شانسی سەرکەوتنی گەمارۆی چوارەم لەسەر ئێران!!!!- بەشێ دووهەم

Thursday, 17/06/2010, 12:00

1340 بینراوە



به‌گه‌رێنه‌وه‌ ‌سه‌ر ئه‌سه‌ڵی موزۆع واته‌ شوێنه‌واری گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی له‌سه‌ر ئێران و ئه‌و پرسیاره‌ی، لە ئەگەری گه‌ماڕۆی ئابووری و سیاسی لەسەر چانسی سەرکەوتنی ئەو گەمارۆیەچەندەیە‌؟.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ماڕۆیه‌ک به‌ ئاکام به‌گات لانی که‌م پێویستی به ئه‌و چه‌ند فاکتورانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌یه‌‌:
یه‌که‌م، ئه‌نجوومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی، یان هه‌ر ئۆرگانێکی دیکه‌ که دەێهەوی‌ بڕیار له‌سه‌ر گه‌ماڕۆیی وه‌ربگرێ،‌ پێویسته‌ لە سیاسه‌تێکی یه‌ک لا و یەک دەنگ پەیڕەوی بکا، و ئەندامانی ئەو ئۆگانە لە هەڵوێست و هەستێکی هاوکاری بەهێز و یەک ریز و یەکپارچەیان بەرخوردابن.
بۆ نمونه‌، ئەندامانی بڕیاردەر دەبێ لەر سەر بەندەکانی ئەوگەمارۆیە موشەخەس و شەفاف بن و بزانن چ جۆره‌گه‌مارۆێک کاریگه‌ری باشتر ده‌بێ. ئایا گه‌ماڕۆی لە بەرچاو ناوەرۆکێکی سیاسی ده‌بێ یان جه‌خت ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌شی ئابووری، یاخۆ هەر دوو به‌شی سیاسی و ئابووری ده‌گرێته‌وه‌، و چۆن ئه‌و گه‌مارۆیه‌ ده‌ بێ به‌ ئاکام به‌گه‌ینرێت، لە چ سیاسەتێک پەیڕەوی دەکرێت؟.
دووهه‌م، بۆ جێبەجێکردن و ئەنجامدان و به‌رده‌وامی بڕیار لەسەر گەمارۆ، و‌ بۆ ئەوەی ئەو گەمارۆیە شوێنه‌واری و ته‌ئسیری خۆی دابنی، پێویستی به‌ هێزێکی ئیجرایی به‌توانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌.
لەبەر ئەوەی‌ هه‌م له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئەو گەمارۆیە‌ ئەو ئۆرگانە بتوانی سەرپەرەشی ئایاسا دیاریکراو بکا، بەواتەیکی دیکە بتوانری بەندەکانی ئەوگه‌مارۆیە‌ به‌ ته‌واویی بجێ بهێنی، و هه‌میش چاوه‌دێری چه‌ند و چۆنی بە جێ هێنانی و بەرپرسی درووست به‌ ئاکام گه‌یاندنی وه‌ئه‌ستۆی بگری، بۆ پێشگرتنی ئەگەری له ‌لاوه‌ پێشێل کردنی یاسای ئەو گەمارۆیە.
جۆدا لەوەش، لە ئه‌گه‌ری پێشێل کردنی بەندەکانی ئەو گه‌مارۆیە له‌ لایه‌ن وڵاتێک یان نووسینگه‌یه‌ک، و شرکه‌تێک، دەبێ رێبازێکی شەفاف بۆ پێشگرتنی پێشێل کردنی بەندەکانی ئەو گەمارۆیە دیاری کرابێ، به‌ واته‌یه‌کی تر پێشێلکه‌ر، چۆن و له‌ کوێ و چه‌نده‌ تاوان بکرێ.
رابردوو ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لمێنی‌ که‌ له‌ کاتی پێشێل کردنی گه‌ماڕۆێکی په‌سندکراوی لە لایەن سازمانی میلل، هیچ ئۆرگانێک یان سازمانێکی به‌ده‌سه‌ڵات نێونه‌ته‌ویی نییه‌ له‌‌ پێشێلکه‌ر لێپرسینه‌وه‌ بکا. ئه‌وه‌ش به‌ده‌لیلی نبوونی ئۆرگانێکی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یییه‌، که‌ پێویستە له‌ رێگه‌ێکی قانوونی به‌رپرسی ئیجرای تاوانی پێشێلکه‌ری ئەو گەمارۆیە‌ وەئەستۆی خۆی بگرێت.
زۆر جار به‌ هۆی به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌نی ده‌رگیر، واته‌ پێشێلکه‌ری بەندەکانی ئەو گەمارۆیە و داموودەزگای ئەو وڵاتەی کە یاسای ئەو گەمارۆیەی لێ پێشێل کراوە، قانوون له‌ وه‌دواکه‌وتنی تاوانبار چاوپۆشی کردووه‌.
هۆکەشی مه‌نافه‌عی دوو ته‌ره‌فەن، پێشێلکه‌ری بەندەکانی گەمارۆ و دەسەڵاتی ئەو ولاتەی کە قانوونی ئەو گەمارۆیەیی لێ پێشێل کراوە ، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی دوو لایەن لە‌ خه‌ته‌ر نه‌که‌ون، بێ ده‌نگیان لە تاوانەکە کردووە‌.‌
سێهه‌م، بۆ جێ به‌ جێ کردن و به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌ر گه‌ماڕۆیه‌ک پێویست به‌ هێزێکی سەربازی، و ناوەندێکی به‌ توانی نێونه‌ته‌وه‌یی پەسندکراوی ئه‌نجوومه‌نه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانە، که‌ له‌ مشرووعییه‌تی هه‌موولانێک به‌خورداره‌ بێ و‌ مه‌وره‌دی ته‌ئیدی پێچ ئەندامی هەمیشەیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سازمانی میلل بێ.
بوونی ئەو ناوەندییە‌ شه‌رتێکی ئاساسیه‌ بۆ ئیجرا و جڵه‌و گرتن لە سەرپێچی کردن و شکاندنی ئەوگه‌مارۆیه‌ له‌ باری یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییە. به‌ردووامی و چاوه‌دیری و ڕاگرتنی باری یاسای له‌ جه‌ریان و ماوه‌ی ئەو گەمارۆیە‌دا بستراوەی بوونی ئەو ئۆرگانەیە.
ئه‌وه‌نده‌ی به‌ ئێرانه‌وه‌ په‌ێوه‌ندی هه‌یه‌، ئێران سێ بڕیاری گه‌مارۆی تا ئیستا له‌سه‌ر ده‌رچوون، یه‌که‌م پرسیار که لەو رابتەدا‌ کە دێته‌ به‌رده‌م ئه‌وه‌یه‌، ئایا ئه‌و ‌سێ گه‌ماڕۆیانه‌ ته‌ئسیرێکی ئه‌وتۆیان له‌ سه‌ر ساختاری و سیستێمی ئابووری ئێران ‌بووه‌ که‌ وڵاتانی ١+٥ ده‌ێانهه‌وێ بڕیاری چواره‌‌م له‌سه‌ر ئێران ده‌ربکه‌ن؟
له‌ سه‌ره‌تای پێشنیارکردنی بڕیار دابینکردنی گه‌مارۆی چواره‌‌م له‌ سه‌ر ئێران، ئیستاشی ده‌گه‌ڵ بێت وڵاتی چین ره‌زامه‌ندی بەتەواوی خۆی به‌ ئه‌ندامانی دیکه‌ی ئه‌نجوومه‌ن بەڵێن نکردووە.
ڕاستە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ چین و شەورەوی بەڵێنیان بەئیمە داوە هاوکاری مان بکەن، بەڵام وادەردەکەوەی‌ په‌سند کردنی بڕیاری گه‌ماڕۆی چوارەم له‌ سه‌ر ئیران، نەک کارێکی ئاسان نیە، بەلکوو زۆریش دژوارە، بە تایبەت کە بەرازیل و تورکیا موغالیفەتی خۆیان لە سەر پەسند کردنی بڕیاری چوارەم لەسەر ئێران بە دەوام نوواندو.
به‌ڵام وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه‌، هه‌رچه‌ند ناخۆشایه‌نده‌‌، ئەوەیە، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، تا ئەوڕۆ سێ گه‌ماڕۆی پێشوو سازمانی میلل له‌ سه‌ر ئێران شوێنه‌وارێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندی جار ئێران بۆ کڕینی به‌شێک له‌ که‌ل و په‌لی ئه‌مه‌ریکایی تووشی گیروگه‌رفت بووبێ، به‌ڵام گیروگەرەفتەکان ئه‌وه‌نده‌ نبوون که‌ ئێرانی تووشی کێشه‌ێکی ئه‌ساسی کردبێ.
له‌وانه‌ی گه‌مارۆی ئه‌مجاره‌ له‌ سه‌ر ئێران به‌ هۆی‌ کێشه‌ی ناوخۆیی ده‌رده‌سه‌ری بۆ ئێران له جاره‌کانی پێشوو زیاتر بێ، به‌ڵام بەو حاڵەشەوە ئه‌گه‌ری گیروگه‌رفته‌کانی گەمارۆی چۆارەم پەێوه‌ندێکی ئیجگار زۆری به‌ هه‌ڵوێستی چین و شه‌وره‌وی و بەتایبەت درواسیی ئێران تورکیا دەبێ.‌
دەتوانین ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی هەمیشەیی ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که‌ بڕیاری گه‌مارۆی چواره‌م یان په‌ره‌پیدانی بڕیاره‌کانی پێشوو له‌ سه‌ر ئێران دەبی په‌سند بکه‌ن، به‌ دوو گرووپ، بەڵام بە دوو هه‌لاواری جیاواز دابه‌ش بکەێن، دەستەی یه‌که‌م به‌ره‌ی غه‌رب به‌ سه‌کردایه‌تی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، ئێنگلێزو فه‌رانسه‌ن، گرووپی دووهه‌م وڵاتی کۆمونیستی چین و شه‌وره‌وی و دۆستانی ئێرانن.
جگه‌ له‌ نبوونی هاوکاری و هاوده‌نگی نێوان چین و شه‌وره‌وی و سێ ئه‌ندامانی هەمیشەیی دیکه شۆرای هەمیشەیی سازمانی میلل، تائیساتش ئه‌مه‌ریکا نێ توانیوه‌ هه‌ڵویستێکی روون و یه‌ک لا به‌رامبه‌ر به‌ئێران به‌گرێت. به‌ پێ ڕاگه‌یاندراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئێران ده‌بووایه‌ تا ئاخری مانگی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٠٩ وه‌ڵامێکی مو‌سبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیارەکەی ولاتانی ١+٥ی یه‌ک لە پەیەوەندی ده‌وله‌مه‌ندکردنی٣٠% ئۆرانیومی لە دەرەوەی ئێران بدابایه‌وه‌.
قەرار وادانرابوو ئەگەر ئێران وه‌ڵامی مو‌سبه‌تی بە پێشنیارەکەی پێچ دەسەڵاتی هەمێشەیی شۆرای نەداتەوە گه‌مارۆێکی قۆرسی و بەهێزی ئابووری سیاسی و سەربازری بەسەر داسەپینن، بەڵام تا ئیستاش هیچ بریارێک لە سەر ئەو مەسەلەیە وەرنگیراو.
گۆیا لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا شۆرای ئاسایشی سازمانی میلل لێدوان و باس لە سەر پێشنویسی گەمارۆی چوارەم لە سەر ئێران دەکا، و تا ئیستاش ناوەرۆکی باسەک ئاشکرا نکراوە.
ئێران لە ڕێگەی ڕێککەوتننامەیی سێ قۆڵی نێوان ئێران، تورکیا و بەرازیل هەوڵی دا لە گەڵ سێ دەسەڵاتی ئەمەریکا، ئێنگلێز و فەرانسە بە نەتیجە بگا، بەڵام وادەردەکەوەی کە تەقەلای سی قۆڵی سەرکەوتو نبووە. هەروەها ئیران زۆری تەقەلای وەدواخستنی وەرگرتنی بڕیاری گەمارۆی چوارەم لە لایەن سازمانی میللی کرد و تا رادێکیش سەرکەوتوو بوو. هەرچەند بڕیاروایە ئەندامانی شۆرای ئاسایشی سازمانی میلل رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ ئەو مانگە لە سەر گەمارۆی چوارەم دەنگ بەدەن، ئێران زۆر جار لە درێژەکردنەوە ماوەدا سەرکەوتوو بوو.
هۆکانی وەدواخستنی وەگرتنی بڕیاری لەپەێوەندی گەمارۆی چوارەم دەتوانن ئەوانەی خوارەوە بن:
یەکەم، ناکۆکی و نبوون یەکییەتی نیوان ئەندامانی شۆرای ئەمنییەتی سازمانی میلل، بە شێوەێکی بەردەوام کۆسپێک لەسەر ڕیگەی دەرکردنی بڕیاری گەمارۆ لەسەر ئێران بووە.
دووهەم، دەورگێری دەسەلاتدارانی ئێران رۆڵێکی گرینگی لە بەدواخستنی وەرگرتنی بڕیاری گەمارۆ لەسەر ئێران بووە. ئێران بەردەوام لە گێرانی گەمەی وەدواخستنی ماوەی ئەوگەمارۆیە لە تەرەفەکانی ئەمەریکایی و غەربی بتواناتر بووە.
سی هەم، بەرژەوەندیەکانی ئابووری و سیاسی ئەندامانی هەمیشەیی شۆرای ئاسایسی سازمانی میلل، و بارو دۆخی خەراپی ئابووری دنیا فاکتۆرێکی گرێنگ لە وەدواخستی دەرکردنی بڕیار ئەو گەمارۆیە لە سەر ئێران بووە.
چوارەم، گرینگی دامەزراوی ئیسلامی جۆری شیعە لە ئێران، ئالوگۆری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قۆرسایی باری ماڵی و خەسارەی ئیسنانی ئەمەریکا، و غەرب لە عێراق، و ئەفغانستان، لەسەر ئەو مەسەلەی بێ شوێن نبووە.
پێنچەم، لاوزای هەڵوێستی دامودەزگای باراک حۆسێن ئۆباما، یەک لانبونی و ناشەفافی بڕیار لە مەڕ ئێران و ئالۆزی هەڵوێستگرتن لە مەڕ ناکۆکی و كێشەکانی ئێسرائیل و فەلەستین، بێگومان یەکێکە لە فاکتۆرەکانی گرینی ئەوە کێشەیە.
جگە لە فاکتۆرکانی ناوبراو، کە شوێنەوار و تەئسیرێکی زۆریان لەسەر وەدواخستنی دەرکردنی بڕیار گەمارۆی چوارەم لە سەر ئیران داناوە، سرگەێ لارۆفیش لە دواهەمین وتاری خۆی ئاماژە کردووە، ئەو بەندانەی دەبووایە ئابووری ئێران فەلەج بکەن و بەککی بخن لە پێشنویسی تەرحی پێشنتاری گەرۆی چوارەم بۆ باسکردنی لە سازمانی میلل سراونەوە.
جوودا لە گیروگەرەفتەکانی ئاماژە پیکراو، له‌ ئه‌گه‌ری په‌سندی کردنی بڕیاری په‌ره‌پێدانی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئێران، کێشه‌ێکی دیکه‌ دێته‌ ئاراوه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی شرکه‌ته‌کانی به‌شی خه‌سوسی یه نێونەتەوەییە‌.
کێشەی کڕێن و فرۆشتنی لە لاوەی کەل و پەل گرنگترین گەندو کۆسپ لەسەر ڕێگە‌ی گه‌مارۆی دیاری کراوی ئابوورین. به‌شی به‌رهه‌م و کڕین و فرۆشتنی بازارەکانی نێونەتەوەیی بۆ ئەوەی بتوانن کالاکانیان بفرۆشن و لە ڕێبازی بەرهەمیان بەردەوام بن، هەوڵ دەدەن لە رێگەی سێهەمەوە کەل و پەلەکەیان بفرۆشن.
زۆر جار کەسێکی سێهم نێوان فرۆشیار و کڕیار دێتە کایەوە، کەسی سێهەم دەتوانی زۆر بە ئاسانی کەل و پەلی یاساخکراو بەو ولاتەی کە گەرۆی لەسەرە بەگەینی و بەو شێوەیە کێشەی شکاندنی گەمارۆ درووست بکا. بۆ نمونە ولاتانی دراوسییی ئەو وڵاتی کە مارۆ لەسەرە، دەتوانن لە شکاندن یاسای گەمارۆ دا دەورێکی بەرچاو بەگێرەن.
دەر دەکەوەی له‌ پاڵ کێشه‌ی و ملمه‌لانی سیاسی، و بەرژەوەندییەکانی ئابووری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، مەنافەعی تیجارەت و بازرگانی نێەنەتەوەیی گەرفتی ئەساسی و سه‌ره‌کی سەرنکەوتنی گەمارۆی ئابوویە.
کێشه‌ و گیروگه‌ره‌فته‌کانی سه‌ره‌کی له‌ ئه‌گه‌ری به‌ ئاکام نه‌گه‌یشتنی گه‌مارۆی ئابووری له‌ سه‌ر جمهۆری ئیسلامی ئیران ده‌توانن چواره فاکتۆری خواره‌وه‌‌ بن.
یه‌که‌م کێشه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وندی ئابووری نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌. چین و شه‌وره‌وی دوو ته‌گه‌ره‌ی ئه‌ساسی له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌رکردنی بریاری گه‌ماڕۆێکی بەهێز و کاریگەر له‌سه‌ر ئێرانن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان موغالیفه‌ت له‌ وه‌رگرتنی بریاره‌کەش نه‌که‌ن، له‌ ئیجرا و ئه‌نجامای هاوکاریێکی ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سازمانی میلل ناکه‌ن.
بەتایبەت ئیستە کە ئەمەریکا تەسلیمی داواکانی شەورەوی و چین بووە، دابینکردنی گەمارۆێکی بەهێز کە بتوانی ئابووری ئێران فەلەج کا و پەککی بخا لە ناتوانی لە ئارادابێ.
دووهه‌م، هۆی دووهه‌می بەئاکام نەگەیشتنی گەمارۆ لەسەر ئێران، لاوازای هه‌ڵوێستی به‌راک حۆسین ئۆبامایه‌. تائیستاش ئه‌مه‌ریکا نێتوانیوه‌ بریارێکی روون و یه‌ک لا به‌رامبه‌ر ئێران ده‌ربه‌کا. بێگومان ئەو مەسەلەیە لەسەر پێداگرتنی داواکانی شەورەوی و چین لە سەر سێ ئەندامی تری هەمێشەیی شۆرای سازمانی میلل بێ تەئسیر نبووە.
سێ هه‌م کێشه‌، گیروگه‌رفتی نه‌ بوونی ئۆرگانێکی ئێجرایی و چاوه‌دێری بو کونتڕۆڵ کردن یاسای دیاری کراو به‌ مه‌به‌ستی به‌جێ هێنانی به‌نده‌کانی گه‌ماڕۆیه‌که‌یه‌، لەبەر ئەوەی یاسایەک و ئۆرگانێکی موشه‌خه‌س لە مەیدان دا نیە، ئەو گەمارۆیە لە کاتی ئەنجام دانی دا تووشی کێشە پێشێل کردنی دەبێ.
بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانی دیاری کراوی گه‌مارۆکه پێشێل بکرێن نه‌ یاسایه‌ک و نه‌ تاوانێکی موشه‌خه‌سی نێونه‌ته‌یه‌وه‌ی و نه‌ شوێنێک بۆ موحاکمه‌کردن و لێپرسینه‌وه‌ی پێشێلکەر دیاری کراوە‌ که‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ عه‌مه‌ڵ بکری. جگه‌ له‌وه‌ش، سه‌لماندنی پێشێل کردنی بەندەکانی ئەو گەمارۆیە‌ و موجازات کردنی پێشیلکه‌ر، هه‌م زۆر پێچیده‌ و ئاڵۆزه‌ و هه‌میش ماوه‌ێکی زۆر دەبا تا به‌ئاکام به‌گات.
چواره‌م کێشه‌، مه‌سه‌له‌ی مه‌نافه‌ع و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمپانییەکانی نێوەنەتەوەیی، بەتایبەت زلهیزەکانە‌. پێشگرتنی ڕاستەوخۆ به‌ کڕین و فرۆشتنی که‌ل و په‌ل نێوان ئێران و ته‌ره‌فه‌کانی تیجاری و بازرگانی ده‌رەوە جگە لەوەی شیاو نیە، زۆریش دژوارە، و ده‌توانی گیروگه‌رفتێکی زۆر لە بە جێ هێنانی بەندەکانی ئەو گەمارۆیە درووست بکات، به‌تایبه‌ت هه‌نوکه‌ ئابووری جیهان به‌ یه‌که‌وه‌ به‌سترراوه و پێوه‌سته‌، و سنووره‌کانی تیجاره‌ت ئاوه‌ڵه‌ و کراوه‌ن.‌
لە لایەک ڕاده‌ی فرۆشتن و کڕینی کەل و پەلی کۆمپانییەکانی و‌ڵاتێک په‌ێوه‌ندی راستەوخۆی به‌ ئاستی پێشه‌ و کار‌ و گردانکردنی ڕێبازی ئابووری ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌، لە لاێکی دیکە به‌ ده‌لیلی سیستمێکی باج یان ماڵییاتی دابینکراوی وڵاتانی گەربی، فرۆشی زیاتری کۆمپانیاکانی و تیجاری و بازرگانی رادەسەرەوەی به‌ مانانی ده‌رئامدی ماڵیاتێکی زیاتر واتە داهاتی زۆرتری‌ ده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و و‌ڵاته‌یه‌.
جوودا له‌ فاکتۆره‌کانی پێشتر ئاماژەیان پێکرا، دەردەکەوەی کە مەسەلەی تیجارەت و بازرگانی ناخۆیی‌ ده‌توانن له‌ ده‌رئه‌نجام و لە به‌ ئاکام گه‌یشتنی ‌گه‌مارۆێکی ئابووری کاریگه‌ریێکی زۆریان بێ.
هه‌لبژاردنی جۆری گه‌ماڕۆش زۆر شه‌رت و گرنگه‌. ئایا دەبێ جەخت بخرێتە سەر کەرتی ئابووری یان بەشی دابڕکردنی سیاسی ئەوڵاتی کە گەمارۆی دەخرێتەسەر لە کۆمەڵگاکانی نێونەتەوەیی، یاخۆ هەردوو بەشی دەگرێتەوە.
سه‌باره‌ت به‌ ئێران دەتوانین بەڵێین،گه‌ماڕۆێکی بەتنیای تیجاری ته‌ئسیرێکی ئه‌وتۆی نابێت، له‌ لایەک چین، شه‌وره‌وی ،کۆریای باشوور، تورکیا و بەرازیل ده‌توانن لە چارەسەری گیروگەرەفتەکانی ئێران کۆمەک بکه‌ن. و لەلاێکی دیکەوە ئێران له‌ سی ساڵی تێپه‌ر بوویی نیزام ئه‌زموونێکی ئیجگار زۆر به‌ نرخی له‌و باره‌وه کۆکردوته‌وه‌.‌
گه‌ماڕۆ لەسەر ئێران ئه‌وکاته‌ ده‌توانی کاریگه‌ری ‌بێت، که‌ ئێران به‌ ته‌واوی له‌ باری سیاسی، و ئابووری گۆشه‌نشین بکرێ و لە به‌شداری‌ کردنی کۆمه‌ڵگاکانی نێونه‌ته‌ه‌وه‌ی پیشگری ته‌واوی لێ بکرێ، بەواتەێکی دیە دابڕکردنی ئێران لە هەموو بوارەکانی سیاسی نێونەتەوەیی، که‌ ئه‌وه‌ش کێشه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی هەیە.
له‌وانه‌یه‌ خستنەژێر ڕکێفی باریه‌که‌ی هۆرمۆز و هاتووچۆی بەتەواوی ئاسمانی ئێران و یاساێکی بەهێزی دادوەری بۆ تەنبێکردن و جەزادانی پێشێڵکەر، بتوانی شوێنه‌وارێکی باشی له‌ بەئەنجام گەیاندی گه‌ماڕۆێکی ئابووری لەسەر ئیران بێت، ئەگینا، بە پێ هەو ڵەکانی و زانیارییەکانی لەبەردەست دەردەکەوەی، گەمارۆی چوارەم وەکوو باسی لێ دەکرێت، ئەوەندە بە هێز نیە کە بتوانی کاریگەرێکی ئەوتۆ لە سەر رەوەند و ڕێبازی ئابووری ئێران دابنێ‌.
نمونەیەکی روون دەتوانی بخۆڵقی، گیروگەرفت لە کاتی گوازتنەوەی کەل و پەل لە بازارەکانی کڕین و فرٶشتنی نیونەتەوەیی، ئه‌گه‌ر ناوی وڵاتی گه‌ماڕۆکراو له‌ سه‌ر به‌ڵگه‌کانی گۆازتنه‌وه‌ نه‌نووسرابێت، سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و کالایه‌ بۆ وڵاتی گه‌ماڕۆ کراو ده‌چێت ئاسان نییه‌. زۆرتر له‌ 90% که‌ل و په‌ل که‌ گه‌ماڕۆی له‌ سه‌ره‌ له‌ ڕێگه‌ی سێهه‌مه‌وه‌ کڕین و فرۆش و گوازتنەوە دەکرێت.
ئاکام ئه‌وه‌یه‌، لەلا یەک بە پێ هەواڵی ئەوڕۆ سێ شەممە ٩ جوون ٢٠١٠ وادەدەکەوەی گەمارۆی داهاتووی لەسەر ئیران کە قەرارە سپێ دەنگی لەسر بدرێت ئەو قۆرسایی و گۆشارەی نابێ کە ئێرانی لە گەیشتنی بە کەل و پەل پەکک بخا.
لەلاێکی دیکە دەتوانین بەڵێین‌ تائیستا هیچ گه‌ماڕۆێکی بەتەواوی سه‌رکه‌وتو نه‌بووه‌، و ئه‌گه‌ر ولاتی خراوته‌ ژێر گه‌ماڕۆوه‌، ڕاسته‌ ده‌وله‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ که‌وتونته ژێر ڕکێف و گۆشاره‌وه‌ دەرەوە و‌ ته‌نگاو بوون و لە کڕینی وگه‌یشتنی‌ که‌ل و په‌لی پێویستیان تووشی هێندێک کێشە بوون، به‌ڵام گۆشاری ئه‌ساسی و ئه‌سڵی ده‌که‌‌وێته‌ سه‌ر شان و ملی خه‌ڵکی ئاسایی، واتە کڕیار و فرۆشیاری مام ناوەندی ناوخۆیی. لە نەهایەت دا ئه‌و‌انن‌ که‌ ده‌بێ که‌ل و په‌لێکی پێویستیان‌ به‌ نرخێکی چه‌ندین به‌رابر به‌کڕن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە