هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد شیاوى سەرۆكى هەرێمە وەڵامێك بۆ سەربەخۆ سەردار

Monday, 29/06/2009, 12:00

2345 بینراوە


من وەكو گەنجێك لایەنگرى حیزبەكەی نیم و ناخى ئەو پیاوە دەزانم بەحوكمى ئەوەى چەندجارێك لەگەڵیدا دانیشتوم و لێرەدا دەمەوێ بە كورتى باسێكى هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد بكەم كە پێاوێكى چۆنە بۆ سەرۆكایەتى هەرێم و وەڵامى كاك سەربەخۆ بدەمەوە , بۆ هەموو شوێنێك بڕوانامە زۆر گرنگە كاك هەڵۆ دكتۆراى هەیە لە كۆمپیوتەر پیاوێكى زۆر سادە و قەد لەخۆ بایى نیە و زۆر بایەخ بە گەنجان دەدات و ئەم وڵاتەى ئێمە پێویستى بە ئەزمونى دەرەوە هەیە چونكە لێپرسراوانى ئیدارى هەرێم شارەزایى ئەوەیان نیە كە حكومەت بەڕێوەببەن بەڵام كاك هەڵۆ ئەزموونى ئەوروپاى هەیە لە رووە ئەكادیمیەكەیەوە وبابەتێك لە بەڕێز سایتى كوردستانپۆست دابەزیوە نوسەرەكەى بەناوى سەربەخۆ سەردارە وئێمەى میللەتى كورد تەنها ئەوە ئەبینین كێ قسەى زلى پێ بو و درۆى زۆرى كرد لە شاشەكانى تیڤى و ڕۆژنامە و ڕادیۆدا دەرچوو ئەوە شیاوە بۆ هەر پۆستێك ئەگەر درۆمانیش لەگەڵ بكات و ئێستا لە كوردستانى خۆماندا هەركەسێك هەڵەسێو ئەبێتە ڕۆژنامە نووس نمونەشیان وەكو كاك سەربەخۆ سەردارە كە نازانم چى تەواو كردووە و لە كوێوە هاتووە خۆى لە خەڵك كردۆتە پرۆفیسۆر و بە كاك هەڵۆ دەڵى چاوپێكەوتنەكانى بۆ دەنوسن و لە هەمانكاتدا ئەو پیاوە لە ساڵى 1974 ەوە پەیوەندى بە شۆرشەوە كردووە تاوەكو شان بەشانى مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدى باوكى خەبات بكات و وا دابنێین هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە ڕۆژێكدا یەك وشەى كوردى لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدى باوكییەوە فێربووە بزانە لەتەمەنى منداڵیەوەكە لە دایك بووى 1951 ە تاكو ئێستا چەند ووشە فێربووە ئەى چۆن ناتوانێ وەڵامى چاوپێكەوتنەكانى لە ڕۆژنامەكان بداتەوە من وەكو گەنجێك كە ڕۆژنامەنوسیش نیم و بروانامەى بكالۆریوسم هەیە لە یاساو لە گەرمیانى پشتگوێ خراوەوە و كەبە هاوارى دایكى شەهید و ئەنفال كراوەوە گەورە بووم پێتان ڕا دەگەیەنم كە ئەو پێاوە بۆ پایە و پلە خۆى كاندید نەكردووە بۆ سەرۆكى هەرێم بەڵكو بۆ خزمەت كردنى میللەت پاراستنى مافە ڕەواكانى خەڵك و ئەوەى هاتۆتە دى و ئەوەیش نەهاتۆتە دێ هەوڵى بۆ بدات بۆ بەدەست هێنانى و مەڕواننە ئەوە كە ئەمە بڕاى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە ودڵنیاتان دەكەم ئەو پیاوە جیاوازە لە هەموو رویەكەوە ودەنگى خۆتان بە فیرۆ مەدەن و بە كەسێكى بدەن كە بنەماڵەیان دەستى لە رزگار كردنى باشورى كوردستانبووە كە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدى نەمرە دەكاتە باوى كاندید كراوى سەرۆكى هەرێم هەلۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەو پیاوە خزمەت بە گەنجان دەكات نەك جامانى سورى عەشایەر و ئەوانى تر بەڕێز كاك سەربەخۆ بە ناهەق و قسەى زل خۆت هەڵمەكێشە بەسەر خەڵكیدا براگیان بزانە ئەم ئازادیە كەتۆى تیا ئەژیت كێ مافەكانى دەستەبەر كردووە و كێ دەنگى میللەتە هەژارەكەى كوردستانى ناساند بە دەرەوەى وڵات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە