یەكێتى و دوو بیرو باوەڕى جیاواز

Sunday, 22/04/2012, 12:00

1359 بینراوە




 

لە تەلەفۆنێكدا بە حەزرەتى "ستران عەبدوڵا" ووتم: ئێوە سەكۆیەكى ئازادتان كردۆتەوە لەكوردستانى نوێ،پیاو ئەوێرێ قسەى لەسەر بكات؟ جا ئەوە دەمێكە كردومانەتەوە،ئەى بۆنا بەڵام ئەبێت بە ئیلتزامەوە لەسەر ئەم سەكۆ ئازادە قسەبكەى،" ئێ باشە من رەخنە ئەگرم ئێوە بڵاوى بكەنەوە.؟ (من خۆم ئەزانم یەكێتى كوێی ئێشێ) بۆیە وامكرد ئەگەرنا دڵنیابووم نەئەو دایئەگرێ و نەمنیش نوسەرى كوردستانى نوێم،سەرەنجام بابەتەكە دانەگیراو ئەمەش دەقەكەیەتى لە سایتى "كوردستان پۆست" دایئەگرین و دڵنیاشین نیوەى سەركردایەتى دەیبینین:
ڕەنگە ئەمە یەكەمجار نەبێت،دوو هەقیقەتى تەواو دەرهەق بە (ی،ن،ك) بخەینەڕوو،یەكەمیان: لەهەر شوێنێك حزبێكى نەخۆش هەبوو،ئەوا حكومەت و كۆمەڵگەیەكى ناسەغڵەمیش هەیە،جا ئەگەر ئەم حزبە لەدەسەڵاتیشدا بوو ئەوا ڕێژەى هەقیقەتەكە زیاترە،دووەم: یەكێتى لەوەتەى هەیە باجى هەڵەى سەركردایەتیەكەى ئەدات،هەروەك چۆن لەهەستانەوەو ئیجابیاتەكانیشدا هەر سەركردایەتى باجەكەى بردووە،لەناو سەركردایەتیشدا چەند كەسێكى كەم.بۆیە ئەمجارەیان دوو بوعد یان دوو بیرو باوەڕى جیاواز لەزەمەنێكى جیاوازدا بەزمانێكى سادە ئەخەینە ڕوو:
یەكەمیان: بەمجۆرە ئە ئاخافێ و بیردەكاتەوە،"لەڕاستیدا یەكێتى نیشتمانى هەر لەسەرەتاى دروست بوونیەوە دەیان هەورازو نشێوى بڕیووە،ڕووبارێك خوێنى لە پێناو مافە ڕەواكانى گەلەكەماندا داوە" وەیان "كورە بابە خۆ با فڵان و فڵانیش نەبن قابیلە ئێمە گورگ بمانخوا،یەكێتى 18 ئەندامى سەركردایەتى شەهیدبوو،هەر بەیەكێتى بوونى خۆى مایەوە،ئەمە چییە خۆ پیاو ناوێرێ دەست بووا بۆ سمێلًى ئەیكەنە هەرالێی،" یەكێكى تریش لەولاوە " ئێ كاكە خۆ ئێمە نەمانووتووە گەندەڵى،نییە،بۆ ئێمە وتوومانە نییە،بەڵىً هەیەو لەهەموو دوونیاش واریدە،بەس بائێمە خەمى وڵاتەكەمان بخۆین چەندین قۆناغ مان بڕیووە و گەیاندوومانەتە ئێستا،لەئێستاشەوە باهەموومان دەست لەناو دەست كێشەكانى خۆمان چارەسەر بكەین، (ئینجا ئەوەنە بەخەفیفى باسى كێشەكان ئەكەن).ئەمەكەى تریش "كاكە ئێوە هەقتان نەبێ بەسەر سەرەوە یەكێتى هەروا هێناویەتى خەریكى ئیشى خۆتان بن".لەمانەش واوەتر تومەز نەمانزانیووە،كاكە تا ئێستا بەمووچەو سەیارەى یەكێتى هاتوو چۆ ئەكات و سەفەرو شتى تریش ئەكات،كەچى لەملاوە تەحریزى خۆپیشاندان ئەكات و كەناڵەكانى ئۆپۆزسیۆنیش بۆ ڕیكلام بەكار ئەهێنێت،وەك تەڵقینى هەموو لایەك ئەكات، یەكێكى تر لە برا تەقلیدیەكان،كەسەرى خۆى لێ كپكردووە،وەك ڕێنوێنیكەرێك لەناو جەماعەتا" هەقى خۆتانە ڕەخنە بگرن،وە ڕەخنەى بونیادنەرانە،لەشوێنى خۆیدا،ئالیەتى چارەسەركردنەكەشى بخەنە ڕوو،وەك هاوكارێكى ئێمەو میللەتەكەشتان ئەبن،ئێمە ئەبێت بەهەموومان ئەمنى قەومى ئەم وڵاتە بپارێزین،چونكە لەبەردەم هەڕەشەیەكى گەورەداین"،(ئیتر شتەكان لێ ئەكات بەگشت،باسی جوزئیات ناكەن،ئەبەدەن).هەر نەبێت قەدرى ئەو ئازادی و فەزا یە بزانن كە یەكێتى بۆى خوڵقاندوون،ئێمە سیاسەتى بەرەو خانووە قوڕەكان و چەپكە گوڵەكە پەیڕەو ئەكەین،لەسەرووى هەموو ئەمانەشەوە ئێمە یەكەمجار ووتمان" كەسى شیاو بۆشوێنى شیاو".بۆیە ئێوە هەوڵدەن نەچنە ڕیزى نەیارەكانى یەكێتیەوە،ئەوە یەكێتیە فریاتان ئەكەوێ،یەكێتیش بوو فریاى ئەم گەلە كەوت و لەشەوەزەنگ ەو پێویستیەكى حەتمى و مێژوویدا هاتە بوون.".
دووەمیان:بەگشتى قسەكانى سەرەوە،بەشێك لەهەقیقەتیان تیادایە،بەڵام هەقیقەتى مێژووین زیاتر،بۆئێستاو ئایندە ناشێن،سەردەمێك بیرو بزوتنەوەى ناسیۆنالیزمى كوردى لەلوتكەدا بوووە ئاستى ئامادەگى و ئینتماش هەروابوون،تاك و كۆ خوازیاریش بوون یەك حزب و یەك كورد حوكم بكات،ئەو كۆتە و ئەو سەردەمە ڕۆشت،ئێستا نە تاك ئامادەگى هەیە،نە ئینتماى حزبى و نەتەوەییش بەوجۆرەیە،سەرەنجامى فەزاحەت و گەندەڵى و پاوانكردنى دەسەڵات و غەدر لەناوچە جیاوازەكانى كوردستان و،دواترنەبونى چوار مەڵبەندى توێژینەوەو پلاندانان و هەڵاوسانى كۆمەڵایەتى و ئابورى،ئەوەى خوڵقاند كە سەركردەكان و بەرپرسان كەمتر گوێ بگرن و زیاتریش قسەبكەن،میدیاكانی حزبیش زیاتر چالاكى و وێنەى حزبەكان نیشان بدەن و كەمتر پیسپونى ژینگەو وێنەى دایكەشەهیدو بێدادى ناو خانەى دادەكان بخەنە ڕوو،،نا ئەزیزم،لەزیهنى ئێمەدا هەموو كەس هەست بە یەكێتى ئەكات بەڵام قیادەى یەكێتى هەست بەهەموو شت ئەكەن جگە لەیەكێتى،ئەوەشى قورسایی یەكێتیە بەبەراورد بەگشت حزبەكانى ناوچەكە بریتى لەقائیدەكانى ڕەئى و كادرە وەسەتیەكانى،بەڵام وازیاتر لەساڵێكە هەستى یەكێتى بوون لاى زۆرێك لەمانیش گۆڕاوە بۆ ناڕەزا بوون،بۆ بێدەنگ بوون.بۆ كەپت كردنى ئەو شتەى ئەیانەوێ بیڵێن و جورئەت ناكەن لە بەرئینتماو مەبدەئیان.ڕەنگە باشترین دیاریكردن بۆ كۆى تەڵەزگەكانى ناو ئەم حزبە فرە حاكمە ئەوەبێت كە لەم دواییەدا كۆمەڵێك كادرى بەرچاو بۆ دەستلەكاركێشانەوەكەیان خستیانە ڕوو،یەكەم:نەمانى عەدالەت لەناو یەكێتى،دووەم: لادانى یەكێتى لەو شارێگەیەى كە گرتبووى،ئەى چۆن لاینەداوە لەبرى گوێگرتن لەپشتەوە پەلامارت بدەن،پیلانت لەدژ بگێڕن،كەواتە ئەمە ئەو پەڕى ڕاستگۆییە لەگەڵ خۆتان،خۆ هەڵنەخەڵەتانە بە ئیلتزامەى كە ئێوە لەچوارچێوەى ئازادیدا دروستتان كردووە،تا لەوەتەر بدەیت و خۆتى پێ خاێ بكەیت.لەكۆتاییدا ئەڵێم: بەس بزانم چ نهێنى و حیكمەتێك لەوەدایە هەر بەرپرسَیك گەندەڵ و خەڵك خۆشى نەوێت،مام جەلال پلەكەى بەرز ئەكاتەوە..؟!!.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە