەیە باسی جوامیری خۆی دەکات وخۆی بەشایەنی پۆستی سەرۆکایەتی دەزانێ ،،،تا دەگاتە کۆتا ئەندام ئەویش کە قنگە . قنگ ئەڵێ کەس نابێ بە سەرۆك و بە دەسەڵاتدار بێجگە لە خۆم ، منم ئەو شوێنەی ئەگەر لەش لە پاشەرۆ پاك نەکەمەوە ئێرە ئەبێتە کۆگای پیسای و بۆنی ناخۆش ،،کاتێ ئەندامانی لەش ئەمەیان بیست هەموو دایان لەقاقای پێکەنین وکۆبونەوەکە بوو بە شوێنی توانج و هەراو وریا ، هەر کەس لای خۆیەوە ئەیووت هەر کێ ببێت بە سەرۆك گرنگ نییە ، بەڵام قنگ نابێت ببێت بە سەرۆك ، ئەویتر لای خۆیەوە دوای پێكەنینێکی زۆر دەیوت ، هەر ئەمەمان کەم بوو چۆن دەبێ قنگ ببێت بەسەرۆکمان ئەمە چ حەیاچونێکە ،، قنگ لەم پەرچە کردارەیان زۆر تورە دەبێ و سوێند دەخوات پلانی جهەنمی دارێژێ و وایان لێبکات خۆیان داوای لێبکەن کە ببێت بەسەرۆکیان ،،(هەر وەك سەرۆکەکەی ئێستامان) . قنگ بریاری دا ، رێرەوەکە دابخات ونەهێڵێ چی دی هیچ لەر ێی ئەوەوە دەرچێتە دەرەوە ،، ماوەیەکی کەمی برد و لەش پر بوو لە گاز بۆنی پیس ، لەبەر ئەوەی رێرەوێكیش نەبوو دەرچێ لێوەی زیاتر و زیاتر ئەپەسکایەوەو کۆدەبوەوە ،، دوای دوو رۆژ لەش چی دی نەیتوانی لەگەڵ ئەو بارودۆخە ئاڵۆزە هەڵکا مێش و دڵ کەوتنە بەر فشاری ژەهراوی بوون و گورچیلەش بەرەو سستی ئەچوو ،ئۆرگانەکانی تر هەندێکی لە کار کەوتن و هەندێکیان بەرەو لەکار کەوتن دەچوون ، قنگ دەسەڵاتی خۆی سەپاندبوو بەسەر بارودۆخەکەو هەموویانی کردبوە ژێر رکێفی خۆیەوە ، یەك بەیەك گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن و پلانی بۆ دائەنان ،دوای چەند رۆژێك ئیدی بارودۆخەکە لە ژێر رکێفی هەموان دەرچوو ،هیچ نەدەکرا لەوە زیاتر دانبەخۆیاندا بگرن ،، بۆیە مێشك داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی کرد و لە کۆبوونەوەکەشدا بە بریاری کۆی ئەندامانی لەش قنگ کرا بەسەرۆك .
من کە ئەم چیرکەم بەرچاو کەوت بروابکەن ، هەرێمی کوردستانم ئەهاتەوە پێش چاوو ، بزیەکم ئەهاتێ و ئەم ووت بۆیە بارزانی بۆتە سەرۆك ، بەڵێم لەگەڵ ئەوەشدا ،من نامەوێ باس کردنی ئەم چیرۆکە ببێتە بەنجێ بۆ ئەوەی بەرەنگار بوونەوەی پادیشایی بنەماڵەی بەرزانی سربکات چونکە ،زۆر ئەندامی لەش هەن بە فیتی قنگ و دەسەڵاتی بەرفرەوانی ئاڵای سپییان بەرکردۆتەوە و ملکەچیان دەبێتە رێگا خۆش کەر ،بۆ ساردبونەوەی ئەندامانی تر ،، قنگ ئەم جارە نابێ ببێت بەسەرۆك ئەگەر ئەم جارەیان ببێتە هۆی ئاژاوەیەکی گەورەش لە لەشدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە