ژیان لە پێناو ئازادى را دەر بڕیندا !!

Thursday, 13/01/2011, 12:00

960 بینراوە


لەوەتەى ناكۆكیو مل ملانێ لە نێو كۆمەلگاى مرۆڤایەتى سەرى هەڵداوە ، ئەم نا كۆكی و مل ملانێە دەرئەنجامى گە شە كردنى كۆمەڵگە بووە..بۆیە هاتنە پێشى هەل و مرجە بابەتیەكانى ژیان وادەكات لەبەرامبەر ئەم گەشە كردنە داخوازییە كۆمەڵایەتییەكان بەرز بێتەوە، بۆ گۆڕینى بارو گوزەرانى ژیانى گۆمەڵگا لە گشت قۆناغەكانى ژیانى گۆمەڵگاى مرۆڤایەتى سیستەمێك هەبووە بۆ بەڕێوەبردنى خەڵك لەكاتێكدا كە كۆمەڵگا گەشەى كردووە لەڕووى ئابوورى و فەرهەنگى كۆمەڵایەتیەوە داخوازیەكانى خەڵك واى كردووە لەگەڵ هەنگاوەكانى بەرەو پێشەوە چوونى دا سیستەم و دەسەلاتێك بێنێتە كایە كە تەعبیر لەخواستەكانى بەڕێوەبردنى ژیان و گوزەرانى بكات.

گۆمەڵگاى كوردیش لەم ناكۆكى و مل ملانێە بەدەر نەبووە لە پێناو بەرەو پێشەوە چونیدا شۆڕشگێڕانى كورد لە مێژووى خەبات و تێكۆشانى دا هەوڵ و خەباتیان لە پێناو نەمانى چەوساندنەوە و دیكتاتۆرى و هێنانە كایەى عەدالەتى كۆمەڵایەتى و دروستكردنى ژیانێكى ئازاد و سەرفراز, كەمرۆڤەكان تێیدا لە فەرهەنگى كۆمەلایەتى و رۆشەنبیرى و ئازادى ڕادەربڕین و مانگرتن ...هتد بەدەست بێنن

ئەم مافانە یەكێكن لە مافە سەرەتاییەكانى مرۆڤ وەك پێوەیستیەكى ژیانى دەبێت هەبێت. چۆن مرۆڤ بێویستى بە نان و ئاو هەیە بۆ ئەوەى بژى ئاواش پێویستى بە ئازادى هەیە. ئەگەر هاتوو هەر دەسەلاتێك ئازادى لە مرۆڤەكان سەند ئەوە لەو شوێنەدا ژیان نامێنێت، تێیدا تاریكى باڵى بەسەر دا دەكێشێوو زۆردارەكانى دەسەلات مەرامەكانى خۆیان لەم تاریكیە ئەنجام دەدەن. ئەویش خۆى لە خواردنى مافەكانى ئەم كۆمەلگایە دەبینێتەوە. بەهەلاتنى خورى ئازادى گەندەل خۆرەكانى ناو دەسەلات بەدیار دەكەون لەبەر ئەوەى چاك دەزانن ئازادى ڕادەربڕین چاوى خەلكە بۆبینینو ئاشكراكردنى كەندەلیەكانى دەسەلات. لەهەلوو مەرجیكى وەها دا

بونى گەندەلى و نا یەكسانى كۆمەلایەتى و نەبونى شەفافیەت لە ئیش و كارەكانى بەڕێوە بردن ئەم شێوە دەسەلات و حكومەتە چاوى بە ئازادى ڕادەربڕین تەنگ دەبێت و بەرى لێ دەگرێت و ئەوەندەى بۆى بكرێت لەهەولى گشت لەمپەرێك دەبێت بۆ ڕێگرتن لێى.. هەرلەكوشتن و گرتن و ڕفاندن و غەرامە و ..هتد

لە وولاتێكدا كەخاوەن دەسەلاتەكەى بەگەورەترین بلنگۆى سەردەم بانگەشە بۆ دیموكراسى دەكات كەچى لەبەرامبەر یەكەم هەنگاوى دیموكراسى كەئازادى ڕادەربڕین و چاپ و چاپەمەنى وخۆپیشاندان و ...هتد دژایەتیەكى زۆر بێ بنەما دەكات و هەر دەنگێك پێچەوانەى بەرژوەندیەكانى خۆى بێت خێرا سەر كوتى دەكات و قبولى ڕایى جیاوازى نیە ..؟ حزب لەم هەرێمەدا بۆتە ئەژدیهایەكى گەوورە بۆ لوشدانى زۆربەى داهاتى ووڵات لە گەروى دەكرێ و هەر پڕ نابێت . لێپرسراوە حزبیەكانیش چاوویان هەر بە مووچەى چەندین قات زیاترە لەفەرمانبەریكى ئاسایى تێر نابێت و لەكاتێكدا زۆربەیان زیاتر لەچەند پۆستێكى حزبى و حكومیان هەیەو سەرە ڕاى ئەوەش دەست وەردان لەكارى بازرگانى و بەهەدەر دانى سامانى نەتەوەیەكانى وەكوو نەوت و زەوى و كارەباو كشتوكال .. ئالێرەدا حزب و دەسەڵات گەل لەبیر دەكات و خەون بە گێڕانەوەى شیوە دەسەلاتى بەعسى لە گۆڕ نراوو دەبینن هەر بۆیەش نوقمى بەرژەوەندیە شەخسى و حزبیەكانیان دەبن .

ئەگەر دەیانەوێت دەست لەسەر دەمى ئازادى ڕادەربڕین دابنێن ئەوا چاك بزانن هاوارى ئەم دەنگە گەلێك گەورەیەو دەیان هەژێنێت،لەبەر ئەوەى هاوارى خەڵكى لەبن هاتووى گەلى ستەم دیدەیەو نایانەوێ جارێكى تر لەبەرگێكى تر ئازادى سیاسی و كۆمەڵایەتى و ئابووریەكانیان لێ زەوت بكرێت و بچەوسێنرێنەوەو مافەكانیان پێشێل بكرێتوە. هەردوو حزبى باڵا دەست دەستیان لە گشت كایە كۆمەڵایەتیەكان وەرداوەو ناهێڵن هیچ ڕێكخراوێكى مەدەنى تەعبیر لە خواستە ڕەواكانى خۆیان بكەن بە پەرلەمان تارەكانیشیانەوە. ئەوەتە زۆرینەى پەرلەمان تارانى هەردوو حزبى باڵادەست 18 ساڵە ناكۆكى ومل ملانێى نیوانیان خەلكى كوردستانیان بێزار كردووە كەچى ئەمڕۆ بەهەمان شێوە بێزاركردن كلكیان لێك گرێداوە و هەرچى پرۆژەیەك لە بەرژەوەندى خەڵك دابێ هەرگیز دەنگى بۆنادەن.

هەروەك یاساى هەمواركردنى خۆپیشاندان بۆ بەرتەسك كردنەوەى ئازادى خەلك لەبەرامبەر داخوازیەكانیان یاساى ژمارە11 كەپەرلەمان تارانى هەردوو حزب دەنگیان بۆداو سەرۆكى هەرێمیش واژووى بۆ كرد یەكگرتنى دەسەڵاتیش لەهەردوو حزبدا لە ئەنجامى هاتنە پێشى داخوازیەكانى خەڵكا هەست بەلاوازى زۆر دەكەن لێشاوى بێزارى دەرئەنجامەكانى بوونە هۆى ئەوەى پاش 18 ساڵ مل ملانێى توندو هاوێركردنى ئیدارەى بن دەسەڵاتیان هەتاكو ئێستاش بەم نەخۆشییە دەناڵێنن و واى كردووە ئۆپۆزسیۆنى ڕاستەقینە دروست بێت و خەڵك بڕژێنە سەر شەقامى شارو شارۆچكەكانى كوردستان لەبەرامبەریان بەدەنگى ناڕەزایەتى پێیان بڵێن ئیتر بەسە ئەم ناعەدالەتییە و نا نا بۆ قۆرغ كردنى دەسەڵات ..

13/1/2011 هەولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە