پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆرینەوە بۆ ئۆپۆزیسۆن

Monday, 23/09/2013, 12:00

1819 بینراوە


هەر لە ٣١ حوزەیرانەوە پارتی توانی شکست بە یەکێتی بهێنێت و بیکاتە دەرەجە سێ بچوکی کاتەوە، کە ئەمە خەونی لەمێژینەی پارتی بووە بەڵام لەلایەك توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لەلایەکیش بەهۆی دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە شکستی گەورەی خوارد، دروستبونی گۆڕان کە ئومێدێکی گەورەبوو لای هاوڵاتیانی هەرێم و تەنانەت دەرەوەش هەرچەندە دەوترێ لە ناخی یەکێتیەوە هاتۆتە دەرەوە بەڵام لە فۆڕمێکی نوێدا توانی ئەمەی کە لەناو یەکێتیدا هەبوو پۆستێکی ئەوتۆی نەبێت لە ناو گۆڕاندا بۆیە جیاوازتروو بەهێزتر دەرکەوت، من لێرەدا بڕوام وایە لە دوای هەڵبژاردنا پێویستە یەکێتی بڕیارێکی باش بات بۆ ئەوەی چیتر جەماوەرەکەی لەدەست نەدات وابکات بەهێزتر بمێنێتەوە بۆ ئەوەش من بڕوام وایە یەکێتی ئەتوانێت پێکێنانی حکومەت لەگەڵ گۆڕان پێکبێنێت و زەڕبەش بداتەوە لە پارتی بەم شێوەیە، کە یەکێتی نزیکەی ١٧ بۆ ١٨ کورسی بێنێت، گۆڕانیش ٢٩ بۆ ٣٠ ئەوا ئەتوانن ببنە ٤٦ کورسی و دواتر یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی بەژداری پێکردنیان لە حکومەت کە یەگرتوو نزیکەی ٩ بۆ ١٠ کورسی دێنێت کۆمەڵی ئیسلامی ٥ بۆ ٦ کورسی دێنێت ئەکاتە ١٥ کورسیەك نزیکەی ٦١ بۆ ٦٢ کورسی پەڕلەمان دەست ئەخەن و ئەبنە زۆرینە و حکومەت پێك دێنن، هەر لەدوای ئاشکرابونی ئەنجامە بەرایەکان پارتی پشتیوانی خۆی بۆ یەکێتی ڕاگەیاند کە دیار بوو پارتی ئەم ترسی لەوەیە کە ڕێکەوتنێکی لەم شێوەیە ڕوبدات بکرێتە دەرەوەی حکومەتەوە، ڕازی بوونی یەکێتی بە ئەنجامەکان لەدوای کۆبونەوەی نایاسایی سەرکردایەتی یەکێتی کە دوێنێ شەو بەسترا ئەوەمان پێ ئەڵێت کە ڕێکەوتنی ئەم لایەنانە نزیکەو مەبەستیش لە رازی بوون بە ئەنجامەکان بۆ ئەوەیە کە پارتی ویستی پشێوی بنێتەوە ئەوا بڵێن ئێمە وێڕای شکستمان قبوڵمان کرد ئەوە ئێوەن قبوڵی ناکەن. ئەمە پلانێکی باشە بۆ هەستانەوەی یەکێتی و پەراوێز خستنی پارتی لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەوە ڕوبدات قسەکەی کاك نەوشیروان ڕاست دەر ئەچێت هەموان براوەین لەم هەڵبژاردنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە