نامەیەكى بەپەلە بۆ وەزیرى پەروەردە

Monday, 29/11/2010, 12:00

1076 بینراوە


جەنابى وەزیر
سەرەتادەستخۆشیت لێئەكەین بەبۆنەى سزادانى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى تایبەت و گواستنەوەیان بۆسەر خوێندنى بنەڕەت
بەڕێز جەنابى وەزیر
هەروەك پێشتریش بەڕێزت ئاگادارى لەكێشەوگرفتەكانى پەروەردەى تایبەت ئاگاداربووى كەواچۆن لەژێردەستى كۆمەڵێك كەسى نەشارەزاو بەناو پسپۆڕ لەبەرچاوى بەڕێزتان وخەڵكى كوردستان وەك میزەڵانێك فویان كردبۆ ئەو بەرنامەیەوزۆربەزەبەلاحى و فشۆڵى نیشانیان دەدا ،لەكوردستاندا بەگشتى و سنورى سلێمانى بەتایبەت مامۆستایانى پەروەردەى تایبەت و مناڵانى خاوەنپێداویستى تایبەت پشتگوێ خرابوون و ئەم بەرنامەیەبەرەو پوكانەوەئەڕۆیشت ،كەچى لەبەرامبەردا بەناوپسپۆَڕى پەروەردەى تایبەت و تیمەهاوپشكەكەى بەڕاپۆرت دیعایەى بێ بنەما و ژمارەى وەهمى منداڵانى خاوەنپێداویستى تایبەت بازاڕى خۆیان گەرم ئەكردو چاوى وەزارەتیان پێ ئەبەست ، وەدواى ئەوەى بەڕێزتان لەلایەن سەرپەرشتیارومامۆستاوچاودێرانى ویژدان زیندووى پەروەردە ئاگاداركرانەوە لەومیزەڵانەى كە پسپۆڕەكەى پەروەردەى تایبەت وگروپە هاوپشكەكەى لەقەبارەى خۆى زیاتر هەوایان تێكردبوو ،بەڕێزیشتان بەفەرمانێك سزاى گواستنەوەى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى تایبەتتان دەركردبۆسەر بەڕێوەبەرێتى گشتى خوێندنى بنەڕەتى و داواتان لە بەڕێزبەڕێوەبەرى گشتى خوێندنى بنەڕەتى كرد كە پێداچونەوەبە بەرنامەكەدا بكات و بڕیارى پێوێستى بۆ دەربكات ، كە بێگومان لەوكاتەوە ى كە جەنابى بەڕێوەبەرى گشتى خوێندنى بنەڕەتى داواى [خگەالعمل ] ى لێكردووەو چاودێرى كارەكانى ئەكات پسپۆَڕەكەى پەروەردەى تایبەت وتێمە هاوپشكەكەى گڵۆڵەیان كەوتۆَتەلێژى و دەست بۆهەرشتێك ئەبەن تاكولەدەست بەڕێزیان ڕزگاریان بكات ، لەوكاتەوەپسپۆڕەكەى پەروەردەى تایبەت كەوتۆتە پەلەقاژەوبەپەلەپڕوزێ سەردانى یەكەیەكەى پەروەردەكان دەكات بێ ئەوەى سەردانەكەى تۆزقاڵێك كاریگەرى هەبێت و بێ بەرنامە بەملاو بەولادا ئەڕوات و و سەردان دەكات بۆڕەشكردنەوەى ڕاپۆرتێك تاكو هەرچۆنێك بێت خوابكات ئەمساڵیش بۆجارى چەندەم كڵاو بكاتەوە سەر وەزارەتى پەروەردەو بۆندەكەى بۆنوێ بكەنەوە ،
جەنابى وەزیر
باسكردنى ئەوپسپۆڕەوتیمە هاوپشكەكەى زۆرهەڵئەگرێت و لەوەزیاتردرێژەى پێنادەین ، ئەمانەوێت لەتازەترین فێڵى ڕوپۆشكراو بەڤیستیڤاڵى ڕۆژى منداڵانى خاوەنپێداویستى تایبەت كە لەبەروارى 3-12 -2010 سازدەكرێت ئاگادارت بكەینەوەكە داوالەگشت پەروەردەكان كردووە بە تەلەفۆن كە ئەبێت مامۆستایان و منداڵانى خاوەنپێداویستى تایبەت بێن بۆسلێمانى و ڕەشایى و قەرەباڵغى دروستبكەن بۆبەردەم كامیرە تاكو بەرپرسانى پەروەردە لەكوردستاندا بیان بینن و[ تجمید العقل] ببن ، هەر لەوڤیستیڤاڵەدابەنیازن بۆتەواوكردنى ژمارەو وقەرەباڵغكردن ژمارەیەكى زۆر مناڵى ئاسایى و ساغ بێنن وتێكەڵى مناڵانى خاوەنپێداویستى تایبەتیان بكەن ،
جەنابى وەزیر داوا لەبەڕێزت دەكەین كە بفەرمووى بەڕاگرتنى ئەم بەناوڤیستیڤاڵە لەبەر ئەم هۆیانەى خوارەوە .
1- خزمەتكردنى منداڵانى خاوەنپێداویستى تایبەت بەسازدانى ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگ ناكرێت بەڵكولەبرى ئەوە باپڕۆژەكانمان بۆبەرزكردنەوەى تواناى مامۆستایانى پەروەردەى تایبەت بێت تاكو زیاتر بتوانن لەقوتابخانەكاندا خزمەتى ئەو گوڵە ژاكاوانە بكەن ، كە ئێستا بەشاهیدى هەموو ویژدان زیندوویەك بەرنامەى ئەو پسپۆڕەتەنهاناوەو منداڵانى خاوەنپێداویستى تایبەتیش تەنهاژمارەن , كەمترین خزمەتیان ناكرێت لەقوتابخانەدا ئەمەش بەهۆى پشتگوێ خستن و ئاوڕنەدانەوە لە مامۆستایانى پەروەردەىتایبەت .
2- زۆربەى دایك و باوكانى مناڵانى خاوەنپێداویستى تایبەت حەزناكەن مناڵەكانیان لەسەر شانۆو لەشوێنەگشتیەكان پیشانى خەڵكى بدەن و وەك كەرەسەیەكى ئاهەنگ گێڕان بەكاربهێنرێن بەڵام بەهۆى ئەوەى كە لەپەروەردە داوایان لێئەكرێت بەناچارىو بێدەنگ ڕازىدەبن ، تەنانەت هەندێ لەومنداڵانە بە ڕواڵەت هیچ گرفتێكیان پێوە دیار نیە جیاكردنەوەیان و پیشاندانیان بەخەڵك ڕێك پێچەوانەى بنەماى[ نهێنى پارێزی ]ە كە داویانە بەگوێى مامۆستایانى پەروەردەى تایبەتدا و ئەبێت مامۆستاى پەروەردەى تایبەت كارێك نەكات و شتێك نەڵێت كە مناڵى خاوەنپێداویستى تایبەت هەست بكات جیاوازە لەهاوڕێكانى و كەم وكورتى هەیە .
3- باڕۆژى 3-12 بكەینە ڕۆژى سزادانى ئەوكەسانەى كەكەمتەرخەم بوون لە خزمەتكردنى منداڵانى خاوەنپێداویستى تایبەت و هاوكارى و بودجەى منداڵانى خاوەنپێداویستى تایبەتیان بەهەدەرداوەبەهەزاران دۆلاریان بەناوى چاپخانەى وەهمى وزۆرشتى تریش كەئەگەرناچاربین و پێویست بكات بەبەڵگەوە باسیاندەكەین بۆخۆیان لوشداوە .
لەگەڵ ڕێزدا
چاودێرێك لەپەروەردەى مەڵبەندى سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە