چاوی گله‌یی
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
1453 بینراوە
که تۆم ناسی
کیژۆڵه‌ی قژ زه‌ردی ده‌ریا بووی
له تارمایی نیگاکانته به ڵه هه‌وریک
بوو به باران
که تۆم ناسی
لێوی کاڵت
که‌ناری لێوی ئه‌ته‌زاند
که تۆم ناسی
په‌لکه زێڕینه‌ی پاش باران
ره نگی سووری ئه نه‌خشاند
که تۆم ناسی
رۆخانی چاوی عه‌سرت
ده‌هاته‌خوار وێنه‌ی باران
که تۆم ناسی ساڵ دابه‌زی
باسی نیگات
ساڵی تۆراند
ساڵه های ساڵه سال ده‌ڕوات
من و تۆ هه‌ردوو دوورین
غوربه‌تی سه‌رده‌مێکێن
تاجی هیوای خه‌می سوورین
ته‌مه‌نێکه له‌پێناوت
دام نا له‌سه‌ر جامی خه‌مت
چه‌ندین هه‌نگاو نزیک که‌وتم
که چی هێشتا له سنووریت
من و ده‌می هه‌نگاوه‌کان
چاوه‌ڕوانی خه‌به‌رێکین
ساڵیش پیر بوو
تۆ هه‌ر دووریت !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست