"عیرفان عەزیز" سكرتاریەتى قوتابیان داگیردەكات

Wednesday, 07/10/2009, 12:00

1279 بینراوە


یەكێتى قوتابیانى كوردستان لە هەر ئاهوساتێك بە دەست كەسێكەوە بووە و كەسێك سەركردایەتى كردوە لەرابروودا كورانى بارزانى بۆ پێگەیاندنى خۆیان هاتونەتە ناو ئەم رێكخراوە و بوونەتە بەرپرس تاكو لەو رێگەیەوە بچنە ناو سیاسەتەوە لە رۆژگارى ئەمرۆش چەندین كەس بونەتە دەم راست وقسە كەرى ئەم رێكخراوە. لەوانەیە عیرفان عەزیزى ئەندامى مەكتەبى سكرتاریەتى قوتابیان ئێستا دەست گرتووە بەسەر رێكخراوەكەى بە ئارەزووى خۆى دەیجولێنى و مامەلەى پێ دەكات عیرفان كەسێكى بارزانی و تەكەتولچى هەر بەهۆى تەكەتوولەوە هاتووتە ناو ئەم رێكخراوە و بەهۆى تەكەتولیشەوە بۆتە ئەندامى مەكتەبى سكرتاریەت. عیرفان دوژمنى بەرەڤان حمدیە سكرتێرى پێشوى قوتابیانە بوو دوژمنى رێناس جانۆى ئێستایە چونكە عیرفان بەهۆى ئەوەى قاعیدەى خوارووى قوتابیانى لەگەل دابوو توانى كوتلەى رێناس جانۆ دەربچێت لە كونگرەى شومى (12)قوتابیان عیرفان دژى ئاریان بووە. ئێستاش دێوەزمەى ناو سكرتاریەت و هەمیشە دژایەتى بریارەكانى ناو سكرتاریەت دەكات دژى سكرتێرە دژى ئەندامانى مەكتەبى سكرتاریەتە. بەهۆى بەكارهێنانى پارەیەكى زۆرەوە توانیوەیەتى كادیرانى ئەو رێكخراوەى بۆ لاى خۆى رابكێشێت و كۆنترۆلیان بكات. عیرفان بەشى زۆرى ناوەندەكانى قوتابیانى لەگەل دایە وەكو ناوەندى كەركوكو دهۆك و سلێمانى و گەرمیان و هەولێر و سۆران بەهۆى بەكارهێنانى پۆستى ئەندامى مەكتەبى سكرتاریەت توانیویەتى بەئاسانى عەقلى ئەو ئەندامانە كۆنترۆل بكات و لەدوارۆژ بەكاریان بهێنێ. عیرفان لەلایەن چەند بەرپرسێك پاڵپشتى مادى و مەعنەوى دەكرێت وەكو نەوزاد هادى پارێزگاى هەولێرو رەشید تاهیر مەكتەبى سەرۆكى حكومەت و دكتۆر عزەتى ئە نجومەنى وەزیران بەبەردەوامى پارەیان لێ وەردەگرێ وئیشو كارەكانى خۆیان پێ دەكات. لەماوەى رابردوو دەزگایەكى كردۆتەوە بە ناوى "نڤار"و گۆڤارێك دەردەكات بە پارەى ئەو بەرپرسانە تەنها بۆ كۆكردنەوەى كۆمەلێك رۆژنامەنوس بۆ ئەوەى لە رۆژانى تەنگانە بۆ بەرژەوەندى خۆى بەكاریان بێنى. چەندین بابەتیشى بەناوى خوازراو نوسیوە لەسەر سكرتاریەت و بەرپرسانى تر عیرفان دژى" پشتیوان سادقى" پەرپرسى لقى دووە. لەچەندین كۆرو كۆبونەوە جنێو قسەى خراپى پێ گوتووەو تاكە ئەندامى مەكتەبى سكرتاریەتە ئعتراف بە پشتیوان ناكات و نەچۆتەلاى پشتیوان دژى كوتلەكەى" پشتیوان سادقە". عیرفان دواى ئەوەى سكرتاریەت راگیردەكات بە كۆبونەوەیەكى نەخشە بۆ دارێژرو بە ناوى كۆبونەوەى لێژنەى را پەراندن لەپلەكەى دوور دەخرێتەوە دەكرێتە ئەندامى مەكتەبى سكرتاریەت تەنها بۆئەوەى دەست لە كاروبرى سكرتاریەت وەرنەدات و وازبێنێ بەڵام عیرفان زیاتر لە جاران دەوام دەكات و خەڵك لە دەورى خۆى كۆدەكاتەوە تەكاتوڵات دەكات هەر ئەمەشە سكرتێرى قوتابیان هەرمان محەمەدو ئەندامانى سكرتاریەتى توشى شۆك كردوە. عیرفان بەنیازە لە داهاتوودا ستافى سكرتاریەت خۆى دیارى بكات و بریاریان لەسەر بدات چەندین كۆبۆنەوەى سكرتاریەت لەسەر دەستى عیرفان شكستى هێناوە چەندین بریارى سكرتاریەتى پوچەڵ كردۆتەوە ئەوەى دژى سكرتاریەت بێت دەیكات. هەر ئەوە كارانەى عیرفانیشە واى كردووە سكرتێرو ئەندامانى سكرتاریەت لەلاى مەكتەبى سیاسى و مەكتەبى جەماوەریەكان گلەىو گازابدەى ئاراستە بكەن هەوڵى دورخستنەوەى بدەن بەڵام عیرفان لەبەر ئەوەى بارزانیە وپشتى بەهێزە كەس ناتوانێ دوورى بخاتەوە. عیرفان دەستى وەرداوەتە هەموو كارەكانى سكرتاریەتى قوتابیان بە ئارەزووى خۆى سەرف دەكات ناوى ژوورەكەى ناوە دیوەخانى عیرفان عەزیز. ئەگەر سكرتاریەت و سكرتێر پڵانێكى ترى بۆ دانەرێژن لە داهاتوو ئێستا عیرفان بریاردەرى سكرتاریەت و قوتابیان دەبێت هەموو لایەك ئاگادارى هێزى ئەو ئەندامەیان بن و بزانن كە مۆنیكاو خانووى لاوان پارەى زۆرى لە كوێ هێناوە چى واى كردووە عیرفان ئعتراف بە "پشتیوان سادق " نەكات ئەمەش نیشانەى بە هێزى ئەو كەسەیە. بۆیە دەبێت سكرتاریەت بترسێ لە داگیركارى عیرفان.





ن:
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە