تورکیا ناتوانێت گۆڵ لەپەکەکە بکات

Monday, 25/03/2013, 12:00

1634 بینراوە






ھەرچەندە کاک جلال چوارتایی ھاوڕێم بەدرێژی وەڵامی چەند نوسەرێکی بەڕێزی داوەتەوە بەڵام تاھەنوکەش تێگەیشتن لەم پرۆسەیەی ئێستا سەرەتاکەی دەرکەوتووە کەمێک ئەستەمە لەبەرئەوە ئاساییە کەھەڵە تێگەیشتن لای زۆر بەڕێز ڕوویداوە من ھیچ بەپێچەوانە شیکاری بۆ ناکەم ئەڵێم ئەو بەڕێزانە لەدڵسۆزییان بۆ کورد و کوردستان بەمشێوەیە قەڵەمیان خستۆتە کارو ئەنوسن
لێرەدا بەکورتی چەند سەرنجێک ئەخەمە ڕوو بەو لەسەر کۆی ئەو تێگەیشتنەی من لەسەر ئەم پرۆسەیە ھەمە
یەک:ئازادکردنی دیلەکانی سوپا و حکومەتی تورکیا بۆ جاری یەکەم نیە بەڵکو بەدرێژایی مێژوویی دامەزراندنی تائیمڕۆ پەکەکە بەمشێوەیە ھەڵس و کەوتی کردووە ئەوەش نیشانەی پابەندبوونە بەئەخلاقی ڕێزگرتن لەمرۆڤایەتی لەکاتێکدا دەوڵەتی تورک پێچەوانە ئەوە ڕەفتاردەکات،
دوو:ئاگربەستی تاکلایەنە ئەوەشیان جاری یەکەم نیە بەڵکو جاری نۆیەمە بەشێوەی ڕەسمی چەندین جاری تریش بۆ ڕێزگرتن لەبۆنە ئاینیەکان پەکەکە ئاگربەستی کورتخایەنی ڕاگەیاندووە لەوەشدا نیشاندانی ئاشتیە بۆ چارەسەری کێشەی کورد دەشێت زۆر کەس بپرسێت بۆچی تورکیا ئاگربەست ڕاناگەیەنێت ئەوەش پرسیارێکە ڕۆژانی داھاتوو وەڵام ئەدرێتەوە ئایا تورکیاش ئەم ھەنگاوە ئەنێت یاخود پێچەوانەوەی داواکەی ئۆجەلان ڕەفتار ئەکات،
سێ:چەکدانان باسی لێوەنەکراوە زۆر بابەت لەسەر چەکدانان نوسراوە بەھیچ شێوەیەک نەئۆجەلان و نە پەکەکەش باسی چەکدانانیان نەکردووە پەکەکەش ھیچ کات چەکدانانی نەخستۆتە سەرمانشێتی کارەکانی چونکە جارێ ھیچ نەکراوە بۆ ئەوەی باسی ئەوە بکرێت ئیسماعیل بێشکچی بیرمەندی گەورەی تورک و دۆستی دێرینی گەلی کورد زۆر جوان ئەڵێت ھەموو دنیا چەکی بەدەستە بۆچی بەس داوا لەکورد ئەکرێت چەک دابنێت لەنوێترین لێدوانیدا بەرپرسێکی پەکەکە سەرجەم ئەو پرسیارانە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت چەکدانان لەبەرنامەی ئێمەدانیە،
چوار:دەبێت ھەموو ئەو بەڕێزانە بزانن کەپەکەکە زۆر بەھەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە دەکات و زۆر ژیرانە ڕەفتاردەکات لەبەرئەوە من دڵنیاتان دەکەم کە پەکەکە جێگای ترس نیە لەم قۆناغەدا چونکە خاوەنی سەرکردەی زۆر ژیرە کە چەندین جار پەکەکەیان لەنسکۆ ڕزگارکردووە و گەیاندویانەتە ڕۆژی ئیمڕۆ.
دواجاریش ئەڵێم لەم پرۆسەیەدا پەکەکە و ئۆجەلان تەنیا نین بەڵکو گەلی کورد لەھەرچوارپارچەی کوردستان لەئێستادا بەشدارە لەم پرۆسەیە لەبەرئەوە من ئەڵێم باکەس ترسی نەبێت چونکە پەکەکە دەمێکە ئەو یارییەی کۆتایی پێھێناوە کەتورکیا نیەتی گۆڵکردنی ھەبێت.ئەگەر پێویستی کرد باسی شتی تر ئەکەم ......
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە