مەڵبەندى ڕێكخستنى چۆمان ى یەكێتى و...لێپیچینەوەى حزبى ،بەڵام لەسەر چى؟!

Monday, 01/02/2010, 12:00

1333 بینراوە



وا بۆ مودەى چار ساڵە مەڵبەند لە مەنتیقەى باڵەكایەتى هەیە گەلەك شتى گرنگ ڕویاندا كە زۆر بە خراپ شكانەوە بۆ یەكێتى لەوانە:دڵشكانى زۆربەى خەڵكى یەكێتى هەتا بەو ئاقارەى گەیشت تەرازوى هێزى جەماوەر زۆر بە گرانى لە بەرژەوەندى نەیارانى ئەمڕۆى حزبەكە شكایەوە دەرەنجامەكەشى ئەوە بوو یەكێتى زەبر لە دواى زەبرى خراپترى بەركەوت شتێك نەما بەناوى ڕێكخستنى حزبى ,خەڵكى دڵسۆز هەر یەكەو بە لایەكدا پەرشوبڵاو بوون لە هەڵبژاردنە ناوخۆیەكاندا بەرانبەر پارتى دۆڕان وەكو ئەوەى مەلایان و نادى وەرزشى دوایەش بەرانبەر جماعەتى نەوشیروان كە ئەوان قوڵایەكى جەماهیرى ئەوهاشیان لە مەنتیقەكە نیە لەوەش زێتر دەنگوباسى وا لە هەموو ماڵێك بڵاوە كە مەسئولەكانى ئەو مەڵبەندە زیتر خەریكى خۆ دەوڵەمەندكردنن لەوەى جوابى داواكارى كادرانى كۆمیتەكان بدەنەوە كە ئەوان زێتر لە ناو خەڵكن و دەزانن خەڵك داواى چى دەكەن .كادر هەبوە لە دڵسۆزى پێ ى گۆتینە خەڵك لە ڕكێ ئێوە دەنگ بە نەیارانى ئێمە دەدات بەڵام لە جیاتى قسەكەى لێ وەربگرن لە مەڵبەند دەرى دەكەن!ئەو مەسئولانەى ئێستا پێش مەڵبەند بێتەوە ئێرە ئینسانى بەڕێز بوون بەڵام چونكە ئێستا هەر خەریكى پارەو عەشقبازین لە لاى حیمایەكانى خۆشیان ڕێزیان لێ ناگیرێ ئەوەتا جارێك تازیەیەك دەبێت لە گوندى ناوبەرگە مەسئولەكانى مەڵبەند دەچن بەڵام كە لەو دەمیدا دوو حیمایەى خۆیان لەوین كە پێش وان لە كن میمبەر لە لاى سەرەوە دانیشتوون لەبەریان هەڵناستن و جێ یان بۆ چۆل ناكەن ئەوانیش كە دەگەڕێنەوە سزایان دەدەن و نەقڵى حاجى ئۆمەرانیان دەكەن تا سەرمایان ببێت دەڵێن كاتى شوعیەتیش خەڵكى وایان دەناردە سیبیریاى!!ئەوە كارەساتێكى گەورەیە بۆ حزبێك كە خاوەنى گەورەترین سەروەرى بێت لە مێژوى خەباتى خوێناوى میللەتەكەیدا,ناوچەیەكى وەك و باڵەكایەتیش كە مێژوێكى درەوشاوەى هەیە لە شۆڕشەكانى كورددا بە تایبەتى لەناو یەكێتیدا ئێستا بێنازو بێ كەس كەوتوە.تازە بە تازە مەڵبەند لێپیچینەوە دەكا بەڵام لەگەڵ كێ؟؟!!بۆیە ئێمەى كەس و كارى شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و ڕێكخستنە كۆنەكان داوا لە بەڕێز مام جلال دەكەین بە خۆى بێتە ناو مەوزوعەكەو چارەسەرێكى گونجاو بۆ كێشەكانى ئەو سنورە دابنێ دەنا بە دڵنیایەوە لە هەڵبژالردنى عێراق وەزعمان خراپتر دەبێ با بە تەماى عیماد ئەحمەد لێ نەگەڕێ چونكە ئەو هاتە سنورەكە هیچ كەسێكى نەدیت كە دەبوایى لە گەڵ كادران و خەڵكى تێكۆشەر كۆبایەوە بۆ ئەوەى ڕاستى بە باشى بۆ ڕون بایەوە.ئێستاش نەچوە بچێ ئەگەر هەموو پێكەوە هەوڵ بدەن ئاسۆ ئەوەندە تاریك نیە!!بەڵام گۆڕانكاریەكى دەوێ!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە