ئاسایشی زاخۆ ودهۆك هاوكاری میتی توركیا دەكەن

Friday, 17/07/2009, 12:00

2486 بینراوە


ئاسایشی زاخۆ دوو ئەندامی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دەگرن و بۆماوەی دوو رۆژ دەست بەسەریان دەكەن.
رۆژی 14ی تەمموز لەكاتێكدا شیرین عەلی حسین و پەروین عەبدوڵڵا عوسمان كەهەردووكیان كادیری رێكخستنی دهۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانن و بۆ گەیاندنی هاوكاری مانگی سووری كوردستان بەچەند خێزانێكی هەژاری دەڤەری زاخۆ لەناوچەكەدا بوون لەگوندی چەمكوركێ ی سەربە زاخۆ لەلایەن چەند چەكدارێكی لقی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستگیر دەكرێن و رادەستی ئاسایشی ئیبراهیم خەلیل دەكرێن ودوایی رەوانەی دهۆك وزاخۆیان دەكەنەوە.
لەلێدوانێكی تایبەتدا شیرین عەلی گووتی مامەڵەی بەرپرسانی ئاسایشی زاخۆ و دهۆك مامەڵەیەكی نایاسایی ودوور لەپێوانەی مرۆیی بووەو بێ رێزییەكی زۆریان پێ كراوە وبەهیچ شێوەیەك رێگەیان نەداوە كە پاراستنی خۆیان بكەن و پێیان گوتۆن ئێوە مافتان نییە، لەسنووری ئێمەدا خەبات بكەن، دەتوانن بچن بوو هەولێرو كەركوك ودواتر دوای دوو رۆژ بەزۆر دەیانبەن و لەسنووری پارێزگاری دهۆك دەریان دەكەنە دەرەوە.
پەروین عەبدوڵڵاش گووتی ئێمە گوتومانە كە ئێمە مافێكی رەوای خۆمانە خزمەتی میللەتەكەمان بكەین و رێگری لەخزمەت كارێكی نادیموكراتیەو هەروەها گووتی، ئەگەر ئێمە بۆمان نییە، خەباتی سیاسی و خزمەتی گەلەكەمان بكەین. بابمانگرت بۆچی دەرمان دەكەن بۆسنووری هەولێر. هەروەها گووتی، زانیاریمان گرتووە، كەمیتی توركیا دەستی لەگرتنی ئێمەدا هەبووە.
سەبارەت بەم رووداوە وتەبێژێك بەناوی راگەیاندنی پارتی چارەسەری دیموكراتی، كوردستانەوە هەڵوێستی بەرپرسانی ئاسایشی زاخۆ و دهۆكی شەرمەزار كرد كە بەو ڕەنگە مامەڵە لەگەڵ كادیرانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دا دەكەن وگووتی ئاسایشی زاخۆ لەجێگەی ئەوەی رێگە لەمیتی توركیا بكرێت، لەژێردەستی خۆیدا، ئەندامانی ئێمە دەردەكات و بیانووشی بۆ ئەمە ئەوەیە كە میتی توركیا لەناوچەكەدا هەیە و چاودێری چالاكییەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دەكات. و ئەم هەڵویستەی بەهەڵوێستێكی نانەتەوەیی و لاوازو زیانبەخش بۆ ئاسایشی كوردستان وەسفكرد و داوای لەئاسایش كرد كە ئیتر دەست لەم جۆرە رەفتارانە بەربدەن.
لەكۆتاییدا ئەو وتەبێژە ئەوەی دووپاتكردەوە ئەوان هەتا دوایی تێكۆشان دەكەن بۆ تێپەڕ كردنی ئەو كۆسپ و دیموكراتیزەكردنی دەستكەوتەكانی گەل وگرتن و ئەوجۆرە هەڵوێستانەی زیاتر لەخەبات سووریان دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە