لەزانکۆی قەرەداغ باس لەچارەسەری کێشەی کورد لەباکور کرا

Monday, 01/04/2013, 12:00

1539 بینراوە



لەمیانەی سیمینارێکدا کەلەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو خوێندکار و ڕۆژنامەنووس(دیاری محمد) سیمینارێکی لەژێرناونیشانی کێشەی کورد لەباکوری کوردستان لەنێوان قەندیل و چانکایە و ئیمڕاڵیدا بەرەو کوێ ھەنگاو دەنێت،

لەسەرەتادا نەوشیروان ڕەشید سەرۆک بەشی کۆلێژی کارگێڕی کار بەکورتی باسی ناوەڕۆکی سیمینارەکەی کرد و دەست خۆشی لەئامادەکاری سیمینارەکە کرد و سوپاسی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کرد کەلەم سیمینارەدا بەشداربوونە،

دواتر(دیاری محمد)خوێندکاری بەشی کارگێڕی کار لەکۆلێژی کارگێڕی و ئابوری لەزانکۆی قەرەداغ سوپاسی خوێندکارانی کرد و سوپاسی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کرد و باسی ناوەڕۆکی سیمینارەکەی کرد و لەسەرەتادا ناونیشانی سیمینارەکەی ڕوونکردەوە کە(بۆچی قەندیل؟بۆچی چانکایە؟بۆچی ئیمڕاڵی؟) لەبارەی قەندیل ناوبراو ووتی قەندیل لەڕابردوو و لەئێستادا تەنیا شاخێکی کوردستان نەبووە بۆ کورد و بەڵکو بەدرێژایی مێژوو لانکەی شۆڕشگێڕانی کورد بووە،

ووتی چۆن لەڕابردوو قەندیل بەغدای ھەژاند چاوەڕوانکراوە ئەمجارەیان قەندیل پایتەختی سەرجەم ووڵاتە داگیرکەرەکان بھەژێنێت،

دواتر لەبارەی چانکایە دیاری ووتی ئەوە کۆشکی سەرکۆماری تورکیایە لەسەردەمی ئەتاتورک دروستکراوە و یەکەمین کەس لەم کۆشکەدا مستەفا کەمال ئەتاتورک بووە و لەئێستادا عبدڵا گوڵ سەرکۆماری تورکیا لەم کۆشکەدایە،

دەربارەی ئیمڕاڵی پێشکەشکاری سیمینارەکە ووتی ئیمڕاڵی یەکێکە لەئەمنترین و ئاسایشترین زیندانی تورکیا کەبەدرێژایی مێژوو بۆ زیندانیکردنی کەسە ترسناکەکانی تورکیا تەرخانکراوە و لەئێستادا تایبەتە بەکەسێک کەناوی عبدڵا ئۆجەلانە و سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانە و ئەم زیندانە ئەگەر لەڕابردوو بۆ تورکیا و جیھان شوێنی مانەوەی کەسێکی ترسناک بووبێت بەڵام ئێستا بەھۆی تاکە کەسێکەوە ناوبانگێکی باشی دەرکردووە و بۆتە ناوەندێکی ئاشتی جیھانی،

لەتەوەرێکی تری سیمینارەکەدا دیاری باسی قۆناغی دەستپێکردنی دیدارەکانی کرد و کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ڕابردوو کاتێک لەسەرداوای ئۆجەلان زیندانی مانگرتنی شەست و دوو ڕۆژەیان کۆتایی پێھێنا ئەوەی تورکیای خستە ئەو قۆناغەی کەناچارە دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان دا بکات چونکە جگە لەوە ھیچ ڕێگەچارەیەکی تری نیە،.


لەبارەی ھەڵوێستی پەکەکەش کەدەڵێن ئەگەر گرەنتی یاسایی نەبێت پاشەکشەش نابێت دیاری ووتی پەکەکە نایەوێت جارێکی تر مێژووە تاڵ و خوێناوییەکەی ساڵی ١٩٩٩ ٢٠٠٠ دووبارەببێتەوە چونکە ئەوکاتەش بەڕێز ئۆجەلان لەزیندانەوە بۆ ئەوەی دۆخەکە ھێورببێتەوە و ھەنگاو بەرەو ئاشتی بنرێت بۆ چارەسەری داوای کرد پاشەکشە بکرێت لەباکوری کوردستان ئەوە بوو بینرا لە ٣٠% ئەم ھێزانە کوژران لەبەرئەوە کە پەکەکە دەڵێت گرەنتی یاسایی واتە ھەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایەی گەریلای بەشێوەیەک وێناکردووە کەپۆلیس و سەرباز بەدوژمنی خۆیان بزانن ئەگەر گرەنتی یاسایی ھەبێت ئەوکاتە دەبێت یاسایی دژ بەگەریلا ھەڵوەشێتەوە ئەوکاتە ئەگەر پۆلیس و سەربازێک یەکتری ببینن ھێرش ناکەنە سەر یەکتری بەکورتی ئەو زەمینە یاسایەی کە پەکەکە داوای دەکات دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆچارەسەری بنەڕەتی لەتورکیا،.

سەبارەت بەجیاوازی نێوان سەردەمی ئۆزال و ئەردۆگان دیاری ووتی لەڕاستیدا جیاوازییەکی زۆر ھەیە چونکە ئەوکاتە ئۆزال جدی بوو لەچارەسەرییدا بەڵام بەرلەوەی بچێتە پەرلەمان بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی لەناوبرا و لەئێستادا دەرکەوتووە کەبەژەھر لەناوبراوە،.

بەڵام قۆناغەکە ئێستا بۆ ئەردۆگان جۆرێکی ترە و لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی پشتگیری لەئەردۆگان دەکرێت ووڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەوەدان کۆتایی بەم خوێن ڕشتنە بێت کەزیاتر لەسی ساڵە درێژەی ھەیە،.

لەتەوەرێکی تری سیمینارەکەدا دیاری محمد باسی پەیامەکەی ئۆجەلانی کرد ووتی ئەگەر ئاشتی بێت ھەموو کورد بەشدارە تیایدا و ئەگەر شەڕیش بێت دەبێت ھەموو لایەک بەشداربن تیایدا چونکە پەکەکە و بەدەپە لەوەڵامی نامەکەی ئۆجەلان سەرنج و تێڕوانینی سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەکانی ھەرچوارپارچەی کوردستانیان وەرگرتبوو لەبەرئەوە ئەوەش گرینگی کۆنفرانسی نەتەوەیی زیاتر دەکات،.

لەبارەی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لەچارەسەری کێشەی کورد لەباکوری کوردستان ئەو خوێندکارەی زانکۆ ووتی ڕۆڵی ئێستای سەرکردایەتی سیاسی ھەرێم کەبەھیچ شێوەیەک ئامادەنین لەژێر ھیچ فشارێک شەڕی پەکەکە بکەن کەدەیان جار داوایان لێکراوە ھەروەھا ڕۆڵی سکرتێری گشتی یەکێتی لەکۆندا کەلەسەرەتای نەوەدەکان لەگەڵ تورکت ئۆزال ھەوڵی چارەسەری کێشەکەی دا بەڵام بەھۆی کۆمەڵێک ڕێگری ئەوکات پرۆسەکە شکستی ھێنا و لەبارەی ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیشەوە ناوبراو ووتی ڕۆڵی ئەوان لەلێدوان و چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای پەکەکەوە ھاتووە کە ڕۆڵی ئەوانیان لەیەکترنزیکردنەوەی قەندیل و ئەنقەرە باس کردووە لەکۆتاییشدا بەکورتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چواردە ساڵ پێش ئێستا ئۆجەلان چۆن دەستگیرکرا

بیل کلینتن"، لە رێگەی "سی ئای ئێی"دەزگای ھەواڵگری ئەو وڵاتە، پێوەندییان بە میتەوە گرت و ھەواڵێکیان پێگەیاندن. "شێنکاڵ ئاتاساگوون"، راوێژکاری گشتی ئەو کاتی MIT، بێ یەک و دوو، ھەواڵەکەی گەیاندە "بوڵەنت ئێجێویت"ی سەرۆک وەزیر و ئەویش بە پەلە، "سولەیمان دێمیرێل"ی سەرۆککۆماری لێ ئاگادارکردەوە. دێمیرێل، لە کۆشکی چانکایا، بە درێژایی رۆژ، تا درەنگانێکی شەو، سەبارەت بە "پێشنیاری ئەمریکا بۆ رادەستکردنەوەی ئۆجالان"، لەگەڵ "بوڵەنت ئێجێویت"، "شێنکاڵ ئاتاساگوون"، راوێژکاری میت، "حوسێن کڤرکڵی ئۆغڵوو"، سپاسالاری تورکیا دوا.

لەکۆتایشدا خوێندکاران چەندین پرسیاریان ئاراستەی سەرپەرشتیاری سیمینارەکە کردوو و ناوبراویش وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە



--

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە