بەشیر موشیر فەلسەفەو جەوامێرى وەلامێكى سەرپێیی بۆ پرسیارێكى گومڕا

Saturday, 09/04/2011, 12:00

2547 بینراوە


ئیتر وایە ، هەندێ كەس گەمەكەى لێئەبێ بەڕاست و ئەكەوێتە مشتومڕ ! هەیشە تا ختووكەینەدەى پێناكەنێ ! گەمەى فەلسەفە چەندین چەرخ مروڤایەتیی بەجۆرەها مشتومرەوە خەریككرد كەئەگەر بەهەموویان دەریایەكى لیپڕكەى ، بەڕادەى ئەو موبایلەى ئەوەندەى چوار پەنجەیە راژەى مروڤایەتییان نەكردوە . مەبەستم ئەوەیە ئەمڕۆ تەكنەلوجیا تەنگى بە فەلسەفە هەلچنیوە .

ئنجا ئەگەر ماوەیەك بگەرێینە دواوە ئەبینین ئەو هەموو پایەبەرزو خویندەوارو پروفیسورانەى ئەفلاتونئاسا خۆیانكردۆتە شاگردى بەشیر وەك شاگردیەكەى ئەفلاتون بۆ سوكرات ، شەپولیكى وەهمیان بۆ بەشیر موشیر دروستنەكردوە وەك بەریز سوارە نەجمەدین لە نووسینیكیدا وتوێتى! ئەوانە كە وتویانە بەشیر موشیر فەیلەسووفبوە،راستییان دركاندوە . بۆ فەلسەفەش بروانامەى بەرزو خویندەواریی زۆر مەرج نیە . زوربەى پەندى پیشینانى میللەتان كە ئەچنەخانەى فەلسەفەوە بیرۆكەى نەخویندەوارەكانیانە،فەیلەسووفە ناودارەكانى جیهان وەك سوكرات، ئەفلاتون،ئەرەستو،دیكارت،هیگل،نیتشە،شوبنهاوەر،فیورباخ،سارتەر،فوكو،پوپەر،ماركس،
راسل 
و هتد هەموویان خاوەن بڕوانامەى بەرز نەبوون . هەروەها پەیامبەرەكانیش . ئیسلام بەوەوە شانازى ئەكات كە پەیامبەرەكەى نەخویندەواربوە!
من نازانم كێ و چۆن سوكرات و بەشیرى بە یەك چواندوە. ئەشێ ئەوە لەوەوەبێ كە بیروكەكانى هەردوكیان خەلكیتر نووسیویانەتەوە.وەك ئەفلاتوون و زەینەفون بۆ سوكرات و نەبەزو ژیرو زوریتر بۆ بەشیر. یا بەوەى هەردوكیان دژى چەواشەكاریبوون (سەفسەتە).یابەوەى هەردوكیان دژى رژیمبوون . یابەوەى هەردوكیان رژیمى دیكتاتورى لەناویبردن . جباوازی نیوانیشان ئەوەیە كە ئەفلاتونى زیرەكترین شاگردى سوكرات بە خۆى و بە بۆماوەى وەستاكەشیەوە نەگەیشتە وەلامى ئەو پرسیارەى دنیا چۆن دروستبوە؟؟ تەنیا ئەوەندەى وت :(خودا دنیاى دروستكردوەو دوایی بیریچوتەوە !ّ!) كە بەم وتەیە ریسەكەى خۆیانى كردوتەوە بە خوری ! بەلام فەلسەفەكەى بەشیر كە دوایی دیمە سەرى ،ئامانجەكەى خۆى پێكاوە.
تا ئیستا فەلسەفە گەلێ بوا رى گرتوتە خۆ، وەك فەلسەفەى :(مادى،نامادى،زانست،زانین،ئاین،پەروەردە،دەرونى،بیركارى،شیكاری،میژوو،یاسا،زمان
،سیاسەت،فیزیك،فەلسەفەى فەلسەفە واتا دواى فەلسەفەو هتد) راى فەیلەسوفەكانیش بەرامبەر ئەم بوارانە بەپێی سنوورى جوگرافیان یا بەپێی دیدگایان ، جیاوازن لە یەكدى و كۆَكنین لەسەر یەك را !وەك:فەلسەفەو فەیلەسوفەكانى :(گریكى،روژهەلاتى،چینى،یابانى،هیندى،ئنگلیزى،فەرەنسى،ئەلمانى،روسى،ئیسلامى،بوزى وهتد) .
بەلام گرنگی فەلسەفەكەى بەشیر لەچاو ئەوانیكەدا لەم دوو خالەدا چڕئەبیتەوە :
1-لەهەموو ئەو فەلسەفانەیتر جیاوازە .
2-هەموانیش لەسەرى كۆكن .
ئیستا دیمە سەر گەوهەرى فەلسەفەكە ،یا لیكدانەوەى ئەو دوو خالە :
فەلسەفەى بەشیر فەلسە فەى پێكەنینە . بەلێ پیكەنین . پیكەنین لایەنیكى گرنگە لە ژیانى مروڤدا .پیكەنین زەردەخەنە ئەخاتە سەر لێوان ، خۆشى ئەباتە ناو دڵان ، رەوینەرى پەژارەیە ، بۆ نەخۆشى چارەیە ... دوو خەسڵەتی كەسێتى كە لە بنچینەدا دژ بەیەكن (ساویلكەیەتى و بلیمەتى) لە پێكهاتەى بەشیر موشیردا هاوتەریب و گونجاو بوون. بەشیر لەبارى ئاساییدا كەسێكى سادەو ساویلكەبوو .لەكاتى خەوو خەیالدا : فەیلەسوف،جەوامیر،ئازا ،سیاسەتكار هۆنیار،سەرۆكبوو . ئەو خەوو خەیالى لائەبوو بە راستى.گەلێجار كەسایەتییە بلیمەتییەكەى كەلەكاتى خەوو خەیالدا ئەكەوتە كار، تاچەندرۆژیك یا چەند مانگیك بەرینەئەدا . ئەو كە ئەیوت لە تارانەوە بە پاپور چووم بۆ ئەنكەرە ! خۆى وایئەزانى ئەوە راستبوە . بەدرۆینەبوو . ئەشێ لە خەویا یا بە خەیال ئەو گەشتەى كردبێ . جا ئەگەر كەسیكى نەشارەزا لە پێكهاتەى بەشیر بیوتایە ئەمە راستنیە چونكە لەنیوان تاران و ئەنكەرەدا دەریا نیە ، ئەو ئەم قسەیەى زور بەلاوە سەیربوو ! ئەیوت تۆ عەجیبیت َ من خۆم چووم ! خۆ ئەگەر ئەو كەسە لەسەر رەخنەكەى خۆى بەردەوامبوایە ، بەشیر وەك كەسیكى بێئەقڵ سەیرى ئەكردو پێیئەوت تۆ خەزنەى زانستنیت تۆ خەزنەى ئەوەیت !هەى دیماغ : من باسى ئیستا ناكەم باسى سەفەربەر ئەكەم !.(ئالێرەدا كەسیتییە ساویلكەكەى سەرى هەلئەدا) و ئەیوت : بۆچى من نازانم ئیستا ئەو دەریایە نیە!؟ 
من جاریك لە لەندەن چوومە موزەخانەیەك ، لە گۆشەیەكدا وینەو هیلكارییەكى بزواو هەبوو پیشانى ئەدا كە هەموو 25 هەزار سال جاریك ، وشكانى زەوى ، هەمووى لەیەكئەداتەوە ، واتا هەموو كیشوەرەكان یەكئەگرنەوەو هەموو دەریاكانیش یەكئەگرنەوە ، جاریكیكەش لەماوەى 25 هەزار سالیكەدا لەیەكتر جیائەبنەوەو كیشوەرەكان و دەریاكان دروستئەبنەوە ! پێكەنین گرتمى و لەبەرخۆمەوە وتم كێئەلێ ئەمەش وەك دەریا خەیالیەكەى بەشیر نیە كە ئیستا وشكیكردوە !!
بەشیر موشیر چەندین داستانى شەڕى جیهانى یەكەمى بۆئەگیراینەوە كە خۆى تیایاندا زاپتقوماندانیبوە وجەامێرى و ئازایەتى و بلیمەتى و جەربەزەیەتى سەرسورهینەرى تیادیون ،ئیستا كە ئەوانەم بیرئەكەویتەوە دیسان پیكەنین ئەمگرێ و ئەلێم : كێئەلێ ئەو پالەوانیتیانەى هەندێ لە سەركردەكانى كورد لە چیاكاندا كە ئیستا بومانئەكیرنەوە یا پیمانئەفروشنەوە، وەك خەونەكانى بەشیر نیە !؟ لەگەڵ ئەو جیاوازیەدا كە بەشیر وایئەزانى راستبوە و ئەمان چاك ئەزانن هەمیشە لە هێڵەكانى دواوەبوون !
بەوجورە جیاوازیی فەلسەفەكەى بەشیر لەوەدایە كە هیچكام لە فەیلەسوفەكانى جیهان لەدەرگاى فەلسەفەى پیكەنینیان نەداوە ،وەك كاراكتەر یكى ئەو بوارەش ، پێش دونكیشوت كەوتوە بە جیاوازی ئەوەى نەتەوە زیندوەكەى ئەو دونكیشوتى كرد بە كەسیتییەكى جیهانى بەلام لەناو كوردەكەى ئیمەدا هیشتا فەلسەفەى بەشیرى پرسیارە !! جیاوازییەكیكەى فەلسەفەكەى بەشیر لەوەدایە كە ئەم بە خۆڕسكى دروستكەرى ماك و گەوهەرى پیكەنینبوو نەك پیكەنینى دەسكرد ، واتا خۆى بۆپیكەنین ئەو شتانەى نەئەوت ، بەلاى خویەوە راستبێژى(جد یات) بوون ، بەلام ئەبوون بە هۆكارى پیكەنین !كەواتە فەیلەسوفیتیەكەى ئەو لە كەسیتیە بلیمەتیە خەیالیەكەیدابوە .
جیاوازیی سێهەمیش ئەوەیە (وەك لە خالی دوەمى سەرەوە وتمان) هەموان لەسەرى كۆكن بەهەموو بیروباوەرەكانى چەپ و راست و ناوچەكانى ئەمسەر تا ئەوسەرى كوردستان و بگرە هەند ێك لە رۆشنبیرەكانى جیهانیش وەك: كارل دانینگەر لەڤیەنا،خاتو هیلگاو خاتوڤیلتراو خاتو هونەلورە لە بەرلین،مادام برونزینۆ لە ژنێڤ،خاتو ئیرمگارد لە میونشن بۆنموونە . ئەوانەو ئیمەش هەموو بلیمەتى و فەیلەسوفى و جەوامیرى و قیبلەى ئامال و سەركردەیەتیە خەیاڵیەكەى بەشیر موشیرمان قبوڵە هەرچەندە خۆى جارجار ئەیوت هیشتا میللەتى كورد نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەى سەر كردەیەكى وەك منى هەبێ! ئەوەبو نەبەز پێیوت : هیتلەریش وتوێتى گەلى ئەلمان هیشتا نەگەیشتوتە ئەو ئاستەى سەركردەیەكى وەك منى هەبێ . ئوستادیش سەرێكى بوئەلەقێنێ و ئەلێ: ئەویش هەقیبو !!
كەواتە شاگردەكانى بەشیر جامی بەتالیان نەكردوە بە مەركانەى پڕ وەك لە پرسیارە گومڕاكەدا هاتوە. بەشیر موشیر هەر كەسایەتیە خەیالیەكەى خوى دەریایەكى پڕى فەلسەفەى پیكەنینبوو .
دیاردەكەش دیاردەى گەورەكردنى نەخویندەوار نەبوە وەك ئەوەى ئیستا هەیەو روشنبیرەكانى دەربار سڵاوات لەدیار نەخوێندەوار ئەدەن !جیاوازیی بەشیرو سەركردە نەخویندەوارەكانى ئەمڕۆ لەوەدایە : بەشیر بەخەیاتیەكەى دەولەمەندبوو بەلام كە دوكانەكەى كردە یانەیەكى بچكولە بۆ كوردایەتى ، هەژاركەوت ، بەلام ئەو سەركردە نەخویندەوارانەى بە جووتێ سۆلەوە خۆیانكوتایە ناو راپەرینى خەلك،
بوونە دەولەمەندى رادەبەدەر!دواشانازییەكیش كە ئەبێ میژوو بۆ بەشیر موشیرى بنووسێ ئەوەیە ئەو مروڤە ساویلكە نەخوێندەوارە كوردپەروەرە بۆ كورد ژیاو بۆكورد مرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە