بەلاغى كۆتایى دەیەمین كۆنگرەى یەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان

Tuesday, 19/07/2011, 12:00

1263 بینراوە


لەژێر دروشمى (نەوەیەكى زانستخواز و پەروەردەیەكى مۆدێرن) یەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان دەیەمین كۆنگرەى خوێ لەشارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى كوردستان لە ئوتێل مۆدێرن سیتى بەست لەبەروارى 14\7\2011 بە ئامادە بوونى نوێنەرانى كۆنگرە لەشارو شارۆچكەكانى كوردستان نوێنەرانى یەكێتى قوتابیانى گشتى لەكۆمارى عێراق لە دەست پێكى كۆنگرە وەستان بوو بۆ گیانى پاكى شەهیدانى قوتابیان وسەرجەم شەهیدانى رزگاریخوازى گەلى كورد لە دەست پێكى كۆنگرەدا ووتارى یەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان و سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان و حزبى شیوعى كوردستان و وەزیرى پەروەردەى هەرێمى كوردستان و لیستى ئازادى وعەدالەتى كۆمەڵایەتى لە پەرلەمانى كوردستان و یەكێتى قوتابیانى گشتى لەكۆمارى عێراق و فیدراسیۆنى رێكخراوە قوتابى وخوێندكاریەكان خوێنرایەوە بە چەند گۆرانیەك كۆنگرە زیاتر بەجۆش وخرۆش بوو لە یەكەم دانیشتن لەدواى ڕاپۆرتى متمانە و پەسەندكردنى گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتەكانى ئینجازى وگشتى ودارایى كرا بە كۆمەڵێك تێبینى و راسپاردەى بەسوود پەسەندكرا لەو دانیشتنە كۆمەڵێك پرسى گرنگى بوارى خوێندنى باڵا وەك شێوازى وەرگرتنى قوتابیان و بەشى ناوخۆى و بەرنامەى توانسازى و نەبونى بینا و زیاد كردنە دەرماڵە بۆ قوتابیان دەیان كێشە وگرفتى ترى قوتابیان قسەى لەسەر كراو بریارى بۆ وەرگیرا, لەدانیشتنى دووەمدا رەشنوسى ئامادەكراوى پەیرەوپرۆگرام خرایە بەر باس وگفتوگۆكردن كە تێدا چەند برگەو خاڵێك بۆ پەیرەوى ناوخۆى رێكخراو زیاد كرا لەو دانیشتنەدا بریارلەسەر دروستكردنى (5) ناوەند لە شارەكانى ( هەولێر وگەرمیان وسلێمانى و دهۆك وكەركوك) دراو ناوى لقەكان گۆڕا بۆ ئۆڤیس وكۆمیتە ولیژنەكانیش بۆ سەنتەر و لیژنەى راوێژكارى زیادكراو بریارى لەسەر درا لەدوا ویسگەى كۆنگرە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانى سكرتاریەت و مەكتەبى سكرتاریەت كراو لەیەكەم دانیشتنى سكرتاریەت بە كۆى دەنگ سكرتێر هەڵبژێرا.لەكۆتایدا قوتابیانى بەشداربووى كۆنگرە تا درەنگانێكى شەو بە هەڵپەركێ وگۆرانى كوردى بەردەوام بوون.

یەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان
15\7\2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە