كێن ئەوانەى لە سەر مەڵبەندى چۆمان دەنوسن.

Friday, 25/09/2009, 12:00

1273 بینراوە


ماوەیەكى كەم نیە لە رێگاى سایتى كوردستان پۆست ، لە سەر مەڵبەندى چۆمان هەندێك شت دەنوسرێت، ئەو نوسینانەش پوختەى ئەو شەرەیە كە تەكەتول بەرێوەى دەبات، دیارە ئەم شەرە لە ئەنجامى پێكدادانى بەرژەوەندیەكانى تاك ەكەس ئاراستە دەكرێن، بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە شەرە كە جگە لە بچوكردنەوەى "ی.ن.ك" ئەنجامێكى ترى نەبووە، زۆر كەس لە ناو مەڵبەندى چۆمان ئەیانەوێت ئاراستەى كاروبارەكانى مەڵبەندى چۆمان بەشێوەیەك بەرێوەبچێت كە تەنیا خۆیان تێیدا بریاردەر بن!
دیارە لە 2005ەوە كە بریارى هەڵبژاردنەكانى ناوخۆى یەكێتى درا ، لە چۆمانیش وەك هەموو شوێنەكان ململانێكانى تەكەتول دەستی پێكرد، لەم دەڤەرە ستافەكەى كاك كۆسرەت سەركەوتوو بوون،لەو كاتەشەوە تاكو ئێستا خەڵكانێك لە ناو مەڵبەند و لە دەرەوەى مەڵبەند كار بۆ رووخاندن و تێكدانى ئەو مەڵبەندە دەكەن، یەكێكیش لە كارەكانیان بڵاكردنەوەى نوسینى ناراست و بیسەروبەرە لە كوردستان پۆست،ململانێكان گەیشتە قۆناغێك كە زیانى زۆرى لە پێگەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دا تا بەوە گەیشت كە لە هەڵبژاردنەكانى 25/7/2009 دەركەوت، دیارە ئەو ئەنجامەش پەیوەندى راستەوخۆى بە هەڵسوكەوتى سەركردایەتى و بنكردایەتى یەكێتى هەیە بەگشتى.
پێویستە هەم مەڵبەندى چۆمان و هەمیش سەركردایەتى و خەڵكى دڵسۆزى یەكێتى ئەم راستیانە لە بەر چاوبگرێت چونكە دواجار ئەمە بریار دەدات كە چی لە داهاتوو دا روو دەدات.
بەكورتى ئەمە چەند رستەیەكە كە لۆ هەموو ئەوانەى لە كوردستان پۆست و بۆ ئەوانەش كە پێیان باوریان هەیە:
1- دەبێت ئەوانەى دژى مەڵبەندى چۆمان شت دەنوسن ئەو راستیە بزانن كە زۆربەى خەڵكى یەكێتى ئەو راستیەى دەزانن كە ئەمە پەیوەندى بە چاوتێبڕین و تەماعكارى ئەو جەماعەتە ، نوسەرەى كوردستان پۆست هەیە بۆ شوێنى ئەوانەى كە ئێستا لە مەڵبەند كاردەكەن. هەرگیز واناكات كەسانێك لە مەڵبەند جێ پێیان لەق بێت و كەسانى تر شوێنیان بگرنەوە چونكە ئەوە كارێكى ترسنۆكانەیە و بۆ چاكردنى بارودۆخەكەش نیە بەهیچ جۆرێك بەڵكو دژایەتى كردنێكە بۆ پەیدا كردنى پارەى پیس و حەرام.
2- ئەو جەماعەتەى ئێستا لە مەڵبەند كاردەكەن، كەمو كوریان هەیە، بەڵام راستیەك هەیە دەبێت خۆمانى لێ لانەدەین،ئەمیش ئەوەیە هەمیشە لە لایەن جەماعەتى نوسەرەكانى كوردستان پۆست لە 2006ەوە دواى دروست بوونى مەڵبەند بەو پەرى توانا دژایەتى كراون .............. زۆریش نمونە هەنە كە پێویست بە نوسینیان ناكات.
3- ئەو جەماعەتە نوسەرە دەیانەوێت شكستەكانى یەكێتى بخەنە ئەستۆى ستافى ئێستاى مەڵبەند، بەس خۆیان هەرگیز سڵیان لە دەرپەراندنى خەڵكى نەكردۆتەوە لە ناو یەكێتى بۆ دەرەوەى ئەو ئیشەشیان پەیوەندى بەو بۆچوونە هەیە كە پێیان وایە كاك كۆسرەت لە ناو یەكێتى زیادەیە دەیانەوێت كاك كۆسرەت رووت بكەنەوە لەو خەڵكە دڵسۆزەى كە لێى نزیكن.
4- ئەو جەماعەتە بەرێزە بە بۆچوونى بوچى خۆیان بیر لە وە دەكەنەوە كاك كۆسرەت لە بەرچاوى دڵسۆزانى یەكێتى بشكێن و بۆ ئەو مەبەستەش رێگاى نوسین و تۆمەت دروستكردنیان بۆ ئەو كەسانەى لە كاك كۆسرەت نزیكن گرتۆتە بەر.
5- - ئەو جەماعەتە نوسەرە زۆر بە بێ رێزى كار لە سەر ستافى كاك كۆسرەت دەكەن دەیانەوێت ئەوەندە هێزەى كە لە دەورى یەكێتى ماوە نەمێنێت و خۆیان ببنە خاوەن بریار بەس ئاش لە خەیالێك و ئاشەوان لە خەیالێك چونكە ئەوە راست گۆیە كەسى كاریزما دروست دەكات نەك درۆ كردن درۆكردن هەرئەوەندە تواناى هەلخەلەتاندنى خەلكى هەیە تاكو راستیەكان روون دەبنەوە ئەگەر ئەوەش رووى دا پیاو ناپیاو دەردەكەوێت ئەو شتانەشى كە ئیستا دژى كاك كۆسرەت و ستافى مەڵبەند بەرێوەدەچێت هەرگیز ناگاتە ئامانجى خۆى چونكە ئەوە هەندێك بێ قیمەتى ناو ریزەكانى یەكێتین كارى لەو جۆرە دەكەن كە كاریان لە بەریەك هەلوەشاندنەوەى یەكێتیە.
لە كۆتایشدا هیوادارم ئەو جەماعەتە بەخۆیان دابچنەوە چونكە ئەوكارەیان كارێكى مایە پوچە و قەتاوقەتیش نایان گەینێتە ئاواتەكانیان.......... ئەم نوسینە دوا وتراوم نابێت ...بەڵام تا ئەو كاتەى بەخۆداچوونەوەى ئەو كەسانە دەبینم بێدەنگى باشترە.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە