ئەم روونکردنەوەیە سەبارەت بە نووسینەکانم رادەگەیێنم

Tuesday, 03/03/2015, 12:00

2566 بینراوە


نووسینەکانم رەنگدانەوەی جۆری بیرکردنەوەی خۆمە بەرامبەر بە دۆزی ڕەوای میللەتەکەم. ئازاد دەنووسم، وابەستە نیم بەهیچ پارتێک، سەرکردەیەک، گروپێک، رۆژنامەیەک، گۆڤاریک، سایتێک، ماڵپەڕێک و کەسایەتییەک. دوو هەڵوێستی سەرەکیم وەرگرتووە یەکەم ، لە هەموو پارتە بەشداربوەکانی حکومەتی بنکە فرەوان و سەرکردەکانیان. دووەم ، لە دونیایی میدیای کوردیی ئیمڕۆ کە بەدەگمەن هەیە توانیبێتی بۆ پارە چۆکدانەدا بۆ ئەو دەستەڵاتە سیاسیە کوردیەیی لە باشووردا کرمێ بووە.
یەکەم، وەکو کوردێک بەشداری هەموو چالاکییەکی کوردی دەکەم لە تاراوگە، ئەویش بە چوونە ناو کۆمیتەکان بۆ بەرێوەبردنی یادی نەورۆز، یادی کۆماری مەهاباد، ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، چوونە ناو هەر کۆمیتەیەک بۆ دژ بە هێرشەکانی تورکیا، ئێران، عیراق بۆ سەر کوردستان بەبی گوێدانە ئەوەی ئەو هێرشانە بۆ سەر هەر پارتێک بێت و لە هەرچ پارچەیەکی کوردستان بێت، کۆمیتەی بەرێوەبردن خۆپیشاندانی پشتیوانی لە خۆپیشاندنەکانی بەردەرکی سەرای سلێمانی لە ١٧ ی شوبات، بەرێوەبردنی پرسە و چلەی نووسەران، سەرکردەکان و شەهیدەکان بەبێ گوێدانە ئەوەی شەهیدەکان هی کام پارچەن، چ پارتێک و لایەنێک پێی هەڵدەستێت، بەشداری کارا لە خۆپیشاندانەکان، بوون بەواجیهە بۆ رووبەرو بوونەوە لە میدیای ئوسترالیی بۆ پشتیوانی دژ بە گرتنی ئۆجەلان، ٣١ئاب، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان، هێرشەکان و تۆپبارنەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران، کۆبانی، شەنگاڵ و مەخمور و کەرکوک. رێکخستنی بۆنە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بەبێ گوێدانە ئەوەی چ پارتێکی کوردی بەو کارە هەڵدەستێت. سەرنجم داوە هەندێ پارت و لایەن بە مەبەست یان بێ مەبەست وێنەو ناوم لە سایتە حزبییەکان بڵاودەکەنەوە، من لێرەوە رایدەگەیەنم لایەنگری هیچ پارتێکی سیاسیی نیم تەنیا لایەنگری دۆزی ڕەوایی میللەتەکەمم و خۆم بە خاوەنی دەزانم، هەر شوێنک و بۆنەییەکی کوردی هەبێت من لەوێم.
دووەم، زۆربەی زۆری سایت و گۆڤارە کوردییەکان نەیان توانیوە پارێزگاری لە سەربەخۆیی خۆیان بکەن، ئەمە هۆکارێکە هەوڵدەدەم بابەتەکانم بۆ ئەو سایتانە بنێرم و زانیارییم هەییە لە سەریان کە سەربەخۆن، ئەوەی تاوەکو ئێستا بابەتەکانیان بڵاوکردۆتەوەو بەدەستی خۆم ناردومن بۆیان ئەمانەن سایتی سبەی پێش چوونە ناو دەستەڵات، سایتی ستاندەرد، دەنگەکان، پێنوسەکان، کۆنتراکت و سایتی کوردستانپۆست. گەلێک سایت هەن بابەتەکانی منیان بڵاوکردۆتەوە بەبێ ئەوەی من بۆیانم ناردبێت، لە کوردستانپۆست وەریانگرتوەو بڵاویان کردۆتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەسەرچاوەکەی بدەن. من لێرەوە رایدەگەیەنم کە مننووسینم بۆ هیچ شوێنێکی تر نەناردوە جگە لەو شوێنانەی کە ئاماژەم پێداوە، بۆیە هەرکەسێ بابەتێکی من ببێنێت لە لایەکی تر ئەوا من خاوەنی نیم و بەدەستی خۆم نەم ناردوە بۆیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە