كەركوك سەلامەتە و هیچ مەترسیەكى لەسەر نیە

Monday, 28/02/2011, 12:00

1271 بینراوە


هەردوو دەستەلاتى بنەمالەى بارزانى و تالەبانى هەركاتێك تووشى مەترسیەك دەبنەوە یەكسەر لە رێگاى راگەیاندنە بێ هێزەكانیانەوە پروپاگەنەى مەترسى بۆ سەر هەرێم بلاودەكەنەوە.

زلزالى خۆپیشاندانى جەماوەرى هەموو ولاتانى رۆژ هەلاتى گرتۆتەوە كوردستانیش ئەبوایە بەرامبەر بە تونس و میسر لە پێش هەموویانەوە راپەرینى خۆى دەست پێكردبایە بەلام زۆر زۆر ئۆقرەگیرا وەكو چۆن سەرانى وەك بارزانى و تالەبانى ئەم باوەرەیان دەزانى.

لە بارودۆخى ئێستا لە كوردستان و ناوچەكە بە تایبەتى هەرێمى كوردستان زۆر پرسیار دروست دەبن وەك

كە كەركوك لە مەترسیدا بێت و پیلانى بۆ دارێژرا بێت ئەى ئەو برادەرە دیبلۆماسیە جانتا بە تالانەى وەك وەزیر و ئەندام پەرلەمان و جێگرەكان و بازرگانەكانى كورد ئەبێت چى بكەن لە بەغداد؟؟

كە بارودۆخ بەم شێوەیە ئەى كوا ئەو كەسانەى كە یەكێك ناوى لە خۆ ناوە سەرۆكى هەرێم و ئەوەى تر سەرۆكى كۆمارى عێراقى فیدرال بۆچى لە دەرەوەن خۆ وەك بەخۆیان دەڵێن ئێمە تەنها بەرژەوەندى كوردستان بە تەنها ؟؟

بۆچى بەس لەكاتى هەلبژاردنەكان و لەكاتى مەترسیەكان ئێوە كەركوك و تیرۆر و بەرژەوەندى بالاى كوردستان باس دەكەن؟؟

ئایا دواى ئەم هەموو درۆ و پروپاگەنانەى كە دروست دەكەن چ وەلامتان بۆ جەماوەرى كوردستان ئەبێًت بەتایبەتى كە ئێستا خەلك زۆر هەشیارو چاوكراوەیە؟؟

ئەم پرسیارانەو و سەدانى لەم جۆرە دروست دەبن كەچى دەستەلات هەر وادەزانێت خەڵكى كوردستان لە زەمەنى بەرەى كوردستانیدا دەژێت كەچى نازانن ئیمرۆ سەردەمى ئەنترنێت و سەدان شتى لەم جۆریە.

من بۆ ویژدانم دەڵێم كە هەرگیز لەكاتى ئێستا مەترسى لەسەر نەك كەركوك بەڵكو مەترسى لە سەر كوردستانیش نیە بەلام تەنها مەترسى لە سەر لەناوچوونى دەستەلاتى ئاغایەتى كوردیتان هەیە ئەمە شتێكى شاراوە نیە.

هەروەها با گەلى كوردستان باش بزانێت كاتێك دەستەڵاتێك ئامادە بێت كەسانى دەستگیركراو بۆ بەرژەوەندى خۆیان بە سیناریۆیەك بكوژن بەلێ ئامادەن مەترسیەكى بەرچاویش دروست بكەن بۆ سەر كەركوك . بۆیە من هەموو دانیشتوانى كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە ئەوەى دەستەلات باسى لێوە دەكات سینارۆیەكى دروستكراوە و هەندێ هۆزى عەرەبى وەك جبور و ئەوانى تر بەپارە لە رێگاى سەرۆك هۆزەكان كراون بۆ ئەوەى درۆكانى خۆیان بۆ گەلى كورد یەك لا بكەنەوە و هیچى تر.

لە دواین راپۆرتى هەواڵگرى ئەمریكیەكان كە دواى راپەرینەكانى رۆژى هەینى راپۆرتەكە دەلێت لە عێراق ئیسپات بوو كە هیچ شتێك نیە بەناوى تیرۆریست بەلام لەماوەى پێش راپەرین ئەگەر هەبووبێت تەنها بەكرێ گیراوانى هەندێ لە كاربەدەستەكانن بۆ بەرژەوەندى كەس ولایەن بەكار هێنراون وەك تیرۆرى كەسایەتى و تەقاندنەوەى ئۆتۆمبێلەكان. بۆیە كەركوك سەلامەتە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە