شینى هەڵەبجە و شایى نەورۆز

Saturday, 21/03/2009, 12:00

1911 بینراوە


بە پێى درۆى هەموو سەركردە نەزانەكانى ئەمڕۆى كوردستان هەڵەبجە كوردى بە دنیا ناساند , كەچى ئەم هەڵەبجە داماوە كە خاوەنى پێنج هەزار شەهیدى كیمیاوى و هەزاران بریندارى چەكى كیمیاویە , یەك ڕۆژ پشوى پىِ نەبڕا , بەقەد یەك سەعاتى سەرفیاتى شایى نەورۆزیش پارەیان بۆ سەرف نەكرد , ڕێزى پێنج هەزار شەهیدیش بە قەد خائین مستەفا بارزانى نەبوو كە بۆ ئەو ڕۆژێكیان دانا و كەس نەیزانى بۆ ئەو ڕۆژەیان كرد بە پشوو كەچى بۆ كیمیا باران و ئەنفال هیچیان نەكرد , كە ئەو ڕۆژەت بینى كە بۆ خانەوادەى پێنج هەزار شەهید تەنها بە چەند لافیتەیەك و یەك سات وەستان ئەو مەراسیمەیان كۆتایى پێً هێنا كەچى بۆ شایى نەورۆز بە سەدان ملێون دینار سەرف كرا , من ناڵێم واز لە نەورۆز بهێنین بەڵام با زۆر لە نەورۆز زیاتر ڕێز لەو شارەو خەڵكەكەى بگیرایە كە كوردیان بە دنیا ناساند , سەركردەكانى ئێمە ئێستاش نانى هەڵەبجە ئەخۆن , كەچى ئەو سواڵ و سایەقەیەى بۆ هەڵەبجەى كۆدەكەنەوە بۆ شایى نەورۆز سەرفى دەكەن , سەیرە كارەسات و یادى هەڵەبجە تەنها بیست و چوار سەعات مەفعولى هەیە كەچى نەورۆز ئەوەندە زۆرە بێتاقەت ئەبیت , سەركردە كوردەكان ئەوانەى لە سایەى خوێنى شەهیدانى هەڵەبجەدا ئێستا نان ئەخۆن لە نەورۆزدا چەندین كیلۆ مەتر بە پیاسە بۆ نەورۆز ئەسوڕانەوە كەچى هیچیان ئامادە نەبوون بۆ یادى هەڵەبجە بچنە ئەو شارە , سێ ڕۆژ بۆ نەورۆز پشوە , یەك ڕۆژ بۆ لە دایك بونى خائین بارزانى پشوە , كەچى هیچیان بە هەڵەبجە ڕوا نەبینى , بۆ یادى هەڵەبجە شارەكانى كوردستان تەنها بە كەمترین لافیتەى ڕەش ئەویش لە ناچاریدا بەشداریان كرد , بارەگاى حیزبەكان دوو حیزبە زلەكە بە كەمترین لافیتەى ڕەش لە سەر قوماش بۆ یەك ڕۆژیش هەڵدەواسرا , كەچى بۆ یادى نەورۆز سەیرى شەقام و كۆڵان و بارەگا حیزبیەكان چۆن ڕزابوەوە بە جوانترین شێوازو پێشكەوتوترین گڵۆپى زینە , بچوكترین بارەگا زۆرترین پارەى بۆ سەرف كرا , ئەمە ئەوە دەردەخات لێپرسراوانى كورد ئەوەى بە لایانەوە كێشە نەبێت هەڵەبجە یە , ئەنفالە , شەهیدانە , قوربانیانى ئەم میللەتەیە , ئەوە هەر حیزبەكانیش وایان فێرى خەڵك كردوە بە ها پیرۆزەكانى لا هیچ نەبێت , كە خەڵك ئەبینێت پێنج هەزار شەهید , 182 هەزار ئەنفال بە قەد خائین مەلا مستەفا ڕیزیان نیە , ئیتر خەڵكیش گوێ بە پیرۆزیەكان نادات و بە ها پیرۆزەكانى لا كاڵ دەبێتەوە , من هەڵەبجەی نیم بەڵام بەشدارى خەمیانم , بەڵام ئەگەر هەڵەبجەی بومایە دڵنیا بن حەزم نەدەكرد لەم سەردەمەدا كورد بومایە , ئەگەر هەڵەبجە یى بومایە پارتى و یەكێتیم بە نەعلەت دەكرد , تفم ئەكرد ناوچەوانى بارزانى و تاڵەبانى لەبەر ئەوەى لە ڕاگەیاندنەكانیانەوە نەیان توانى خەتێكى ڕەش بهێنن بەسەر شاشەى تەلەفزیونەكانیاندا , بەڵام بۆ نەورۆز ئەوەى كردیان وێنەى نەبوە , هەرچەندە من هەڵەبجەیى نیم بەڵام شانازى پێوە ئەكەم كە ئەوانیش خەڵكى ئەم ووڵاتەن , بەڵام لە جیاتى ئەوان هەرچەندە ئەوانیش كردویانە , تف ئەكەمە ناوچەوانى ئەوانەى بونە هۆى ئەوەى هەڵەبجە كیمیا باران بكرێت كە كاكە و مامە بوون , ڕاستە بەعس هەڵەبجەى كیمیا باران كرد , بەڵام كاكە و مامە بوون پەلى سوپاى ئێرانیان گرت و هێنایانە ناو هەڵەبجەوە , من هەست ئەكەم ئەوانە شەرم ئەكەن یادى هەڵەبجە بكەنەوە لەبەر ئەوەى باش ئەزانن خۆیان بوون ئەم كارەساتەیان بە سەر ئەو شارە هێنا بۆیە نایانەوێ بیرى خەڵكى بێنەوە , بە داخەوە ئەگەر بەراوردى ئەم دوو یادە بكەینەوە ئەبینین چۆن بێ ڕێزى بە رامبەر بەو شەهیدانە كرا و چیش بۆ نەورۆز كرا , ئەمە حكومەتى دەهۆڵ و زوڕنایە , حكومەتى ناخۆشیەكان نیە , چونكە لەم خۆشیانەدا خەڵك سەرخۆش ئەكەن و بیرى هچیان ناكەوێتەوە ..ئەوەى لە هەولێرو سلێمانى بۆ نەورۆز كرا و ئەوەى لە هەولێرو سلێمانیش بۆ هەڵەبجە كرا مایەى شەرمەزارییە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە