من ئه‌چم بۆ ئه‌نکه‌ره نه‌ک پاریس
Saturday, 19/01/2013, 12:00
1572 بینراوە
ئه‌چم به‌هه‌موو ده‌نگم هاوار ئه‌که‌م وه‌رن ئه‌ی فاشیسته‌کان
تیرۆرم که‌ن وه‌رن تیرۆرم که‌ن چاوه‌رێتانم
ئه‌چمه‌ناو په‌رله‌مان پر به گه‌رووی تینووم هاوار ئه‌که‌م
ئه‌ز کوردم ئه‌ز کوردم
هه‌ر له‌و ێووه په‌یامێک ئاراسته‌ی شه‌ره‌ف که‌ندی ئه‌که‌م
ئه‌ڵێم چاوه‌رێم به منیش به تیرۆر کراوی دێم بۆلات
له‌وێشه‌وه به‌جه‌سته‌یه‌کی ته‌زیوه‌وه ئه‌چمه‌وه بۆ ئیمراڵی
سه‌رۆک ئاپۆ هاورێکانی تۆ پاریس‌یان هه‌ژاند
ئێمه‌یان بریندار کرده‌وه
خوێنی قاسم لووی هاورێتیان دووباره رشته‌وه
سه‌رۆک به کۆمه‌ڵێک خه‌مه‌وه ئه‌ڵێت ئایه ئێمه تیرۆرستین
ئه‌گه‌ر تیرۆرستین بۆ ئه‌بێت تیرۆر بکرێین
دواتر له‌وێوه ئه‌چم بۆ سه‌ر گۆره بۆگه‌نه‌که‌ی که‌ماله‌تاتوورک و
هاوار ئه‌که‌م هۆ که‌مالیه‌کان وه‌رن تیرۆرم تیرۆرم که‌ن
چی خوێنم هه‌یه بیخۆن بیکه‌نه شه‌راب بیده‌نه سۆزانیه‌کانتان
چیتر دڵی دایکان مه‌سوتێن وه‌رن تیرۆرم که‌ن
سه‌رێکیش ئه‌ده‌م له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌یکه‌ری ئه‌تاتورک ئه‌شکێنموو
سێ مۆمی سپی دائه‌گیرسێنم هاوار ئه‌که‌م وه‌رن تیرۆرم که‌ن تیرۆرم که‌ن
دواتر ئه‌چمه ژووری سه‌رۆک وه‌زیروو گوڵێکی ره‌شی به‌دیاری بۆ ئه‌به‌م
چه‌ند ساتێک ئه‌یخه‌مه سه‌ر چۆک و ئاڵای کوردستان هه‌ر له‌وێ هه‌ڵ ئه‌ده‌م
به‌س بۆئه‌وه‌ی تیرۆرم که‌ن
ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌وه لای ئه‌م سێ گوڵه وه‌ریوانه‌و پێیان بڵێم
ئێوه ته‌نیا نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست