چەسپاندنى یاسا شارەستانى و مەدەنییەکان بۆ گرینگە ؟؟

Sunday, 15/09/2013, 12:00

1868 بینراوە




کاندیدى سەربەخۆ ژمارە ٣٨ لە لیستى ئایندە ١٠٨

یاسا رۆڵى هەیە لە ڕێکخستن و ئاراستە کردنى ژیانى تاکى هاوڵاتى لە هەر کۆمەڵگەیەک بێت ئەمە ڕاستى یەکەیەتى جۆرى یاساکەیە کاریگەرى جۆرى دەبێت باشى یاخود بەخەراپى .دواکەوتنى کۆمەڵگەش یان پێشکەوتنى کۆمەڵگە بەندە بە چەسپاندن و جێبەجێ کردنى ئەم یاسایانە .لەگەڵ ئەوەشدا ووشیارى تاک ڕۆڵى کارا دەگێرێ لە دانان و جێبەجێ کردنى ئەم یاسایانە .یەکێک لە یاسا جوان و شارەتانى و مەدەنى یەکان بۆ سەرجەم کۆمەڵگە و وڵاتانى جیهان یاساکانى هاتوو چۆیە کە بەشێکە لە یاساکانى تەندروستى و مرۆفایەتى .چەسپاندنى لە هەر کۆمەڵگەیەکدا گەورەترین خزمەت بە بەها جوانەکان و زیندوو هێشتنەوە مرۆفایەتى دەکات.بە پێچەوانەشەوە گەورەترین زیان بە مرۆڤایەتى دەگەیەنیت.لە کوردستان بۆ ماوە ٢٢ساڵ دەسەلاتى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان حکوم دەکات بەڵام زۆر بە داخەوە نەیان توانیوە کەمترین کار و کەمترین هەنگاو بۆ چەسپاندنى یاسا مەدەنى و شارەستانیەکان بنێن .با سەیرى بانگەشەى تەواوى حیزب و لایەنە سیاسییەکان بکەین بە پارتى و یەکێتى و حیزبە ئیسلامى و بزوتنەوەى گۆڕان و چەپ و......هیتد ئەبینین لە کاتى بانگەشەدا چۆن یاساکان دەخەنە ژێر پێی خۆیان . بەهۆى دەنگە دەنگ و هاور و هۆرن لیدانەوە شەوتا بەیانى لە زۆر شوێن ناهێڵن خەڵک بخەوێت و پشوو بدات ,روو لە هەر شار و شارۆچکەیەک دەکەى کە نەشارەزابیت ناتوانیت بە ئاسانى گەرەک و شار بدۆزیتەوە لە بەرئەوەى سەرجەم تابلۆکانى شار و شارۆچکەکان و ڕێگاکان داپۆشراوە بە وێنەى کاندیدەکانى حیزب و لایەنە سیاسییەکان و تەنانەت کاندیدە سەربەخۆکانیش .من ئەگەر دەنگ دەربم لەگەڵ هەر حیزب و لایەنێکیش بم بەڵام یاسا شارەستانى و مەدەنییەکانى و مرۆڤایەتییەکانم خۆش بوێت و بەدڵ ئارەزوو بکەم نیشتمان و کۆمەڵگەکەم پێش بکەوێت .خەڵکى کوردستان ڕزگارى بێت لە دەست گەندەڵى و دزى و بە فیرۆ بردنى سامانى نەتەوەیى و نیشتمانى کوردستان ,ئارەزووى چەسپاندنى عەدالەت و دادپەروەرى بکەم هەرگیز دەنگ نادەم بەو کاندید و نوێنەرە کە یاساکانى کۆمیسۆنى هەڵبژاردن و یاسا مەدەنى و شارەستانییەکان پێشێل دەکات .ئەبێت سەر جەم خەڵکى دەنگ دەرى کوردستان بپرسێت لەو کاندیدانە ئەگەر ئەمرۆ ئەم یاسا جوانانە پێشێل بکەن ئەى چۆن دەتوانێت بەڵێنێک کە خەڵکى هەژار و نەدار و تەواوى خەڵکى کوردستانى داوە جێبەجێ دەکەن و کار بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانى لیستەکان دەکەن؟؟؟!!ئەم وێنانە تەنها نموونەیەکە لە خەروارێک .ماوەتەوە ئەوەبڵێم پێویستبوو خودى بەر پرسە باڵاکانى حیزب و هاو پەیمانێتى یەکان بەمە ڕازى نەبن بەڵام دیارە ئەوانیش داهاتویى کۆمەڵگەیان هەر بەم جۆرە دەوێت کە یاساکانى هاتوو چۆ و یاسا مەدەنى و شارەستانییەکان نەچەسپێت لە کۆمەڵگەى کوردستان .تکایە!! خوێنەرى بەێز ئەم نوسینەم لە دژى هیچ کەس و حیزب و لایەنێکى سیاسى نەنوسیوە تەنها لە پێناوى ئایندەیەکى باشترە بۆ چىسپاندنى یاساکانە چونکە دڵنییام ئەم پێشێل کارییە لە ناو سەرجەم لیستە کاندا هەیە بەباشى دەبیندرێت .بە ئاواتەوەم لە کوردستانیش بەباشى یاسا مەدەنى و شارەستانییەکان بچەسپێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە