پێشمەرگە چیتر مەیەڵن بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بە کارتان بهێنن

Tuesday, 19/04/2011, 12:00

1747 بینراوە


ئەی پارێزەرەکانی گەل،ئەی پارێزەرەکانی نیشتیمان،ئێوە هەمیشە لە پێش مەرگن، خۆتان دەکەن بەفیدایی لە پێناوی پارێزگاری لە شەرەفتان کە نیشتیمانە،ئێوە مەیەڵن فاشییە خۆماڵییەکان پێ بەسەر ڕۆحتانە بنێن و بەسەر شەرەفتانە بڕۆن،ئەوە گەلە هەستاوەنەتە سەرپێ داوای مافەکانیان دەکەن،ئەو گەلە بێ سڵەمینەوە لە مەرگ دێنە پێش لە چەکەکانی دەستتان لە دالاسیکەکانی دەستتان.ئێوە نابینن کە سلێمانی شاری شیرین چۆن ووروژاوە،ئێوە لە کوێن بۆ هەست ناکەن کە گۆیژەو مامە یارە چەند غەمبارن،،ئێوە نازانن کە کچ و کوڕەکانی سلێمانی دڵیان چەند پڕ لە ئازارە،ئەی دایک و باوکەکانیان کە ڕۆژ هەڵدێت هەتا ئاوا دەبێت دەستیان لەسەر دڵیانە دەپاڕێنەوە کە منداڵەکانیان بەسەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە بەیەکەوە جارێکی تر لەسەر سفرە کۆببنەوە شەو بەیەکەوە ڕۆژ بکەنەوە،بۆ ناترسن کە پیرەمێرد لێتان بڕەنجێت لەو کاتەی ڕووبەڕوی گەل دەبنەوە؟ئەوە گەلە لە چاوەڕوانی ئێوەتان کە پشت و پەنایان بن لەم کاتەدا نەک تەفەنگەکەی دەستتان ڕووبەڕوی گەل بکەنەوە بێ ڕەحمانە لە دژیان بوەستنەوە،چۆن دەتوانن ئێوە لەگەل بەجێ بمێنن،ئێوە هەمیشە لەگەڵ ئەواندا بوون ئێوە بەشێکن لەگەل نەک بەشێک بن لە دوو بنەماڵەو پارێزگاری لە دوو بنەماڵە بکەن.
خۆتان چاک دەزانن دوو بنەماڵە بەکارتان دەهێنن،سوکایەتی بە ناوی ئێوە دەکەن شەڕی ناوخۆیان بە ئێوە کرد دوایی بارزانی و تاڵەبانی خۆیان لێ بێ بەری کرد،مەیەڵن لەگەڵ گەلیشدا بتان دەن بەشەڕ،گەل تەنیا ئێوە شک دەبات کە بێنە ڕیزەکانانیانەوەو چیتر با دوو بنەماڵە لە پشتی ئێوەوە خۆیان نەشارنەوە،دەستەڵاتی بنەماڵەیی بەسەرچووە دەستەڵاتی دیکتاتۆری کۆتایی پێ هاتووە،گەل چیتر دەستەڵاتێکی خوێن مژو خیانەتکاری ناوێت،گەل چیتر نایەڵن دوو بنەماڵە لە ژوورە تاریکەکانەوە بیان فرۆشن بە دوژمنان،جامی گەل پڕ بووەو لێ دەڕژێت، ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەبێت وازبهێنن،گەل خۆڕاگرە لە بری دوو مانگ چەندەها مانگی تریش بەردەوام دەبن هەتا ئامانجەکانیان بەدەست دەهێنن.دە کەواتە ئەی پێشمەرگە بۆ دەیەڵن کە دوو بنەماڵە بتان کەن بە گژی گەلداو و بتان کەن بە دووژمنی گەل.داواکانی گەل ڕەوایە،ئەوەی گەل داوای دەکات لە قازانجی تاک بە تاکی کوردستاندایە،ڕێگە مەدەن ببن بە پردی دوو بنەماڵە بەسەرتانە لە پێناوی پاراستنی دەستەڵاتی خۆیان و کوڕەکانیان بەسەرتانا بەپڕنەوە،ئێوە چیتان کەمترە لە کوڕەکان و برازاکانی مەسعود بارزانی و کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی ئەوان بۆخۆیان لە بەهەشتێکی سەرزەمیندا دەژین و ئێوەش لە ناو زیندانێکدا،ئێوە شایەنی ڕێزن نەک بێ ڕیزیتان پێبکرێت و هانتان بدەن بۆ کوشتنی گەنجە بەدبەخت و خێرنەدیوەکانی ووڵاتەکەتان،گەل شانازی بە ئێوەوە دەکات دەکەواتە دەستە دەستە، تاقم تاقم،گروپ گروپ وەرن چەکەکانتان دابنێن و خۆتان لەگەڵ گەل ئاشتبکەنەوە،پەیمان بدەن هەرگیز ڕووی تفەنگەکانتان لە ئاستی گەلدا بەرز نەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە