ئاستی ڕۆشه نبیری لایه نگیرانی یه کیه تی له ئه ورپا و چه واشه کردنی میلله ت له لایه ن نه فامه وه

Wednesday, 24/02/2010, 12:00

2045 بینراوە


ڕاگه یاندرا که به ڕێز مه لا به ختیار دێته شاری ئێسنی ئه ڵمانیا وه کۆبونه وه به کورده کان ده کا، زۆر تامه زرۆ بووم هه واڵی ئاژاوه کانی به ینی یه کیه تی و گۆڕان له خودی لێپرسراوێکی یه کیه کتیه وه ببیستم، بڕیارم دا به شداری بکه م، دوو سات مه لا به ختیار فه توای دا که چی به داخه وه نه م توانی چوار وشه ی به سوودم گوێ لێبێ، گووتاره که ی بریتی بوو له هه مان وشکه قسه پوچه ڵه کانی که چه نده های ساڵه یه کیه تی ده یڵێ و ده یڵێته وه وه که سانێکیش چه پڵه یان بۆ لێده دا که هیچ نرخێکیان به رامبه ر خۆیان و نه ته وه که یان نیه وه له ئاستی ڕۆشه نبیری و کۆمه﴾لایه تیشدا پاشه به ره ن ـ

ڕۆژی دوایی له ماڵپه ڕی میدیا پوک ئه م کۆبوونه وه یه به به سه رهاتێکی مێژوویی له قه له م درا و وێنه ی مه لا و چه ند لایه نگرێکان بڵاوکرایه وه، به گه وره ییش نووسرابوو که کچه ڕۆژنامه نووسێکی کورد له شاری کۆڵنی ئه ڵمانیا که بۆ ڕۆژنامه ی کۆلن ئه نتسایگه ر ده نووسێ، ئاماده ی کۆبوو نه وه که بووه وه به ڕێز کاک مه لا به ختیار پێشوازی لێکردووه ـ

یه کێ له وڵات ئه م هه واڵه بخوێنێته وه ده بێ چۆن چه واشه ببێ وه هه یبه تی یه کیه تی له ئه ووپا وه لایه نگیره کانیان به چی تێبگا؟ بۆیه به ئه رکی خۆم زانی که چه ند ڕاستیه ک له سه ر ئه ندامی یه کیه تی شاری ئێسن بنووسم وه وه هه روه ها به کوورتی باسی خاتونه ڕۆژنامه نوسه که و ڕۆژنامه که ی ده که م ـ

له شاری ئێسن هه شت که س سه ر به یه کیه تین، که هه ر هه شتیان به پاره ی فه قیرانه ده ژیه ن، ئه م پاره یه حکومه تی ئه ڵمانیا بڕیویه تیه وه بۆ ئه و که سانه ی که توانای کارکردنیان نیه و هیچ مه وردێکیان نیه، پاره یه که له میزانی ئه ڵمانیاوه سه رف ده کرێ بۆ فه له ج و پیر و په ک که ووته تا له برسان نه مرن ـ

له م هه شت براده ره پێنج دانه یان لێره به دزی حکومه ت ئیشی ڕه ش ده که ن، وه ک تاکسی لێخوڕین، قاپ شتن، پاکردنه وه یان کاری هیچ که س نه کرده ی تر، هه ر یه کێکیشیان چه نده ها خانووبه ره یان هه یه له کوردستان، دانه یه کیشیان ڕێستورانێکی پیزای هه یه و به ناوی برا بچوکه که ی کردوه خۆشی ده چێته به رده م دائیره کان و خۆی ده هێنێته سه ر حاڵی حه لوه لا که گوایا مردووه له برسان تاوه کو به زه ییان پێیدا بێته وه و شتێک پاره ی بۆ سه رف بکه ن ـ

ئا ئه مه یه که کورد ده ڵێ کڵاوێ دانێ و سڵاوی لێکه ـ

خاتونه جۆرنالیسته که ش گوایا له رۆژنامه ی کۆڵنه ئه نتسایگه ر ده نووسێ، ناتوانم بڵێم ئه مه یان ڕاست نیه، به ڵام ئه م ڕۆژنامه یه چیه وه کێ تیایدا ده نووسێ؟

له هه موو شارێک، له هه موو گه ڕه کێکی ئه ڵمانیا ڕۆژنامه یه ک ده رده چێ به ناوی شوێنه که وه وشه ی ئه نتسایگه ر به دوایه وه ده لکێندرێ، که ئه م وشه یه ش ماناکه ی بۆ ئاگاداری یان دیعایه ده گرێته وه، ڕۆژنامه که به زۆری له شه ش لاپه﴿ره پێک دێ وه پێنج لاپه ڕ و نیوی ڕیکلامه بۆ دوکانی پێڵاو فرۆش و نانه وا و به رگدروو و وه ئه م جۆره وورده پیشانه، نیو لاپه ڕه شی باسی چالاکی قوتابخانه و باخچه ی منداڵانی شوێنه که ده کا، وه گووتاره کان له لایه ن منداڵ و گه نجی ناوچه که ده نووسرێن، وه ڕۆژنامه که ش به خۆڕایی به سه ر ماڵان دابه ش ده کرێن، ئه ڵمانێکی زۆر له سندووقی پۆسته که یان نووسیوویانه ، تکایه ریکلام مه خه نه ئه م سه ندوقه، جا ئه مه وێ بزانم ئه م ڕۆژنامه نووسه به ناوبانگه چه ند گوتاری به نرخی له ڕۆژنامه کانی ئه ڵمانیا نووسیووه که کاک مه لای وا چه واشه کردووه و پێی هه ڵخه ڵه تاوه و ناویان خسته نا و ڕۆژنامه که یانه وه ـ

هه ر بابه تی ئه م هه واڵانه بوون کاتی خۆی بڵاوده کرانه وه و باسده کرا بۆمان که گوایا پیاوه به رز و ڕۆژنامه نووسی گه وره ی ئه وروپا ڕاکه ڕاکه یان به دوای مامه تا دوو قسه یان بۆ بکاـ

خوا کردی و که ووتمه ئه وروپا وه خۆشبه ختانه بۆم ده رکه ووتوه که کورده سیاسیه کانی ئێره چین؟ وه له ڕۆژنامه نووس و کورده به ناوبانگه کانی ئێره ش گه یشتم، هه ر ئه وانه ی که لێره سواڵ ده که ن و له کوردستان بایان به دوو بیور نابڕدرێته وه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە