مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کوردستانپۆست بەرەو کوێ؟! (بەشی سێهەم)

Tuesday, 29/05/2012, 12:00

1716 بینراوە


هیچ کەسایەتی و لایەنیک لای کوردستانپۆست پیرۆز نییە، جگە لەخەڵکی کوردستان و خاكە داگیر کراوەکەی لەلایەن داگیرکەرانی و باشوری هەتککراو لەلایەن بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیەوە.
هیچ شاعیر، نوسەر و هونەرمەندێک لەسەروی ڕەخنەو نییە، بە نووسەراکانی و کوردستانپۆست، تەنانەت بە ئەندامانی ستافەکەشیەوە..
لەنیوان ئەندامانی ستافی کوردسستانپۆستەوە ڕاو بۆپچونی جیاواز هەیە دەربارەی مامەڵە کردن لەگەڵ گوڕان و ئیسلامی سیاسی و میدیای بەناو ئەهلیەوە، بەڵام هەموو ئەندامانی کورستانپۆست لەسەر ئەوە کۆن کەهەموو هێزو توانەیەکە دەبێت بەرەنگاری هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدا بینیەوە، هەر کەس و لایەنیکیش لەم دەسەڵاتە نزیک بێتەوە، ئەوا دەبێت چاوەڕێی زەبری چەکوشەکەی کوردستانپۆست بکات.
کوردستانپۆست بەزۆر هەورازو هەڵدێردا تێپەڕیوە، هەڵە و کەموو کوڕشی هەبووە، جار جارەش ئاشکرا پێ ی لەهەڵەو کەموو کوڕیەکان نراو چ بە شێوەی ئاشکرا چ بە شێوە نامەی تایبەتی..بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایە کوردستانپۆستەوە ناحەقیان بەرامبەر کراوە.
 
کوردستانپۆست لەشەڕی دەسەلاتەوە بۆ شەڕی میدیای بەناو ئەهلی و گۆران

سەرەتا شەڕی میدیاکە
کوردستانپۆست هەر گیز سەنگەری لەکەس نەگرتووە، وەک میدیایەکی ئازاو ئازاد هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی نارەزایی خەڵک و شەقام دا بووە، ئەوە میدیا بەناو ئەهلیەکانن، بە ئاشکرا هەواڵ و زانیاری کوردستان پۆسی لای خۆیان کۆپی دەکەن و بلاو دەکەنەوە بە بێ ئەوەی بۆ تەنیا جارێکیش بێت ناوی کوردستانپۆست بهێن،،زۆر جار ئێمە وەک ئەندامانی ستاف پرسیاری ئەوە لە خۆماند ەکەین، ئایا بەڕاست وشەی کوردستانپۆست هێندە بڤەو یاساغە کەس نەوێرێ ناوی بهێنێت یاخود ، مەسەلەکە ئیرەیی بردنە.
نموونەی دەیان هەواڵ و بابەتی هەستیارمان لەبەر دەستدایە کە پەیامنێرە خۆبەخشەکان بە موجازەفە بەخوێن و ژیانی خۆیان بەدەستیان هێناوە، کەچی هەر دوای چەند کاتژمێرێک لەسایتێکی بەناو ئەهلیە وە بەشێوە داڕستنێکی جیاوازەوە کە بگونجێ لەگەڵ سایت و مەیلی دەسەڵات بڵاویان کردۆتە، بەبێ ئەوەی ناوی سەرچاوەکەی کە کورستان پۆستە بهێنن، چەند جارێکیش لەم چەواشەکاروی و پێشیل کاریە ئاگادار کراونەوە بەڵام ئیستاشی لەگەڵدا دابێت ، خروقاتیتیان هەرماوە...

شەڕی میدای ئەهلی و نەبەز گۆران بە نمونە..
هەرچەند نەبەز گۆران وەک نوسەرێک هیچی تر لەسەر میدیای ئەهلئ حیساب ناکرێت، چونکە وەک نوسەرێکی گردەوکە و ئەندام حیزبیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام چونکە دواجار نەبەز گۆران لەسەر هاوڵاتی وەک نوسەر هەڵی دایەوە شەڕی گەندەڵی هاوڵاتی کرد بەرامبەر کوردستانپۆست..
نەبەز گۆران دیارە بیری چۆتەوە کەدەیان کەمپینی لەم سایتە بۆ بەڕێ کرا لەوکاتانەی پیاوانی پارتی و پاراستن بە لێیان دەداو سوکایەتیان پێ دەکرد..
لەوەڵامێکی بێ مۆڕاڵانەدا دێت وەک پاریزەرێک بەرگری لە هاوڵاتی دەکات بەبێ ئەوەی ناو کوردستانپۆست بهینێت، جارێکی تریش پەلاماری کورستان پۆست دەداتەوەو نوسینەکانی ناو کوردستانپۆست بە بێ باوک دایک لەقەڵەم دەدا واتە زۆڵ

کوردستانپۆست و شەڕی گردەکە..
سەرەتای دروست بوونی گۆڕان..کوردستانپۆست چی بۆ گۆڕان نەکرد؟؟ سەدان و هەزاران گۆڕانخواز لەم سەنگەرەی کورستانپۆستەوە پەلاماری دەسەڵاتیان دا، کوردستانپۆست بەبێ هیچ بەرامبەرێک و تەنیا بۆ دانی فورسەتێک بەم بزوتنەوەیە، شەونخونی کرد..کەچی سەرانی گردەکە کە زوربەیان لەقوتابخانکەی تاڵەبانی گەورە بوون بەهەموو شیوەیەک بایکۆتی ناوی کورستانپۆستیان کرد، تەنانەت لەو ڕاپۆرتوو بەیانمانەی ناوی کوردستانپۆستی وەک لایەنێک تیایە بایکۆت دەکەن...
دوا بەڵگەی حاشا هەڵنەگری ئەم باسە، لەم ڕۆژانە تەلەفزیۆنەکەی گردەکە بەناوی KNN، ویستبوویان چاو پێکەوتنێک لەگەڵ ئەندامیکی ستافی کوردستانپۆست بکەن، لە دەرەوەی وڵاتە، ئەم ئەندامە بەڕێزەی کوردستانپۆست، ووتبووی من ئامادەی چاو پێکەوتنم ، بەڵام دەبێت وەک ئەندامێکی کوردستانپۆست بڵاوی بکەنەوە،، کارمەندە ترسنۆکەکانی KNN داوایان لێ کردبوو کە بەناوی خۆیەوە ئەم چاو پێکەوتنە بکات، بەڵام ئەندامەکەی کوردستانپۆست ڕەتی دەکاتەوە، لە ئەنجامدا چاو پێکەوتنەکە نەکرا.. چونکە ناوی کوردستانپۆستی تێدا بوو.
زۆرجار پرسیومە دیسانیش دووبارەی دەکەمەوە،. گۆڕانێک خاوەنی لانی کەم نیو ملیۆن دەنگدەری خەلکی کورد بێت دەبێت بۆچی لە ناو هێنانی کوردستانپۆست سڵ بکاتەوە بەرامبەر بەدەسەڵاتێک کە هەر چی نرخ و بەهایەکی مرۆیی و نیشتیمانی نییە.

کوردستانپۆست و پەیامنێرکانی
سەرەتا لێرەوە دەستخۆشی و مانوو نەبوونی لەهەموو پەیامنێرە خۆ بەخشەکان دەکەم. کە وەک سەربازێکی وون بێ گوێدانە ، ترس و هەڕەشەی دەسەلات، دەیان هەواڵ و ڕاپۆرت ئامادە دەکەن، بۆ هەموو لایەکیشی ڕون دەکەینەوە، کە پەیامنێرەکانی کوردستانپۆست هەموویان بە نهێنی کار دەکەن وتەنانەت ئەندامانی ستافیش نایانناسن لەبەر سەلامەتی گیانیان.
هەر کەسێکیش بەناوی کوردستانپۆست و پەیامنێری کوردستانپۆست خۆی بە دام و دەزگایەکی دەسەڵات و بەرپرسێک بناسێنی لە کوردستان ئەوا هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نییە.
ماویەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە