پارتى بە لابردنى خاڵێك لە رێككەوتننامەى ستراتیژى گۆڵێكى تر لە یەكێتى دەكات

Monday, 02/08/2010, 12:00

1052 بینراوە


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر

دواى رێككەوتننامە ستراتیژییەى نێوان یەكێتی و پارتى، كە خۆى لە لاوازكردنى یەكێتى تۆخكردەوە، بۆ جارێكى تر بە وتەى بەرپرسێكى باڵاى پارتى كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، كە لە ئێستادا بە رەزامەندى هەردوو حیزب یەكێتى و پارتى خاڵێك لە رێككەوتننامەكەى نێوانیان لابراوە، ئەوەش هۆكارێكى ترە بۆ دووبارە لاوازكردنەوەى یەكێتى، سەرچاوەكە ئاماژەى بەو خاڵەكرد و وتی: سەرەتا لە رێككەوتننامەكەى نێوانیان خاڵێك هەبووە كە نابێت كەسیان ئەندامى توڕەبووى یەكتر وەربگرن، بەڵام لە ئێستادا ئەو خاڵە بە پێشنیارى پارتى و رازى بوونى یەكێتى واته‌ جه‌لال تاڵه‌بانی لابراوە.

سەرچاوەكە لە درێژەى لێدوانەكەیدا بۆ كوردستانپۆست روونكردەووە، كە ئەوەش فێڵێكى ترى پارتیە لە یەكێتى تا ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ یه‌کێتیی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی تووڕه‌ ده‌بن به‌ قسه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ نه‌چنه‌ پاڵ بزوتنەوەى گۆڕان:

یەكەم: فێڵكردن لە یەكێتى، لە دواى كۆنگرەى سێى یەكێتی و گلەیى ناڕەزاییەكى زۆر لە ناو كادیرە باڵاكانى ناو یەكێتى بەرزبووە و دەنگۆى ئەوەش هەبوو كە زیاتر لە 500 كادیرى ئەو حزبە وازبهێنن، بۆیە پارتى ئەوەى قۆستوەتەوە و دەیەوێت بە لابردنى ئەو خاڵە ئەو كەسە توڕانە لە یەكێتى بكێشێتەوە ناو پارتى، چ بە پلە بێت، یاخود پارە.

دووەم: ترس لە بزوتنەوەى گۆڕان، سەرچاوەكە هۆكارى ئەو ترسەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، لەبەر بوونى ئەو خاڵە لە رێككەوتننامەى نێوان یەكێتى و پارتى هەر كادیرێك لە یەكێك لەو دوو حزبە توڕەبوایە، ئەوا پەناى بۆ ناو بزوتنەوەى گۆڕان دەبرد، بەڵام پارتى بە لابردنى ئەو خاڵە پێیانوایە ئیدى هیچ كادرێكى توڕەى یەكێتى ناچێتە ناو بزوتنەوەى گۆڕان و دێنە ناو پارتیەوە، بە پێچەوانەشەوە كادرى توڕەى پارتى ناچنە ناو بزوتنەوەى گۆڕان و دەچنە ناو یەكێتى، وەك سەرچاوەكەش وتى پارتیەكان لەبەر ترسى تیرۆركردنیان لە لایەن پارتیەوە،

یاخود ناشرینكردنیان بە شێوازى جۆراوجۆر لە لایەن دەزگاى پاراستنەوە كەمتر لە پارتى دوور دەكەونەوە و بە ناچاری دەمێننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە