ئێران چ پەیامێك بە وەفدی پارتى و یەكێتى دەدات؟

Sunday, 12/01/2014, 12:00

1505 بینراوە







ئێران وەكو وڵاتێكى دراوسێ و نزیكتر لەهەر حزبێك بەهۆی هەڵكەوتەى جوگرافیەوە كە سنوورەكەى هاوشانی ئەو دەڤەرەیە كە یەكێتى تێیدا باڵا دەستە و حوكمى دەگێڕێ بەجۆرێ هاوپەیمانێك تا بەم ئان و ساتە ڕادەگات كە لەو سنوورە نەبێتە هەڕەشە و بەرژەوەندییەكانى كۆماری ئیسلامى ئێران بپارێزێت یەكێتی نیشتیمانى كوردستانە.

لەهەلومەرجی ئەمڕۆی گۆڕانكارییەكان بەتایبەت دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانى كوردستان و لەكورتیدانى دەنگەكانى یەكێتى كە لەبراوەى دووەمەوە بوو بەبراوەى سێیەم دوای پارتى و بزوتنەوەى گۆڕان، بەمەیش گۆڕانكاری لە جومگەكانى بەشداریەكانى یەكێتى لەو كابینەیە دروست دەبێت كە ئەگەر بۆ جارەكانى پێشوو لەچوارچێوەى رێكەوتنامەى ستراتیژی نێوان پارتى و یەكێتى بۆ دابەشكردنى پۆستەكان هیچ لەمپەر و تەگەرەیەك نەبووبێ، ئەوە بۆ پێكهاتەى ئەم كابینەیە دووبارە دابەشكردنەوەى پۆستەكان شتێكى مەحاڵە یان دەبێ پارتى پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان بەلاوە بنێ لەبەر خاتری یەكێتى ئەوەش كێشەیەكى ترە دوو ڕۆژیتر بەرۆكى پارتى دەگرێ، خۆ ئەگەر بەپێی ئیستیحقاقاتى ئینتیخابی بێت وەرگرتنى پۆستەكان بەحەز و ئارەزووى یەكێتى دەرناچێ، ئەمەش گرفتێكە وایكردووە یەكێتى پێداگر لەهەندێ پۆستى سیادی بكات و رازیبوونى پارتیش بەو داخوازیانە كارێكى زۆر قورس ببێ بەتایبەت دوای دیدەنى و دیدارەكانى وەفدى دانوستكاری پارتى بۆ هێز و لایەنە سیاسیەكان كە هیچ حزبێكی براوە لاری نەبوونى ڕانەگەیاند تا لەدەرەوەى حكومەت ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینێ، ئەمەش بووە ئەمری واقع بۆ ئەوەى براوەى یەكەم بەپێی پێویست شوێنیان لەو كابینەیە بۆ بكاتەوە، لێرەدا ئەوەى لەچوونى وەفدی پارتى و یەكێتى دەفامرێ:

یەكەم: ئێران دەیەوێ ببێتە ناوەندێك بۆ گەیشتنى ئەو دوو حزبە بە ئەنجامێك و پابەند بوونیان بەو رێكەوتنامە ستراتیژیەى ساڵانێكە لەنێوانیان دا هەیە.

دووەم: ئێران دەیەوێ وا لەپارتى بكات تەنازول بۆ هەندێ لەپۆستەكانى خۆی بكات و هەندێ پۆست بداتە یەكێتى كە هەست بەشكست و نائومێدى نەكەن.

سێ یەم: هاوكار و هەماهەنگبن لەو ئاریشە و كێشانەى لەسنووری سلێمانى ڕوودەدەن كە ڕەنگە ناكۆكیەكانى نێوان پارتى و یەكێتى دەرهەق بە دكتۆر نەجمەدین كەریم یەك لەو تەوەرانەبێت كە ئێران نایەوێ وا بەئاسانى دەسبەرداری ئەو هاوپەیمانیەتیەى خۆی ببێ كە یەكێتیە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە