بیلا مانا

Saturday, 06/03/2010, 12:00

1027 بینراوە


ئەو فسق و فەسادی و زوڵم وزۆرداریەی کە لە وڵاتێکی وەک سعودیە بەڕێوە ئەچێت بۆتە هۆی بێزاری و ناڕەزایی زۆربەی وڵاتانی جیهان،بە تایبەتیش کە ئەو سستێمە ئۆتۆکراتییە،چەرخ ناوەڕاستییە دواکەوتوە بەردەوام، هەوڵ دەدات کە ئەو شێوە ژیانە قێزەوەنەی خۆی لە ولاتانی دیکە پەیرەو بکرێت و بیسەپێنێ بەسەر میللەتانی دەورو بەرو جیهان. ، بۆ ئەم مەبەستەش خەڵکانی نەخوێندەوارو، نەفامی لە ناوچەکە جاڕداوە کە هیچ خراپەیەک نەماوە کە نەیکەن ، وڵاتی ێئمەش لەم پڕۆسە کۆنە پەرستییە بە دوور نییە... سوێدیەکانێش لەم بارەیەوە بێدەنگ نین و دەنگی ناڕەزایی هەڵئەبڕن..

ماوەیەک بەر لە ئێستا، ڕۆمان نووس و رۆژنامە نووسی سوێدی بەناو بانگ، لیزا مارکلوند ،لە رۆژنامەی ئێکسپرێس بابەتێکی ڕیک و پێکی بڵاو کردەوە لەسەر ژیانی ئافرەتان لە عەرەبستانی سعودی .لەم نووسینەیدا مارکلوند، بەتەواوی زۆر بوێرانە هێرش دەکاتە سەر ئەو سستێمە کۆنە بۆگەن و بەسەرچووە،بە تایبەتی مارکلوند باس لە بارودۆخی ئافرەت دەکات لەو وڵاتەعەرەبییە..لە هەمان کاتیش رەخنەو توانجی بەهێز لە وڵاتەکەی خۆی سوێد و جیهان دەگرێ لەبەر ئەوەی لە پێناوی پەیوەندیە بازرگانییەکان چاو پۆشی لە زوڵم و زۆرداری دەکەن دەرحەق بە ڕەگەزی مێ ..ئەوەی کە زیاتر ئەو نووسەرە سوێدیەی وروژاندوە ئەوەیە کە مێدیاکانی جیهانی لەم ماوەیە هەواڵی مارەکردنی کچیکی دوانزە ساڵی لە پیرە مێردێکی وەک کەلاکی هەشتا ساڵییان ڕاگەیاند کە باوکی فرۆشتویەتی بە 22 هەزار دۆلار، وە لە ڕاستیدا ئەو منالە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر بۆیە دایکە داماوەکەی هانای بردۆتە بەر دادگا ،بڵام دادگا ڕۆژی دییاری کراوی دواخستوە بۆ کاتێکی نادیار ...بە مانایەکی کە دادگا خۆی لە مەسەلەکە گێل کردووە...

مارکلوند- باسی چەند فابریکێکی سوێدی دەک کە گرێبەستیان لەگەل سعودیە مۆرکردووە، یەکێک لەوانە فابریکێکی هیس یاخود مەسعەد دروست کردن لە لەشاری مەککە، ئەو شارەی کەلە قوتابخانەیەکی کچان ئاگرێک بە هێر بەرپا بوو، بڵام پۆلیس دەرگاکانی واڵا نەکردو ئەو کجانەی کە هەوڵیان دەدا خۆیان لە ئاگرەکە ڕزگار کەن بە پاڵە پەستو ڕەوانەی ژوورەوە دەکرانەوە بەبیانووی ئەوەی کە عەبایان لەبەرانە بووە.. ، سەرئەنجام پانزە کچ مردن و یەنجا ی دیکەش بریندار بوون

بەڵی ئافرەت لە سعودیە بۆی نییە ئۆتۆمبیل لێخوڕێ، وەرزش بکا، لە هەهان ڕێستورانی پییاوان نان بخوات...هەموو شوێنێکی کارکردن،زانکۆ، کتێبخانە، خەستەخانە بە گوێرەی ڕەگەزی نێرو مێ جیاوازکراونەتەوە...ئافرەت بۆی نییە کارتی کۆنتۆی بانقی هەبێت بەبێ ڕەزامەندی مێردەکەی..ئارەت ئەبێ لە دەرەوەی ماڵ خۆی بە جلی ڕەش داپۆشێێ لە تۆقی سەر تاسەر پێی کە ئمەش بێگومان ڕووداوی خراپی لێئەکەوێتەوە...

شێخ عەبدوڵڵا ئەلمەنییە لە ڕۆژنامەی عوکاز ئەنووسێ: زۆر گرنگە کە ئافرەت دوورە پەرێز لە سپۆرت بوەستێ ،بۆ ئەوەی کچێنی خۆی بپارێزێ....

لیزا مارکلوند لە و نووسینەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە هەڵسوکەوتی ڕژێمی پاشایەتی دواکەوتوی سعودییە هیچ جیاوازییەکی نییەلەگەڵ ئەوەی کە ڕژێمی نەژادپەرستی خوارووی ئەفریقیای جاران پەیرەوی دەکرد لەگەڵ ڕەش پستەکانی ئەو وڵاتە،بەڵام کەس بیر لەوە ناکاتەوە کە دەبێ سعودییەش وەک خوارووی ئەفەریقای ئەوکات لە ڕێکخراوە کولتوری و کۆمەڵایەتییە جیهانیەکان دەربکرێت... لە کۆتایی نووسینەکەیدا ئەڵێ: من لێرە مەبەستم ئەوە نییە کە گرێبەستە بازرگانییەکان هەڵبوەشێنمەوە، تەنیا پرسیاری من ئەوەیە کەی ئافرەتیش وەک ئادەمیزادێکی خاوەن ماف سەیر دەکرێت لە کۆمەڵگای مێللەتان؟؟..

 :2010-03-05

ستۆکهۆڵم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە