سه ربازانی بێ ناو ونیشانی ئیمامی زه مان له هه ڵه بجه ،به دوای چیدا وێڵن

Wednesday, 16/03/2011, 12:00

1196 بینراوە


داگیرکه ران به رده وام له پیلان گێری و ئاژاوه نانه وه له نێو کورداندا که مته رخه میان نه کردوه و سیاسه تی ئاژاوه نانه وه و حکومه ت کردنیان له پێش گرتوه.سیاسه تی ئاژاوه و دووبه ره کی سازکردن باشترین به رهه می هه بوه بۆ داگیرکه ران.له م نێوه دا کۆماری به ناو ئیسلامی ئێران له ئاژاوه و دوو به ره کی سازکردن له نێو کۆمه ڵگای کورده واریدا ده ستی باڵای هه بوه.کۆماری ئیسلامی به هۆی رابوردوی پر له کاره ساتی دژی مرۆڤانه ،له نێوخۆی وڵات و ده ده ره وه ی وڵات که وتوه ته به ر رق وبێزاری خه ڵکی وه زاڵه هاتوی ئێران و کۆمه ڵگای نێونه ته وه یی وکۆڵه که ی ده سه ڵاتیان که وتوه ته له رزین.بۆ به رگری له روخانی ده سه ڵاته له وزۆکه که یان که وتونه ته هێرش و په لاماری بێبه زه یانه بۆ سه ر نه ته وه ی کۆرد به مێژو و کولتورو که سایه تیه کانی و سه رئه نجام حکومه تی هه رێمه که یه وه.ئه م حکۆمه ته دژی گه لییه بۆ سه ر خستنی پلانه دژی گه لییه که ی هه مو توانا وئیمکاناته کانی خۆی وه گه رخستوه.ماوه یه که مدیاکانی سه ر به کۆماری ئیسلامی ده ستیان داوه ته کۆمه ڵێک سوکایه تی و کرده وه ی قیزه ونی به ربڵاو.ده یان ده مو ده سگای سه رکوت به ئاشکرا و به نهێنی ،ره سمی و نا ره سمی ،به ناوی جۆرواجۆره وه نه یانتوانیوه ئاره زوه شومه کانیان به دی بهێنێت،بۆ یه ده ستی ئاژاوه و سوکایه تیان بۆ سه ربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زه مان له هه ڵه بجه درێژ کردوه .ئه م سه ربازه بێ ناونیشانانه ده ستیان داوه ته کرده وه یه کی ناشیانه و قیزه ونانه بۆ هه ڵگیرسانی شه رێکی ناوخۆیی دواکه وتوانه و سوکایه تیه کی ناره وا به خه باتکارێکی خۆشناو ورابوردو پاکی ناوچه که .ئه م سه ربازه بێ ناونیشانانه که شه رمیان له رابوردوی خویان کردوه و نه یانوێراوه ناوی خۆیان ئشکرا بکه ن دوو مه به ستی گڵاو و شاراوه یان هه یه .یه که م سه رشۆر کردن و مل دانه واندنی که سی جێگای مه به ست بۆ داخوازه ناره واو دژی گه لیه کانی ده سگا سیخوریه کانی کۆماری ئیسلامی ،که تائێستا نه یان توانیوه مل که چی بکه ن.دووهه م ،ئه گه ر له مه به ستی یه که م داسه رکه وتو نه بون،که سی جێگای مه به ست بکرێته دێوه زمه ی هه مو نه هامه تیه کانی دانیشتوانی ناوچه که ،له لایه ک به ناره وا بکرێته دوژمنی براو دراوسێی خۆی و له لایه کی تریشه وه به م بالۆرانه ئه و رابوردووه پر شانازیه بخه نه ژێر پرسیار و بیکه نه رابوردویه کی جێگای شه رم ،وه ک رابوردوی خۆیان. ئه کبه ر سان ئه حمه د ناسراو به ئه کبه ر ئێناخی ئه و که سه خۆشناو را بوردو پاکه ی ده ڤه ری هه ڵه بجه یه که که وتوه ته به ر تیری غه زه بی سه ربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زه مان.ئه کبه رئێناخی له بنه ماڵه یه کی هه ژار چاوی به دنیای پر مه ینه ت و هه ژاری هه ڵهێناوه،به هۆی هه ژاری و نه بونی قوتابخانه له گونده که یان له خوێندن بێبه ری بووه . دواتر ئه م کوره هه ژارو نه خوێنده واره ده بێته پێشه نگی ده یان خوێندکار ومامۆستا ،بۆ رزگاری خاک ونه ته وه که ی، ژیانی پر له سه روه ری پێشمه رگانه هه ڵده بژێرێت.له و رۆژه وه که بریاری داوه که رۆڵه ی به وه فای گه ل و نیشتمان بێت ، بۆ ساتێکیش ئه م سه نگه ره پیرۆزه ی به رنه داوه و به هه ق تا ئێستا له وپه ری پاکی و سداقه ت دا سه ره رای سه دان ته نگ و چهڵه مه ی تاقه ت پروکێن وه فادار به به ڵێنه که ی به رده وامه.خه بات ورابوردوی ئه کبه ر له خه باتی سه ختو دژواری شاخدا وردی سه رزاری هاوسه نگه رانی وخه باتکاران بووه.ئه کبه ر که سێکی ده ست و دڵپاک ،خاکی و خه ڵکی،راسگۆو جه سور،له سه ره خۆ وبه هه ڵویست و سه ره نجام خاوه نی کۆمه ڵێک ئاکاری مرۆڤانه و شۆرشگێرانه یه که نمونه یان له نێو کۆمه ڵگای ئێمه دا که من.چه ندین جار له به رپرسانی یه کیه تی نیشتمانیم بیستوه که له کۆبونه وه کانی خۆیاندا مام جه لال ،ئه کبه ر ئێناخی به نمۆنه ی پاکی وسداقه ت و جه سووری زانیوه و ئاواتی خواستوه که نمونه ی ئه کبه ر ئێناخی له نێو یه کیه تیدا زیاد بونایا.که وابو ئه کبه ر به به رده وامبون له خه باتێکی سه خت ودژوار،به فیداکردنی ته مه نی لاویه تی خۆی وئه و ئاکارو کرده وه ئینسانی وشۆرشگێرانه یه ی که هه یبوه ،شانازی خولقاندوه بۆ خۆی وبنه ماڵه وعه شیره وحیزب ونه ته وه که ی.ئه و رابوردوه دورو درێژه به و ئاکار وکرده وه یه وه پێش هه مو که سێک بۆ من جێگای شانازیه ،هه رچه ند نه خوێنده واریش بێت (به پێی توانا خۆی له و نه خۆشییه ده رباز کردوه)بۆ من مامۆستای ئه خلاق،پاکی،خۆراگری ،سه برو له سه ره خۆیی،سه خاوه ت و لێبوردنه وهیوادارم بتوانم قوتابیه کی به ئه مه گی ئه و ماموستا نه خوێنده واره شانازی خولقێنه بم. نوسه رانی فێرکراو وهاندراوی ئه م بابه ته پاش داتاشینی کۆمه ڵێک ده سته واژه ی وه ک تروریست،فیتنه،ئاژاوه گێر وماکه ی شه ر و نه هامه تیه کانی دانیشتوانی ناوچه که بۆ خه باتکارێکی ماندویی نه ناسی وه ک ئه کبه رئێناخی،وه ک گه نجان و نه وه ی نوێی عه شره تی ئێناخ پشتی وانی خۆیان بۆ خۆپیشانده ران ده رده برن وئه کبه ر ئێناخی له خۆیان بێبه ری ده که ن و رابوردوه پر له سه روه رییه که شی به مایه ی شه رمه زاری خۆیان ده زانن.ئه م نوسه ره بێ ناو و ترسنۆکانه وه ک مامۆستای به سیجییه بێزراوه کانی ئێران شه رم له هیچ شتێک ناکه ن و له ژێر چارشێوێ بێ ئه خلاقیدا چه واشه کاری ده که ن.له لایه ک خۆ یان ده که نه ده مراسی ئێناخیه کان وبه ناوی ئه وانه وه وته ی ئاغاکانیان کاوێژ ده کانه وه ، له لایه ک سوکایه تی به مامۆستایان وگه نجانی نه وه ی نوێی ئیناخی ده کان و ترسنۆکانه له ژێر چارشیو دا ده یانکه نه ماکه ی فیتنه گه ری وهه ڵگیرسانی شه رێکی دواکه وتوانه ی قیزه ون،له لایه کی تریشه وه بۆ سوکایه تی پێکردن به هه موئه وکه سانه ی رۆژێک به سداقه ت و دڵسۆزییه وه له حزمه ت گه ل و شۆرشدا بوون ،له ئه کبه ر ئێناخیه وه ده ست پێده که ن.کۆماری ئیسلامی و چڵکاوخۆرانی ناوچکه که باش ئاگادارن که له ماوه ی 32ساڵ ده سه ڵاتی ناموباره کیاندا ئه وه ی له توانایاندا بووه بۆ له نێو بردنی ئێناخیه کان و خه باتکارانی سه ر به م عه شیره یه له هیچ کرده وه یه کی دزێو سڵیان نه کردوه .23 شه هیدی حدکا و4 شه هیدی نێو کۆمه له و15 ئیعدامی وده یان زندانی درێژ ماوه به ژن و پیاوه وه ،راپێچ کردنی دانیشتوانی 20 گوند وناچارکردنیان له ئۆردوگای زۆره ملی وده یان کرده وه ی نامرۆفانه ی دیکه نمونه ی ئه و ترادژیایه یه که به سه ر ئه م عه شیره یه یان هێناوه.هه موی ئه م کرده وه دزێوانه بۆئه وه بووه که نه وه ی نوێی ئه م زڵم لێکراوانه به لارێداببه ن و بیانکه نه مل که چ و ده سته مۆی خۆیان.بێگومان ترسی ته قینه وه ی گرکانی رق ۆ تۆڵه ی ئه و هه مو زڵمو زۆره ناره وایه به ته واوی کار به ده ست و چڵکاو خۆرانی ناوچه که ی په رێشان کردووه،بۆیه بێشه رمانه وه په له قاژه که وتون ،شه لم کوێرم له هیچ شتێک ده ست ناپارێزن.تۆ بڵێی مامۆستا و خوێندکار و نه وه ی نوێێ پاش ئه م هه مو خوێن و خه بات و ماڵ ویرانیی و شانازییه به وئاسانییه بکه ونه داوی سه ربازانی بێ ناو نیشانی ئیمامی زه مان و حاشا له و رابوردوه پر له شانازی و سه روه رییه بکه ن.ئه رکی سه رشانی ئێناخییه کانه له ئاست ئه م سوکایه تی و ئاژاوه گێرییه دا به وریایه وه مامه ڵه له گه ل ده مراسانی ئه م چه واشه کاری وئاژاوه گێرییه دا بکه ن.ئه م قوڕه ی که ئه م ده مراسانه بۆ مانی ده گرنه وه و به نیازن دوای روخانی ده سه ڵاته شومه که شیان له شێلانیدا بین،هه رله ئێستاوه بیده ینه وه به نێو چاوانی خۆیان و مامۆستاکانیان و مێژوه پر له شه رمه که زاییه که یاندا.
مه نسوور ئیراندوست
14/03/2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە