حكومەتى كوردى و سیستەمى دیموكراسى

Thursday, 15/10/2009, 12:00

1626 بینراوە


*.....بێگومان خودى ڕێكخستنى ژیان چ لە ناو خێزان یاخود ناو كۆمەڵگا پێویستى بە بڕیار و یاسا هەیە,لەلایەن كەسانى شارەزا و
متمانە پێكراوى مرۆڤەكان ,ئەمەش لەپێناو بەپیرۆز ڕاگرتن و بەرەو پێش بردنى خودى ژیانى مرۆڤەكان,بۆ ئەوەى لە هەر
كردەوەیەك دژ بە مرۆڤەكان پارێزراوبن.بۆ سەركەوتنى بڕیارویاساكانیش لە هەر قۆناغێك دا بێت پێویست دەكات ڕەچاوى
بنەماكانى دیموكراسى بكرێت ,واتە لەكاتى دەركردنى یاسا و بڕیارەكان تێبینى و ڕەخنەى ئەوانە وەربگیرێت كە یاساكانى بۆ
دەر دەكرێت و,هەموولایەك جەخت لە بەرگرى و جێبەجێ كردنى ئەو یاسایانە بكاتەوە . لە سەرجەم ئەو بیر و باوەڕانەى كە
داواى پەرەپێدانى ئازادى و دیموكراسى یان كردووە جەختیان لە بەڕێوەبردنى یاساكان كردۆتەوە ,بۆ ئەوەى مرۆڤەكان بە
بەختەوەرى و خۆشەویستى بژین نەك بە پێچەوانەوە لە ناو شەڕوئاژاوە و كوشتن و بێ یاسایى دا بژین.بەبێ یاسا گەشەى
ژیان سەركەوتوو نابێت بەمەرجێ ئەو یاسایانە هاوتابێت بەبەرژەوەندى یەكانى مرۆڤ,لەهەموو كاتدا خۆشەویستى نێوان مرۆڤەكان
بە بەهێزى ڕابگرێت.هەموو ئەمانەش هاوتەریبە بە بنەما دیمووكراسى یەكانى سەردەم,چونكە دیمووكراسى بەبێ بەڕێوەبردنى
یاساكانى خەونێكى بەتاڵە بۆ داهێنەرانى دیموكراسى .لەم بەشەى باشورى كوردستاندا تیا ئەژین,قۆناغى گواستنەوەى دیموكراسى و
چەسپاندندنێتى لە ویژدانى تاكى كۆمەڵگا و دەسەڵاتدا,سەركەوتنى پرنسیپى دیموكراسى لە وەدایە كە بە پێى باوەڕ و خواستى میللى
گە شەى كۆمەڵایەتى و ...وهتد هەنگاوى بنێت بۆ ئەوەى لایەنە جیاواز و لیك نە چوونى بەرژەوەندییەكان بە شێوەیەكى ئاشتیخوازانە
لە چوارچێوەى ئەو یاسا دیموكراسى یە ى كە دەبێتە هەوێنى گۆران بەرەو كۆمەڵگەیەكى باشتر چونكە
گرینگترین نیشانەكانى دەست پێكردنى كردەى دیموكراسى ئەوەیە ,كە وا لە كۆمەڵ بكرێت بتوانێ توند و تیژى و زۆرانبازى
سیاسى بگرێتە خۆى و بیگۆڕێ بە پێش بڕكێیەكى ئاشتیانەى ڕەوا.لە ژێر دەسەڵاتى حكومەتى هەرێمدا كەمێك هەنگاوندراوە
بۆ بەرچەستەكردنى دیموكراسى بەڵام لە ئاستى گەشەى هۆشیارى و بەگابوونەوەى تاكى كوردى دا نى یە چونكە لە خوارەوەى
كۆمەڵگا فشار و پاڵەپستۆ هەیە بۆ زیاتر كرانەوەى یاساكان و پرنسیپى ئەداى هەڵسوڕانى داهاتووى دەسەڵاتى كوردى كە بەرە و
زیاترى دیموكراسى و قبوڵ كردنى شەفافێتى كاركردن و چەسپاندنى ئازادى یە كان بچێت . بنەماى دیموكراسى,بناتنانى
سیستەمێكى سیاسى یە,كە گوزارشت لەو خواستە میللى یە بكات كە سەرچاوەى ڕەوایەتیى خودى دیموكراسى یە لە ڕێى فرە لایەنى
جیاواز و یەكسانى ئاشتى میللى .لە كوردستاندا هەتا ئیستا نەتواندراوە یاساكان سەروەربن بۆ هەموو تاكێك لە هەر مەكانێكى حزبى
یاخود ئیدارى و كۆمەڵایەتى ,نەتواندراوە دەسەڵاتى دادوەریى كۆمەڵایەتى سەروەرى یاسا و سەربەخۆیى داوەرى دەستەبەر بكات
بۆیە دەبێت بزانین ئێستا لە كوردستاندا,پێویستى بە چەسپاندنى رەوتى دیموكراسى و تەواوكاریى لایەنەكانى تر هەیە.
دیموكراسى لە كۆمەڵى كوردەوارى دا ,بەتایبەت ئەوەى پەیوەندى بە پاراستنى مافەكانى مرۆڤەوە هەیە,زیاتر گەشەى پێ بدرێت
و سوربون لە سەر خۆ دوورخستنەوە لە سیاسەتى تاكرەوانە و توندرەوانە و گرتنە خۆى فرەلایەنى سیاسى وەك دەستە بژێرێكى
ستراتیژى ,بەڵام پێویستیشە بە كامڵێتى و تەواوكارى و پێكەوە بستنى مەو دا كۆمەڵایەتى و سیاسى و پەروەردەییەكانى هەیە.
,بۆ یە پێویستە بە هەما هەنگێكى فراوانى دەسەڵاتى كوردى و تاكى هاوڵاتى و رۆشنبیران و نوسەران و ئازادیخوازان و
یەكسانیخوازان بە عەمەلى تر لەوەى كە ئەمرۆ هەیە بە یەكگرتوى زیاتر و بەر بڵاوتر بەر بە لەمپەرەكانى بەردەم
گەشەى ئازادى رادەربڕین و مافى هاوڵاتى بون و گەشەى دیموكراسى لە كوردستان بدرێت دەنا بۆ هەر تاكێك قسە كردن
لە ئازادى و دیموكراسى دەبێتە قسەیەكى هیچ..........
كۆتایى هات
عبدالرحمن رسوڵ
14/10/2009



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە