ئیسلامی سیاسی لە ئیسلامی شەریعە باشترە

Monday, 29/07/2013, 12:00

1601 بینراوە




مەرج نییە هەموو مژار و خاڵەکانی دەستوری هەموو دینەکان لەپێناو پاراستنی مافی تاکی کۆمەڵگا بێت و بەختەوەری بۆ مرۆڤایەتی بەرقەرار بکات ، ئەمڕۆ دینی ئیسلام لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین خاوەن پێگەو دەسەڵات و بڕیارە هەربۆیە دەمەوێت جیاوازی نێوان ئیسلامی سیاسی و علمانی لەگەڵ ئیسلامی شەریعەت باس بکەم ، ئیسلام بەتێکڕا پەنا دەبەن بۆ فەرزەکانی خوا و ئایەتەکانی قورعان و حەدیسەکانی ژیانی موحەمەدی پیغەمبەری ئیسلام و ئەسحابەکانی ، ئەو خاڵە تاڵانەی کە ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێرەو و پێشکەوتنی شارستانیەت و دیموکراسیدا ناگونجێت لە ناو ئیسلامدا کە ئەمڕۆ گروپە گوایە توندڕەوەکان بەجێی دەهێنن هەمووی دەقی قورعانی و فەرمودە و لە حەدیسەکانەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ نمونە : دەست بڕینەوەی دز لە شەریعەتی ئیسلامەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێت جێبەجێ بکرێت ، کوشتن و بڕین و سەربڕین و تاڵان کردن و حەڵاڵ کردنی ماڵ و موڵک و ژنی خەڵکی بەناوی جیهادەوە ئایەت و حەدیسی ئەسحابەکانە کە خۆیان کردویانە و ئەو میراتەیان بۆ نەوەی ئێستامان جێهێشتووە ، هێنانی ٤ ژن و تەڵاقیش بەدەست پیاو بێت و ٢ ژن بە شاهیدێک بژمێرێت و ژن بۆی نەبێت بە تەنها سەفەر بکات ئایەت و حەدیسە و ئەرکێکی شەریعەتی ئیسلامە دەبێت موسڵمان بەم کارە هەڵسێت ، موحاجەبەکردنی ژنان فەرزە و شەریعەی ئیسلامە ، هەر ئیسلام سەپاندویەتی بەسەر ژندا گەر بیەوێت خوا لێی رازیبێت دەبێت مل کەچی رفتار و بڕیارەکانی مێردەکەی بێت بەبێ ئەوەی بتوانێت گفتوگۆی بکات ، مل پەڕاندنی خەڵکی بە شمشێر لەلایەن ئەسحابەکانەوە لەسەر هەمان بانگێشەی ئەڵاو ئەکبەر و بۆ بەرز راگرتنی ئاڵای ئیسلام بووە لەگەڵ بەهێز کردنی هێزی ئیسلام ئەمڕۆش هەر نەوەکانی ئەو ئەسحابانەن کە بە هەمان دروشمی ئەڵاو و ئەکبەر و ئایەتەکانی قورعان و بۆ بەهێز کردسنی ئیسلام هەمان کردار دووبارە دەکەنەوە بەناوی شەریعەتی رەوای ئیسلام ، بەڵام ئیسلامی علمانی و سیاسی کە ئەمڕۆ ئێمەی کورد بەرژەوەندی سیاسیمان لەیەک خاڵ یەکتر ناگرێتەوە هەر چۆنێک بێت لە ئیسلامی شەریعەتدا باشترن لەبارەی ئەو چەند نمونەیەی کردەوەکانی ئیسلامی شەریعەت کە هێنابومەوە هەرچۆنێک بێت مرۆڤ دەتوانێت لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئیسلامە علمانێکان دانیشێت بەڵام مەحاڵە لەگەڵ ئیسلامی شەریعەتدا دانوسان بکەیت ، ئیسلامی سیاسی زۆرجار ناوی دین بەکار دەهێنن لەپێناو خۆدەوڵەمەند کردن و بەرژەوەندی تەسکی خۆیان بەڵام ئیسلامی شەریعەت ئەو کارە ناکات راستەوخۆ بەبێ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندی خۆی بکاتەوە ملمان ئەپەڕینن و بەرەو دۆزەخمان دەنێرن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە