ئێمە نەوەى نوێمان هەیە یان گەنجى خوێنەر ؟

Friday, 08/05/2009, 12:00

1691 بینراوە


(یاخبونى چەند گەنجێك لەتابۆكانى كۆمەڵگا بونى نەوەى نوێ ناگەیەنێت)
نەوەى نوێ , نوێ لەخەون و تموحات گوتارو كاركردن , نەوى نوێ , نەوەى دواى هەموو شەڕەكانە , نەوەى سەردەمى پاشماوەى جەنگ و نەوى سەرەتاى گۆڕانكاریەكان , نەوەى نوێ نەوەیەكە دونیاكەى جیاوازترە لە ویتر كە نەوەى پێشخۆیەتى , ئەم نەویە دەیەوێت لە ئێستادا بەئاسانى تەسلیمى سایەسەتكردنەكانى (ئەو) ى تر نەبێت و ئەوى تریش بەئەقڵێتیچكى كۆنەپارێزەوە لەپەراوێزكردنى ئەمیتردالەبیركردنەوە دایە و بونەوەرێكى سەرسەختەو ڕێگەى كاركردن و گەیشتن بە ناوەندى بڕیاردان ئاسان ناكات و هەمیشە لەسەنگەردایەبۆ ئەو نەویەوەیەو دەیەوێت لەبازنەى بیرەدۆگمایەكانى دا بەچواردەورى موژدەو حیكاتە بەسەرچوەكانیى خۆیدا دا خۆلى پێبخوات .
ئەوە بونەوەرەی هەستیارەى ئێستابونى هەیەو پێى دەڵین (نەوى نوێ) تاچەند لەڕوى ئاكارى كاركردنى ئەو كائینەوە ناوزەندكردنێكى تەندروستە و بونى نەوەیەكى نوێ دەسەلمێنێت ؟ یان ئەوەى پێى دەوترێ (گەنج) خۆى نەوەى نوێیەو جیاوازى ڕوئیاو خەون و ئاراستەئەقڵانیەكانى هاندەرە بۆبەخشینى شوناسێك بەو ناوەوە و هێشتا ناتواننترێت مژدەى لەدایك بونى نەوەیەكى نوێ مان بەفیعلى پێبدات , چونكە تائیستا توڕەبونى ئەو نەوەیە دەبینین لە بەرامەبەر ئەو دۆزەخەى كە تابۆكانى كۆمەڵگاو كولتور و حیزب بویان دروستكردوە و لەبەر دەرنــەكەوتنیان بەشێوەى كۆمەڵ و یاخیوبنیان لەشێوەى تاك دا هێشتا ناكرێ كائینى گەنج بە نەوەى نوێ ناوزەند بكرێت .
ئەم نەوەیە یان ئەو گەنجە دەوێت ئیدى بازنەكانى حیزب و خێل بشكێنێت و خوى لەبرى خۆى بیربكاتەوە , دەیەوێ ئەوتەوقانەتێكبدات كەبەردەوام مەحكومى دكات بەمردن , دەیەوێت لەڕێگایەكەوە دەستپێبكات بۆگۆِان كە بەحەرام دانەپۆشاربێت , ئەم بونەوەرە حیزب بەجێدەهێڵێت و ئیدى حیزب ئەو جیهانەنییە كە ئەم تیدابژى ؟ چونكە دڵنیایە حیزب پڕە لەبونەوەرى فاسد و و هەل پەرست , دڵنیابوەتەوە كە پیرەكانى حیزب بەچاوى گومانەوە لێ دەڕوانێت و ئیمانى بەتواناكى نییە ؟ چونكە دەزانێت نەوە پیرەكان ڕێگەنادات بە هەناسە تازەو خوێنگەرمەكان دەستكارى ئەو شتانەبكات كە نەوەى نوێى پێگۆشەگیركردوە , پیرە ئەقڵ بەسەرچوەكان هەمیشە شانازی بە و كولتورەوەدەكەن و تەقدیسیان دەكات كە ساتێك نابەخشێت بەنەوى نوێ بۆبیركردنەوە و ڕزگاربونیان لەو جەهەنمەى كە بۆ كوشتنیان خولقاوە.
ئایا نەوى نوێ لەكۆمەڵگاى كوردیا تائێستا هاتوەتە ئاراوە ؟ ئایا ماناى ئەم كائینە خوین گەرم پڕلە حەماسیە لەو بونەوەى تر جیاوازترە كەپێى دەوتیرێت گەنج ؟ دەكرێ لەڕوى بونیادى فیزیكییەوە گەنج بێت و خاوەنى هەمان دونیا بینى بێت كە نەوەكەى پێش خۆى هەڵگرێتى ؟ دەكرێ گەنج بین و خاوەنى هەمان ترادسێونى فیكرى پیرەكان بین ؟ ئایادەكرَى نەوەى نوێ لەئارادابێت و لەسێبەرى كولتورى پیرەكاندا بەشوێن خۆیدا بگەڕێت ؟ ئایا ئەم نەویە جیاوازیەكى ڕیشەى لە گەڵ فیكرى نەوەكەى پێشخوى كردوە و ئەوى ترى تێ پەڕاندوە , یان هێشتا لەدوبارەكردنەوەى ئەو دایە بەڵام بەنەفەسێكى ترەوە ؟ئایا ئێمە نەوى نوێمان هەیە یان گەنجیكى خوێنرەو بیركەرەوە ؟ ئایا ئەم گەنجە تاچەند دەتوانێت ببێتە هێزێكى گەورەو كۆمەڵگا بەرەو بیركردنەوە و كرانەوە ببدات و توشى گۆرَانێكى قوڵى بكات لە تێڕوانین لە دین و سیاسەت و هونەرو كایە فیكریەكانى تر بەشێوەیبكى تەندروست تابتوانێت بەمانا نەوەیەكى نوێ بهێنێتەئارەوە , لەكاتێكدا زۆربەى گەنجانى ئێمە جیاوازییەكى قوڵیان لەگەڵ فیكرى گەنجانى پێشخۆیدانییە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە