سەرۆ قادر خوازیاری هه‌لگیرساندنی شه‌ری ناوخۆیه

Wednesday, 10/06/2009, 12:00

2592 بینراوە


شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی
هەمو لایەكمان هاوڕاین لەگەڵ ئەوەى ئەم ئەزمونە بەرهەمى رەنج و تێكۆشانى جۆراوجۆرى چەندین ساڵەى خەڵكى كوردستانەو موڵكى شەرعى هەمو هاوڵاتیەكەو دەبێت دەستكەوتەكان بەجوانترین شێواز وبەهەموو توانامان بپارێزین .

بەڵام ئەوەى ئەم رۆژانە دەیبینین لەهەندێ میدیاى حیزبى دەسەڵات و كەسایەتى قسەرۆشتوى حیزبى جێگاى سەرسوڕمان و نیگەرانیە..!!

ئەوەتە یەكێكیان لەباسى گرنگى هەڵبژاردنەوە ئەچێت بۆپەلاماردانى ناڕەواى نایاسایى و تۆمەتباركردنى چەندین لایەنى سیاسى ، گوایا ئەوانە لیستەكەیان تواناى پاراستنى دەستكەوتەكانى نیەو سەركردایەتیەكى لێنەهاتو وخۆفرۆش بەرهەم دێنن ئەگەر بیبەنەوە .

لەڕۆژنامەى خەباتى 09/06/2009-ل3 كاك سەرۆ بەرپرسى مەكتەبى راگەیاندنى پارتى دەڵێت : (خەڵكى دیكە لەلیستى دیكەدا كۆبونەتەوە كەشانازى بەوەدەكەن كەرۆژێك لەپێناو كوردستاندا تەقەیەكیان نەكردوە و ئیهانە بەژنە پێشمەرگە و شەهید دەكەن .. دەڵێن ژنێكمان بێوەژن نەكەوتووە و مناڵێكمان هەتیو نەكەوتووە.. ئەوانە ئەمڕۆلیستیان هەیە).

بەڵێ ئاوا جەنابى(سەرۆ) راستیەكان ئاوەژو ئەكاو دەیەوێ براكوژى و ئاوارەكردن و نیشتیمان فرۆشیەكەیشى بفرۆشێتەوە بەنرخى كوردایەتى ودیموكراسى تەواو عەیار .

ئەو بەڕێزە نازانێت بەوشێوازە چەواشەكاری و ناڕاستیە ناتوانێت رێگە لەهاوڵاتى كوردستان هەڵەبكات و مەسەلەكانى لێبگۆڕێت، بێگومان مەبەستى ئەو كەسانەى كە ئەو باسیان دەكات ئەوەبوە كە شانازى بەوەدەكەن بەشدارى براكوژى و خۆكوژى و لەشكركێشى و دەربەدەركردنى كەس نەبوون ..ژنانیان بیوەژن نەخستووە و مناڵانیان هەتیو نەخستووە ..بێگومان ئەوە شانازییەو رۆژێك دادێ دادگاى تەواوى شۆڕەسوارانى ئەوتاوانانە دەكرێ مناڵەشەهیدانى كوردستان راكێشى بەردادگایان دەكەن و تۆڵەى خوێنى بەناهەق رژاوو ماڵى تاڵان كراو و نیشتیمانى داگیركراویان لێدەسێننەوە .

لەبڕگەیەكى ترى وتارەكەیدا باس لە سەركردایەتى دیموكرات و نادیموكرات دەكا..داخۆمەبەستى كێ بێ.. خەونى بەكێوەدیوە ئەو بەڕێزە ..تادواتر رونى دەكاتەوەو دەڵێت (ئەولیستانەى زۆرشانازى بەوە دەكەن كەمن پێم وایە لیستى كوردستانى لیستى دیموكراسى و سەربەخۆیى كوردستانە ئەولیستانەى بەرامبەر ئەوانن نەك هەموو لیستێ ، بەڵكو مەبەست (ئیسلامیەكان و لیستى فەوزەویەكانى كوردستان (بە بۆچونى من) لیستى گۆڕان)ـە نەبڕوایان بەدیموكراسى و نەبەپێشكەوتنى كۆمەڵایەتى و نەدەربەستى ئەوەن سەربەخۆى كوردستان پێشێل دەكرێت یان نا)

ئەم نوقڵانەو پێشبینیە جوان و گرنگانە زۆرباشن بەڵام خۆزگە زوتر خ پێشكەشى بكردایە ئەوسا رۆژ بەم رۆژە نەدەگەیشت و كوردستان دووچارى ئەو هەموو قەیرانە نەدەبوو ئەم فول دیموكراسیەتەمان دەناسى و سیاسیەكانى كوردستان پەیڕەویان دەكرد .

بەڵام ئێستە ئەم تەپڵە دەنگى ناڕواو مەسەلەكان زۆر رونترن لەوەى كەس بەم ئاوازە ناسازە كەیف خۆش بێ نەك ئەوەى بكەوێتە سەما . !!

لەبڕگەیەكى تردا بەڕێزیان دەڵێت: (لەم بارو دۆخەدا پەیوەندى كردن بەبەغداو ووڵاتانى دەوروبەر لەغەیرى خیانەت كردن هیچ مانایەكى دیكەى نیە ئەوكەسەى پەنا بۆمالیكى بەرێت بۆووڵاتانى دەوروبەر بەرێت كەناویان ناهێنم هەندێكى دركاوو هەندێكى ترى رەنگە بدركێنرێ هەوڵ و تەقەلایەكى زۆر دەدات بۆئەوەى سەركردایەتیەكى زۆر بەهێز چ لەپەرلەمان و چ لەسەرۆكایەتى كوردستان و وە چ لەحكومەتى دادێ دەرنەچێتەوە)

داخۆ ئەم جەنەڕاڵانەى شەڕى ناوخۆ تا كەى واز لەزوڕناى شەڕنامەو بەخائین كردنى خەڵك ناهێنن ..داخۆ وادەزانن هێشتا ئەو ڕۆژەیە كەراستیەكان بشاردرێتەوە ..داخۆ نازانن ئەگەر پەیوەندى لەگەڵ مالیكى و ووڵاتانى دراوسێ حەرام بێ بۆ هەموانە نەك تەنها بۆ لایەنێك ..بەم رەوشى شەلم كوێرم ناپارێزمە رەحم بەحیزب و لایەنەكەى خۆشیان ناكەن ..ئەگەر سەردانەكەى چوارحیزبەكە باس دەكا نازانێ بۆنەكەى مەراسیمێكى فەرمى وگەورە بووە ، و وەفدى مەكتەبى سیاسى پارتیش لەگەڵیان بووە .؟!

لەكۆتایدا روو بەم برادەرەو هەركەسى تر كەوەك ئەو بیردەكاتەوە دەڵێم : حەیفە هێشتا ئەوەندە سادەو ساكارى و ناحەزى و رق و كینەى ئایدۆلۆژى و ململانێى حیزبیەكان بەم شێوازە شەق و شڕە ئەنجام دەدەن ..ئەمەپێشێلكارییەو دژى یاساكانى هەڵبژاردنە.

ئەمەدژەبەگیانى پێكەوە ژیان و هاریكارى هێزەسیاسیەكان ئەمە نەخزمەت بەخۆت و حیزبەكەت ناكات.

ئەگەر رەحم بەخۆت ناكەیت رێز لە حیزبەكەت وخەباتى دێرینى بگرە هەر رۆژە شەڕێكى راگەیاندنى بۆمەنێرەوە..دڵى خەڵكى كوردستان و هێزە سیاسیەكان لەئاستى سەركردایەتى حیزبەكەت مەڕەنجێنە كەى كاتى ئەم شەڕنانەوە وبێ منەتیە یە.

سەیرى وتەكانى برادەرە وتاربێژەكانى تر بكە لە هەمان لاپەڕەدا ولێ یانەوە عیبرەت بگرە ..

لەگەڵ رێزمدا ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە