سەرۆكایەتى ئەركانى (ه.پ.ك) یان !!!!

Tuesday, 08/09/2009, 12:00

1878 بینراوە


بەشى یەكەم :
بەم نوسینەمان دەمانەوێت پەیامێك ئاڕاستەى سەرۆكى ئەركان بكەین واتە (نەوشیروان فۆاد مەستى) كە بەداخەوە كەسێكى وەك تۆ كە لەسەرەتاى ساڵانى شەستەكان كە پلەى سەربازیت وەك لاوێكى چالاكى كورد نایە سەرشان تا ساڵى 1999 كە سەرۆكایەتى ئەركانت پێ سپێردرا ناسراو بوویت بە هەڵوێستە باشەكان و نمونەى ئەفسەرى سەربازى بوویت لە هەموو بوارەكان دا بەڵام لە دواى ئەو ساڵەوە و لەو پۆستەدا هەموومانت تووشى شۆك كرد بەو بێدەنگیەى كە لە ئاست ئەو هەموو گەندەڵییەى كە لە دەزگاكەت دا هەیە كە لە دەزگایەگى سەربازى نیزامى كە ئامانجەكانى لە پاراستنى بەرژەوەندیەكانى هەرێمى كوردستان و دیفاع كردنە لە سامان و خاك و ئاو و ئاسمانى ئەم هەرێمەوە بووە بە كۆمپانیایەكى بازرگانى و دەزگایەك بۆ داوێن پیسى و پاشان بۆ خۆدەوڵمەند كردن و حەسەناوەى خزم و كەس و كار و بووتە زەروویەكى خوێن مژ كە لە شادەمارى یەكێتى نیشتیمانیەوە كەوتووەتە مژینى بوودجەى هەرێمى كوردستان .. بۆیە لێرەوە دەمەوێت بەخستنە بەرچاوى ئەم نامە ڕوون و ئاشكرایە بەرچاووت لە وەزعى سەرۆكایەتیكەت ڕوون بكەمەوە چوونكە ئەوانەى كە چاووى تۆن لە ناو دەزگاكەت بوونەتە باندێكى مافیا و بە ئاسانى یارى بە تۆش دەكەن جا نازانین تۆ خۆت سەرۆكى باندەكەى یان تۆش زەحیەى دەستى باندەكەى لە هەڵویستى دواى خوێندنەوەى ئەم زنجیرە زانیرەیە دا ئەوەمان بۆ یەكلا دەبێتەوە كە كامەیانیت :
با یەكەم جار لە ئەرشیفى سەرۆكایەتیەكەتەوە دەست پێبكەین كە لە لێكۆڵینەوە لە (بەژن كردنى كچێك) لە دەزگاكەتدا ناوى (33) كەسى ناو دەزگاكەتى دركاند كە دەست درێژى سێكسیان كردبووە سەر كە پلەكانیان لە نێوان (ن.چ تا لیوا) بوو كامە بوو ئیجرائتت ؟ یان كاتێك ئەفسەرێكت لەكاتى دەست پێ كردنى دەوامدا لەناو بارەگاكەتدا لەگەڵ خزمەت گوزارەكە گیرا كە كارى سێكسیان دەكرد ؟ یان كە عمید (خالد مۆریاسى) بەرپرسى كۆمیتەى ئەركانەكەت دەیان دەفتەر دۆلارى لەماوەى چەند ساڵێكدا لە ئابوونەى پێشمەرگەكانت عافێت كرد و ئیسپاتیش كرا لەسەرى بۆ تا ئێستا بە پلەى عمید لە پاڵ خۆت داتناوە ... بەداخەوە متمانەت بە لیوا فاچل كردووە و جێگرتە و هەموو كەس دەیناسێت بەڵام با هەر پێناسەیكیت بۆ بكەین بە كورتى: (داوێن پیس, دز) زیاتر نیە و تۆش كردووتە دەسەڕاستى خۆت ئەمە ژمارە 1ى بەر دەكەوێت لە زەرووە بودجە مژەكان كە ئەوەتا هەردوو كوڕەكەشى ئەفسەرەن لەلات كە یەكێكیانى پێش ئەوەى ببێتە ئەفسەر بە تۆمەتى (ئیختلاس) لە وەزیفەى مەدەنى دا حوكم دراوە نازانین چۆن لاى ئێوە بووە بە ئەفسەر ؟ خۆت ئەفسەرى روكنى دەزانى محكوم نابێت پلەى ئەفسەرى پێبدرێت كوڕەكەى تریشى هەموو كولیەى ئەركان دەزانێت چون باوكى شاررەى روكنى بۆ وەرگرت و كردى بە فەرماندەى یەكە و دواتر خەریك بوو حەیاتان بەرێت تا لاتان برد. بەكورتى ئەمانەش بزانە لە بارەى ئەم جێگرەت (شەریكە لە هەموو كارى بیناسازى سەرۆكایەتیەكەت دا , خۆى وەك مقاول وەستاى ئاسنگەر و بەنا و وەستاكانى تر فەرز دەكات بەسەر لجنەكاندا ,كەتیبەكان بونەتە مەیانى كرێكار لە ئاستى دا ئەوەنەى جوندى لێ بردووە بۆ كرێكارى وە تەنانەت یەكێك لەجارەكان جندیەكى بەوە تۆمەت بار كردبوو كە گوایە كاتێك دەیباتە ماڵى خۆیان بۆ كرێكارى "سەعاتێكى لە ماڵەكەى دزیوە" ئەمەیان جێگاى پێكەنینە كە یەكە نی یە قەل و مریشكى بۆ ئەو تیا بەخێو نەكرێت و ڕۆژە نا ڕۆژێك لە كانى گۆمەوە بە مەنجڵ خواردنى بۆ دێت بۆ معسكر سلام (بۆ دڵ ڕازى كردنى) ئایا ئەمە ڕاستى جێگرى یەكەمت بێت ئەبێت دار و دەستەكەى چیبن ؟ ئەویشت بۆ باس دەكەین كە دەكاتە زەرووى ژمارە 2 (عمید بەمۆ براخاس) كە بەحساب ئەفسەرى زانیارى سەرۆكایەتیەكەتە كارى ئەوە كە ئەم زانیاریانەى ئێمەى پێبوتیتایە نەك هەر بە گیانى جندى داماو فێربێت كە هەموو بەیانیەك بۆ وەرگرتنى ئەمرى فێلى داماوێ بەردەرگات لێ دەگرێ بۆ نمونە بە بیانووى "ناوبراو لە پرسەى فڵان كەسى دا یەكگرتووى ئیسلامى هاوكارى ماددى بۆ ناردوون" بۆ پێت ناڵێت كە چۆن باندێك دەورەى داوى ؟ وەڵامى ئەم پرسیارە ئاسانە چونكە خۆى یەكێكە لەو باندە ئا بیرم چوو ئەویش كورێكى كردووە بە ئەفسەر لاتان بۆ جێگرتنەوەى لە دواڕۆژ , ئەم پیاوە باشە بۆ پێت ناڵێت چەندى لە كڕینى چەك و تەقەمەنى كۆ كردووەتەوە ؟ لێى بپرسە لە 2003 ساحێبى چى بوو ئێستا ساحێبى چیە ؟ هەموو ئو زانیاریانەى لیرە بەدواوە بۆت دەنوسین ئەو بە ووردى ئاگادارە لێیان ئەى كەواتە ئیشى ئەو چیە لاى تۆ ؟ وە ئەگەر دەتەوێت لە ڕاستى و درووستى زانیاریەكانمان بێ گومان بیت بەڵگەكان لەناو دەزگاكەى خۆت دا وەك ڕۆژى ڕوون ئاشكران دەتوانیت خۆت بە شەخسى لە 4 ئەفسەر یان 4 سەرباز كە لە كۆتایى ڕاپۆرتەكەدا ناویان ناهێنین بپرسیت بەئەمانەتەوە هەموو وەڵامێكى ڕاستت دەست دەكەوێت.
ئەمە بەشى یەكەممان بوو چاوەڕوانى بەشى دووهەم بكەن زۆرمان پێ ماوە لە بن بەڕڕە بیخەینە سەر بەڕڕە :

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە