كۆسرەت ئەڵێ ((ئەوەى لە تاڵەبانى نەترسێ لەخواش ناترسێ))

Thursday, 15/10/2009, 12:00

1563 بینراوە


تاڵەبانى واى لەَ هاتوە ئەگەر بۆى بكرایە كۆسرەتى ئەكرد بە حیمایەى خۆى بۆ ئەوەى یەك چركە لێى دوور نەكەوێتەوە , چونكە تاڵەبانى ئەڵێ ئەمە مارى سڕە و هەرپشتت تێكرد پێتەوە ئەدا , بۆیە ئەوەندە لێى ئەترسێ ناوێرێ بۆ هیچ شوێنێك بێ كۆسرەت هەنگاو بنێ , تاڵەبانى ئەو سەركردە ڕاڕاو ڕازیكەرەیە كە تەنهاكێشەكان بەنج ئەكات و نایەڵێ ئازارى هەبێت تا ئەتەقێتەوە , هەر ماوەیەك یەكێك ئەگرێ و لە یەكێك ئەدات , سەردەمێك بەتەكەتولى حیزب لە كۆسرەتى ئەدا و جارێكیش بە پێچەوانەوە بە كۆسرەت لەو تەكەتولەى ئەدا , ماوەیەك خوالێ خۆشبوو جەبار فەرمانى بۆ كۆسرەت دانابوو , ماوەیەك بە بەرهەم لە كۆسرەتى ئەدا , ماوەیەك بە ئەرسەلان و سەعدى پیرە لە كۆسرەتى ئەدا , ئیتر هەرماوەیەك یەكێك ئەگرێ و یەكێك فەرامۆش ئەكات , ئەمە عادەتى خراپى تاڵەبانیە , تاڵەبانى وەفاى بۆ نەوشیروان نەبوو لە دوایى 40 ساڵ هاوڕێیەتى و هاوسەنگەرى كەچى ئێستا گەلە گورگەكەى بە فیتى ئەو هێرش ئەكەنە سەر نەوشیروان مستەفا ,ئێستا ئیشى بە كۆسرەتە , وەك ئەیبینین بێ كۆسرەت هەنگاو نانێ , هەر كەئیشەكەشى تەواو بوو جارێكى تر بە قوربانى كۆسرەت ئەبێتەوە , ئەمەى ئێستاش تاڵەبانى ئەیكات , تەنهابۆ ئەوەیە دڵى كۆسرەت ڕابگرێ , چونكە ئەگەر كۆسرەت عاجز بكات ئەو كاتە وەكو سلێمانى هەولێریش ئەدۆڕێنێ , بۆیە لەم كاتەدا نایەوێت كۆسرەت عاجز بكات , ئەوەى ئیشى لەگەڵ تاڵەبانى كردبێت باش لەم عادەتەى تاڵەبانى تێ دەگات , تاڵەبانى هەرچى سیقە بێت بە كۆسرەتى نیە بەڵام ڕۆژەكەى وایە ئەگینا لەو ڕۆژەوەى لەگەڵ نەوشیروان و عومەرى سیدعلى یاداشتەكەیان ئیمزا كرد ئیتر كۆسرەت وەكو پووش برنجى لێ هاتوە لاى تاڵەبانى , بەتایبەتى دواى ئەوەش كە كۆسرەت بە پارە پەشیمان بوەوە , وە جارەكانى تریش كە ئەتۆراو بە پارە پەشیمان ئەبوەوە , وە ئێستاش لە مەكتەبى سیاسیدا تەنها كۆسرەتە زۆر دژایەتى گۆڕان و نەوشیروان مستەفاناكات , ئەمەش تەنها بۆ ئەوەیە بەردەوام فشار بخاتە سەر تاڵەبانى بڵێ ئەگەر ئیحترامم نەگرى ئەوە گردەكە , ئێستا تاڵەبانى وەكو بزنەكەى هەیاسى لێ هاتوە و كۆسرەتیش گورگەكەیە هەر تاڵەبانى دەنگ بەرز بكاتەوە لە ڕوى كۆسرەتا یان بە قسەى نەكات ئیتر ئەتورێ و لچ ئەكات , بۆیە تاڵەبانى ئێستا كۆسرەت چى بڵێ لە قسەى دەرناچێ و بۆتە عەبدى كۆسرەت , تەنانەت مەكتەب سیاسیە خەساوەكانى تر لەم هەموو ماستاو و مامە حەمەییەى تاڵەبانى بۆ كۆسرەت نیگەرانن , چونكە قسەكەى تاڵەبانى یان بیر ناچێت كۆسرەت مارى سڕە و لە پڕ پێوە ئەدات , تەنانەت كە ئەچێت بۆ لاى دكتۆریش بۆ فۆڕمات كردنەوە كۆسرەتیش ئەبات و لاى دكتۆرەكەى خۆى وەرەقەى بۆ ئەبڕێ و پارەى دكتۆرەكەشى بۆ ئەدات , ئەمجارەش بۆ ئەوەى كۆسرەت عاجز نەبێتەوە تەكلیفى لە مەسعود كرد كە كۆسرەت بكاتەوە بە جێگرى خۆى بەڵام جێگرێكى بێ جێگاو بێ ڕێگا كە تائێستا جێگرى گەڕۆكە و كورسیەك نیە لە سەر ى دابنیشێ و خۆى لە سەرى بادا وەكو جێگرى سەرۆكى هەرێم , مەسعودیش لە ڕقى كۆسرەت لە هەولێر شوێنێك بۆ خۆى ناكاتەوە بۆیە تائێستا لە سەرى ڕەشەوە حوكمى كوردستان ئەكات , هەموو سەرۆكەكانى دنیا لە پایتەختەوە حوكمى ووڵات ئەكەن كەچى مەسعود بە پێچەوانەوە لە ماڵەكەى خۆیەوە حوكم ئەكات , ئەمەشى لەبەر ئەوەیە شوێنێك نەبێت بۆ كۆسرەت , جارێ با تاڵەبانى ئیشەكانى تەواو بێت ئەو كاتە تەقلەیەك بەكۆسرەتیش لێ ئەدات , بۆیە عومەر شیرە مەڕى كە سكرتێرى كۆسرەتە ووتى كاك كۆسرەت ووتویەتى ((ئەوەى لە تاڵەبانى نەترسێ لەخواش ناترسێ چونكە ئامانى نیە و تاسەر دۆستى كەس نیە))

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە