دکتۆر نەجمەدین کەریم

Wednesday, 25/09/2013, 12:00

2126 بینراوە


پێش هەڵبژاردنەکان و دوایش لە کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا بۆ بەناو لیستی جیاوازی ١٠٢ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دکتۆر نەجمەدین کەریم ناو بەناو مژدەی باشبوونی تەندرووستی جەلال تاڵەبانی دەدا بە گوێی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیدا، وەک هۆکارێک بۆ خەڵەتاندن و بەرزکردنەوەی مۆراڵی لایەنگرانیان، هەروەها هەندێک لە مەکتەب سیاسیە کۆمپانیادارەکانیش لە بەردەم ئاپۆرای بەزۆرکۆکراوەدا دەیان گووت ئەمە لیستی (مامەیە ئیتر چۆن لیستێک هی مام جەلال بێت نایباتەوە) تەنانەت هێرۆی خێزانیشی بە سپڵەترین کەس دەرچوو وەک هاوسەری ژیانی کە ووتی ئەوەی دوعای خراپ لە مام جەلال دەکات یاخوا بەقوربانی بێت، لەوەش سەیرتر قوبادی کوڕەگەورەی تاڵەبانی دەیووت مام جەلال لەم هەڵبژاردنەدا ڕاستەوخۆ سەیرتان دەکات و ئاگای لێتانە.
ئەی خێرە بۆدوای ئاشکراکردنی دەرەنجامە بەرایەکانی هەڵبژاردن کە یەکێتی نیشتمانی شکستخواردووی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بوو لەو هەموو مەکتەب سیاسیەو هێرۆی خێزانی و قوبادی کوڕی پیاوێکتان تیا نیە ناوی (مام جەلال بێنن) ؟
بۆچی دکتۆر نەجمەدین پێش هەڵبژاردن ئاگاداری باری تەندروستی مام جەلال بوو کەچی دوای شکستی یەکێتی لە هەڵبژاردندا نقەی لێوە نایەت و ناوێرێت لێدوانێک لەمەڕ باری تەندروستی تاڵەبانی بدات بۆ هەوادارەکانیان؟
هیچ لاتان سەیر نەبێت هەر هەمان دکتۆر نەجمەدین کە مژدەی باش بوونی باری تەندرووستی تاڵەبانی دەدا پێتان هەر خۆشی لەژێر چاوسورکردنەوەی هێرۆ و قوبادو مەکتەب سیاسیە بەرژەوەندخوازەکاندا هەواڵی مردنی جەلال تاڵەبانیتان پێ دەدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە